چوار سەربازی تورك دەكوژرێن
Tuesday, 24/05/2011, 12:00
ناوەندی راگەیاندنی هێزی پاراستنی گەل (HPG) رایگەیاند لە ئەنجامی پێكدادان و شەڕ لە هەرێمەكانی دێرسیم و شەمزینان چوار سەربازی تورك كوژران و پێنج سەربازی تریش بە سەختی بریندار بوون.
ناوەندی راگەیاندنی هێزی پاراستنی گەل (HPG) رایگەیاند: ئەرتەشی توركیا بە تۆپ و هاوەن هەرێمەكانی خواكورك، حەفتەنین، تۆپباران كردووە و دواتر لە هەرێمەكانی دێرسیم و شەمدینان شەڕ هاتۆتە ئاراوە.
(HPG) رادەگەیێنێ ئەرتەشی تورك رۆژی (22/5/2011) كاتژمێر (18ـ 22) ئێوارە هێرێمەكانی دۆڵی بیتاڵمە، گرێ شەهید شێخۆ و گەلی پیساخەی بە خەستی تۆپباران كردووە.
لە رۆژی (21/5) لە هەرێمەكانی شەمدینان، جولەمێرك و كوسەنێ، یەكینە تایبەتییەكانی ئەرتەشی تورك دەستیان بە ئۆپەراسیۆن كردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.
هەروەها لە (19/5) لە هەرێمی نازمیەی دێرسیم ئەرتەشی تورك دەستی بە ئۆپەراسیۆن كردووە و هێرشی كردووە و شەڕ هاتۆتە ئاراوە و لە هەرێمی شەهید دەلیل شەڕ لە كاتژمێر (19:00) دەستی پێكردووە و دوو سەربازی تورك لە شەڕەكەدا كوژراوە و سەربازێكی تریش بریندار بووە.
(HPG) رادەگەیەنێ كە لە رۆژی (16/5)یش لە هەرێمەكانی جۆلەمێرگ، شەمدینان و گەڤەر شەڕ هاتۆتە ئاراوە و دوو سەربازی توركیا كوژراون و چوار سەربازی تر بریندار بوون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست