بۆچی لایەنە پەیوەندیدارەكان پاڵپشتی ئاگر بەستەكەی پەكەكە ناكەن؟!.
Wednesday, 10/06/2009, 12:00
ئاشتیخواز كێیەو شەڕخوازەكان چییان دەوێت، لایەنە كوردییەكان چێیان دەوێت. بۆ ئەوەندە بێدەنگی؟ نەدەوڵەتانی داگیركەر، نە دەوڵەتانی موداخیلە كەر و نەش وڵاتە زلهێزەكانی جیهان، پاڵپشتی كردن لە ئاگر بەستی پەكەكەوە ناكەن. ئاخۆ بۆ بانگەوازی بۆ تاڵەبان و ئۆسامە بن لادن و حەماس و هەموو ئەو گروپە توندڕەوو گیرەشێوێنانە دەكەن، بەڵام بەهیچ شێوەیەك خۆیان لە قەرەی پرسی كورد نادەن. لەبەرامبەر ئەوەش پرسیار ئەوەیە لایەنی كوردی یان دەسەڵاتی كوردی ئەمڕۆ لە باشووری كوردستاندا بۆ بێدەنگی هەڵبژاردووە. دەسەڵاتی كوردی لە بەرامبەر بە بۆردومان كردنی ناوچە سنوورییەكان بێ دەنگ بوو، لەبەرامبەر تێرۆر و ئەشكەنجەو سێدارەدانی لاوان و گەنجانی نەتەوەكەمان بێدەنگە، لەبەرامبەر سنوور بەزاندنی هێزی توركییەوە بێدەنگە، ئاخۆ دەسەڵاتدارانی كورد لەباشووری كوردستان كەی هەڵویستی خۆیان دیاری دەكەن، كە ئاخۆ ئەوان شەڕخوازن، و یاخۆد ئاشتی خواز. ئەگەر شەڕ خواز بوونا، لەبەرامبەرئەو هەموو كردەوەی نامرۆڤانە كە لەبەرامبەر بە نەتەوەكەمان و نیشتمانەكەمان دەكرێت و رۆژانە گەنجانمان قۆربانی دەكەن، بێدەنگی نەدەبوو، پاراستنی كەرامەتی نەتەوەیی دەكرد، ئەگەر ئاشتی خوازیشە با بزانین. ئەوە ئەوان نەبوون كە هەتا دوێنی بانگی چەك دانانی پارتی كرێكارانی كوردستانیان دەكرد، كە چەك دانەو خاكی باشووری كوردستان بەجێ بهێڵە. ئەو ئەوان نەبوون كەبانگی ئاگر بەستیان دەكرد. ئەی ئاخۆ ئێستا چی قەوماوە كە ئەوەندە لەبەرامبەر ئاگر بەستەكەی پەكەكە بێدەنگن. دەسەڵاتدارانی باشووری كوردستان لە مێژە لەبەرامبەر بە نەتەوەی كورد، ستاتۆی خۆیانیان دیاری كردووەو لەبەرەی دوژمنانی گەل ونیشتماندا جێیان گرتووە، لەئاستی هەرێمی بە شێوەیەكی كارامە و سەركەوتووانە بە ئەركی خۆیان هەڵساون وهەتا خواستوویانە یاریدەدەری دوژمنان بوون لە دامڕكاندنی هێزەكانی بەشەكانی تری كوردستان و دوژمنی دوژمنەكەی نەتەوەكەمان بەدۆستی خۆی زانییوە. و پشت لە براكەی خۆی كردوەو سجودەی بۆ دوژمنان بردووە. لەساڵی 1996یش دا بە شێوەیەكی فەرمی و بەڵگەنوویس لەواشنتوون بڕیاری دا كە مكانیزمێك بێت لە دەستی ئەوان دا و لەدژی نەتەوەی كورد لەئاستی جیهانیش دا نەیاری بكات. پیلانگێڕی لەبەرامبەر رێبەری گەلی كورد، بەرێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرەكی ترین خاڵ و گرنگترین هەوڵی ئەوان بوو. چۆنكەو بەرێز ئۆجەلانیان لەدژی بەكرێگیراوێتی خۆیان دەزانی. لەساڵی 1997دا قەتڵۆعامی هەوڵێریان پێك هێنا. پەیمانی واشنتۆن، ئەنكەرە، هەرێمی كوردستان. بۆ لەناو بردنی بزووتنەوەی ئاشتی خوازانەی گەلی كورد و كوردی ئازاد بوو. ستراتیژییەتی ئاشتی ودیموكراتی لەرۆژهەڵاتی ناوین دا، پیڵانەكانی ئمپریالیزم و بەكرێگیراوانی هەرێمی و دەوڵەتە چەوسێنەرەكانی هەرێمی تێك و پێك هێنا. بەڵام بەداخەوە گەڵیش لە غفلەتێكی مەزن دا ژیانی دەكرد، و لایەنە پۆزەتیڤ و كاریگەرییەكانی ئەم ستراتیژییەتەی باش نەیدەتوانی حەزم بكات. ئەمەش وای كرد كە ڕانگەراكانی شەڕ لەم دەرفتە كەڵك بگرن و شەڕ خیانەت دەستی پێكرد. ئەم رەوشە هەتاكو موداخەلەی هێزی ئەمریكا بۆ ئێراق و رۆژهەڵاتی ناوین و شەڕی كەنداو دەستی پێكرد. لێرەدا، پێویستی بە پێكهێنانی دەسەڵاتێكی بەناو كوردی و پەرلەمان بۆ وەرگرتنی بڕیار لە دژی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كورد هاتە دیتن و پێكیان بۆیان هێنا. راستە گەڵ خۆێنی ڕەشت، بەڵام گەل خاوەنی نییە. ئەوەی خاوەنییەتی، كەسێكی ترە. خاوەنەكەی كەی بێیەوێ ئەو لانە هەڵدەوەشێنێتەوە. دەسەڵاتدارانی بەناو كوردیش وەكو مەقاشێك بۆ پێكهێنانی بڕیارەكانی ئیمپریالیزم لە هەرێمەكەدا و بەهاوكاری لایەنە بەكرێگیراوەكانی وڵاتانی دراوسێش بەكار دێن. بزووتنەوەی ئازادیخوازیی كوردیش بۆ ئەوەی بەرگیری لەخوێن رەشتن و گرژی نێوان پێكهاتەكانی هەرێمەكەدا بگێرێت. لە چوارچێوەی ستراتیژییەتی ئاشتی ودیموكراسی دا، گۆڕ بە تێكۆشانی ئازادیخوازانەی خۆی دا و لەم پێناوەش دا بۆ شەشەمین جارە بڕیاری ئاگر بەستی یەك لایەنە دەدات، بەڵام هەر جارە لە لایەن رانگەرانی شەڕەوەوە واتە شەڕخوازانەوە، قۆناخەكە پرۆواكە(شێوێندراوە)و دەوڵەتی خۆی بەموخاتەبی مەسەلەكە نەدیتووە، هەوڵەكان بێ ئاكام ماون. ئەو لەحاڵێكدایە كە جارێكی تر بزووتنەوەی ئازادیخوازی كوردستان بە پێشەنگایەتی پارتی كرێكارانی كوردستان، ئاگر بەستی یەكلایەنەی راگەیاندووە، بەڵام هەموو لایەنە سیاسییەكان، دەسەڵاتداران، لە خۆدی توركیاوە بگرە، ئەمریكاوە، روسییە، چین، یەكێتی ئەوروپا، و دەسەڵاتی باشووری كوردستانەوە پاڵپشتی نەكراوە، ئەولە بیر نەكەین كە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، نەچیرڤان بارزانی لە لێدوانێك دا كە نە كەواوەكە و نەسێخەكە بسۆتێ، و بۆ ئەوەی بتوانێ بۆ دەنگ كۆكردنەوە لەهەڵبژاردنەكاندا بەكاری بهێنێ، لێدوانێكی راگەیاند. ئەوە لەحالێكدا بوو كە پێویستی دەكرد، لەلایەنی توركییش بخوازرێت كە وڵامێكی ئەرێنی بەئاگربەستی پەكەكە بداتەوەو ئاگر بەستەكە دوو لایەنە بێت و داوی لە ئۆپەراسیۆن بهێنرێت. ئەو ئاگر بەستەی بزووتنەوەی ئازادیخوازەی پارتی كرێكارانی كوردستان، بەڕەی شەڕخوازان لە رۆژهەڵاتی ناوین دیار دەكات. نە ئەمریكا، نە دەسەڵاتی باشووری كوردستان، نەك توركیا ونەش یەكێتی ئەوروپا و روسییەش ئاشتی ناخوازن، چۆنكەو پرۆژەیەكی ئەوان بۆ چارەسەری پرسی كورد نییە. ئەوەی كە دیارە پاڵپشتی لە سیاسەتی ئینكاروامحایە لە كوردستان و نەكۆلی كردن لە هەبوونی كوردێكی ئازادە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست