کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كێشەى كۆمەڵەى قوربانیانى كیمیابارانى هەڵەبجە ئەبێتە هۆى سوكایەتی كردن بە یەك شەهیدەكانى هەڵەبجە

Sunday, 04/07/2010, 12:00


یه‌کێ له‌ بنه‌ماڵه‌ شه‌هیده‌کان لە كەسوكارى قوربانیانى یەك شەهیدى كیمیابارانى هەڵەبجەوە بۆ :
ڕاى گشتى
سەرۆك كۆمارى عێراقى فیدراڵ
سەرۆكى هەرێم
سەرۆكى حكومەتى هەرێم
وەزیرى شەهیدان و ئەنفالكراوەكان
كۆنگرەى نیشتمانى كوردستان
چاك
ئاگادارتان دەكەینەوە پاش ئەوەى كە دەیان كێشەو گرفت و گەندەڵى و هەزاران ئیش بە ناوى كەسوكارى قوربانیانى كیمیابارانى هەڵەبجەوە لە لایەن كۆمەڵەوە كراوە و چەند كەسێك بەناوى كۆمەڵەوە هەڵدەسن بە هەندێك ئیش و كارى نامۆ بە هەڵەبجەو شەهیدەكانى و داب و نەریتە كوردیەكەیەوە كە گوایە ئەمانە نوێنەرى شەهیدانى هەڵەبجەن بۆیە لێرەوە ڕاى دەگەیەنین و بۆ ڕاى گشتى ڕونى دەكەینەوە كە ئەوانە هیچ شەرعیەتێكیان نەماوەو و بە هیچ شێوەیەك تەعبیر لە ئێمەى كەس و كارى شەهیدان ناكەن و تەنیا نوێنەرى خۆیان و كەسوكارى خۆیانن هەربۆیەش هەمیشە بەناوى ئێمەوە دەیان سەفەریان بۆ دەرەوەى ووڵات كردوەو خۆیان و خزمانیان لە ئیمتیازاتى ئەو سەفەرانە سودمەند بوون وە ئەو كەسانەش كە ڕەوانەى دەرەوە كراون بۆ چارەسەر تەنها خزموكەسى خۆیانن ئەم دەزگا ناشەرعیە بەهۆى گەندەڵیەوە دەناڵێنێت هەروەكو بینیمان لەم سەكۆى ئازادیەوە چەندین بابەت لەسەر ئەم گەندەڵانە بڵاو كرایەوە بەڵام ئەوەى جێگەى داخە دەسەڵاتدارانى هەرێم و ئەحزاب كە لەكاتى دەنگداندا و كاتە هەستیارەكاندا یەكسەر هەڵەبجەو شەهیدانى دەكەنە قەڵغان و بوتە بنێشتە خۆشەى دەمیان بەڵام لە كاتى بوونى كێشەیان نایەن بە دەمیانەوەو ئیهمال دەكرێن بۆ نمونە دیارنەمانى دەیان هەزار دۆلار لە بەینى ئەندامانى كۆمەڵەدا كە دواتر دەیان سیناریۆى وەكو ( واز هێنان . تەقە لێكرانى بێ بنەما وە دەیان سیناریۆى تر)یان دروست كرد بۆ ڕاكردن لە دادگاى تاوان .گەلۆ دەیان هەزار دۆلار بەناوى ئێمەوە خوراوە بەڵام ئەوى كە لێى سودمەند نەبوبێت ئێمەین بۆ نمونە وابڕیار بو بۆ هەمو بنەماڵەیەكى شەهیدانى كیمیابارانى هەڵەبجە خانو دروست بكرێت بەڵام چونكە دەستەى كۆمەڵە خۆیان لە یەك شەهید زیاتریان هەبو داكۆكیان لەم بڕیارە كرد تاكو خۆیان خانوەكانیان وەرگرت بەڵام كە گەیشتە سەرەى یەك شەهیدەكان كە ژمارەیان لەوان زیاترە پاشەكشەیان لە مەوزوعەكە كرد بەناوى ئەوەى كە حكومەت پەشیمان بوەتەوە لە بڕیارەكە لێرەوە دەپرسین جەنابى سەرۆكى كۆمارو هەرێم و حكومەت و وەزیر ئایا جەنابتان ئاگادارن لە كێشانەوە ئەو بڕە پارەیەى كە لە بانكدا بو بۆ دروست كردنى خانوى یەك شەهیدى هەڵەبجە تەرخانكرابو یان نا ؟ یاخود ئەمە دەستى كێى لە پشتەوەیە بۆمان ڕوون بكەنەوە . ئێمە وەكو بنەماڵەى یەك شەهیدەكانى كیمیابارانى هەڵەبجە داواى بەدواداچوون بۆ ئەم مەسەلەیە دەكەین چونكە مافى خۆمانەوە مافى خۆشمان بوە كە وتومانە ئێمە خانومان ناوێت بەڵكو بڕى تێچونى خانوەكەمان ئەوێت بۆ ئەم مەسەڵەیەش ڕاپرسى كراوەو هەمو بەكۆى دەنگ كۆك بوین لەسەر ئەم مەسەلەیە لەبەر ئەوەى ئەو كۆمپانیایەى كە هەڵدەستێت بە دروستكردنى ئەو خانوانە شەریكى مەسولێكە كەواتە دەستێكى لە پشتەوەیە كە وا مەسەلەكە بێسەرو شوێن كراوە ئێمە نامانەوێت تەنها لە 16/3ى هەمو ساڵكدا یادمان بۆ بكرێتەوە ئێمە پێویستمان بە خزمەتگوزاریە نەك چەند كەسێك بە ناوى هەڵەبجەوە سەردانى كۆنفرانسەكانى ئیتالیاوبەلجیكاو ئەمریكاو یابان وئێران بكەن و بەناوى ئێمەوە سنگ دەرپەڕێنن ئەگەر نوێنەرى ئێمەن وەرن لەهەڵەبجەدا دیفاع لە ئێمە بكەن نەك لە و ووڵاتانە كە مەبەستى سەرەكیتان بەس دەستكەوتە ئەگەر ڕاست دەكەن ئەمە مافێكى شەرعى و یاسایى و نەتەوایەتیمانە بۆ هەموتان گوێتان لێخەواندوە جەنابى قایمقامى هەڵەبجە (گۆران ئەدهەم) خۆ تۆ جەنابت پارێزەر بویت لە كەیسەكەماندا بیرت چوە كە بەڵێنت دا بۆ وەدەست هێنانى مافمان تێبكۆشیت ئەى ئێستا بۆچى بێدەنگى لە ئاست ئەم گەندەڵیە گەورەیە یاخود جەنابیشت شەریكیت لەم مەسەلەیەدا ئەگەر وانیە فەرمو قۆڵى لێهەڵماڵەوە با بزانین چى دەكەیت تا كەى موزایدەكردن بە ئێمەوە ئیتر بابەس بێت چیتر مافى یەك شەهیدەكان پێشێل نەكرێت .
بنەماڵەى كەسوكارى یەك شەهیدەكانى قوربانیانى كیمیابارانى هەڵەبجە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە