کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەبەڵگە ببینن پەرلەمانە چۆن بۆ بەرژەوەندی حیزب بەكارهاتووە

Friday, 07/08/2009, 12:00


سەیركەن خوێنەرە بەرێزەكانی سایتی كوردستان پۆست ئەمە سایتی پەرلەمانی خەڵكە، یان سایتی دوو بنەماڵە دز و گەندەڵەكە.

لاى هەموو خەڵك روونە كە پەرلەمانى هەموو وڵاتان هیچ حزب و لایەنێك خاوەنی نییە، بەڵام زۆر سەیرە لە وڵاتەى ئێمە دیكتاتۆر و خوێنمژەكانی چۆن سایتی پەرلەمانیشیان بۆ خۆیان قۆرخكردووە، ئەمە ئیشی عەدنانە نەزۆركی كوڕى مامە ورگ زلەكەیە، بەپارەى عێراق و هەرێم تێر ناخوات، من سەرم سوڕماوە هەرچی لەم وڵاتە دەیبینی راستەوخۆ پەیوەستە بەبنەماكانی دیكاتۆریەت، كەچی 2 بنەماڵە خو]چنخۆرەكەى ئێمە، شەو و رۆژ دەهۆڵ بۆ دیموكراسیەتی ئەو هەرێمە لێ دەدەن، بەڵام رەنگە ئێمە بەهەڵەدا چووبین رەنگە لاى ئەوان دیكتاتۆریەت ماناى دیموكراسی، هەرچ كەسێكی بیانی لە دەرەوە بێت مێشكی ئەبەن بەدرۆ زلەكانیان، دەڵێن لە كوردستان دیموكراسیەت هەیە، بەڵام خوێنەرانی بەرێز دەكرێ مەسعود و جەلال لێمان بووبنە ئەفڵاتون و سوقرات داهێنانیان لە چەمكی دیموكراسی كردبێت، خۆ دەشبێت ئێمە چاوەڕێ هەموو شتێك لەو 2 كاڵفامە بكەین، ئەمە شكاندنی سادەترین پیرۆزى ئەو هەرێمەیە، خەڵكی هەژار و نەدار خوێنی خۆى رشت و بۆ پێكهێنانی پەرلەمانێك بۆ میللەتە ستەمدیدەیە كەچی ئەو ملهۆڕانە بۆ خۆیان قۆرخیان كردووە، بانگەشە لەم سایتەدا بۆ حزبەكانیان دەكەن.

سەیرتر لەمە ئەوەیە ئەو 2 حزبە فاشیلە و سەركردە خوێنخۆرەكانی هەر قسەبكەن دەڵێن ئێمە شۆڕشمان كردووە و خوێنمان رشتووە، دیارە ئەوان بەتەنیا شۆڕشیان كردووە، دەشبێ خۆیان وەكو سوپەرمان هەەژمار بكەن، كە لە فیلمە بیانییەكان بەتەنیا دژى سوپایەكی گەورە دەوەستنەوە، باشە ئەگەر میللەت چەكی هەڵنەگرتبا، مستەفا بارزانی بیرتەسك و بنەماڵە پەرست بەتەنیا چى پێ دەكرا؟ ئەگەر ئەو پرسیارە لە هەر خۆفرۆشێكی پارتی بپرسی دەڵێن بەڵێ پێی دەكرا، بەڵێ منیش دەڵێم پێی دەكرا بەڵام چۆن؟ رەنگە ئەسپە حیزەكەى مستەفا بارزانی فاشیست باڵی هەبووبێ و ئاگر لە دەمی هاتبێ و بەتەنیا هەموو سوپای عێراقی سوتاندبێ، مستەفاى نەفامیش لە سەر پشتی بووبێت.
[email protected]

رۆژنامەنووس

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە