پارتیی و جاشه‌کان ده‌یانه‌وێت له رێگای ئه‌م وێنه‌یه‌وه راستییه‌کی مێژووی بشێوێنن
Tuesday, 07/08/2012, 12:00
چەند ڕۆژێك پێش ئێستا دۆستێکم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فیس بووك ئەم وێنەیەی پێشاندام کەوێنه‌که بریتییه له چەند سه‌رکرده و که‌سایه‌تیی ناسراو و چه‌کداری کورد، ئه‌مه لە پەیجیکی سەر بە پارتی بڵاو کرابۆته‌وە.
ئه‌م وێنه‌یه راستیەکی مێژووی باس ده‌کات، راستییه‌کی شیرین بۆ میلله‌ت و تاڵیی بۆ بنەماڵەی بارزانی و پارتی.
ئەم وێنەیە ناو نیشانەکەی وا نوسراوە کە گوایه ئەوانە پێشمەرگەی بارزانی بوون. یەکێك لەو کەسایەتیانە خوالێخۆشبوو (عباس ئاغا مامندئاغایە) کە سەرۆکی هۆزی ئاکۆ بوو.
بەڕێزان من نامەوێ نە ڕۆمان بگێرمەوە نە باسی ئاغایەتی و عەشیرەت بکەم چونکە خۆم لەگەڵ عەشیرەتگەری و حوکمی بنەماڵییدا نیم، بەڵام کەسێکی وەکوو عباسی مامنداغای ئاکۆ، کەخەلك لەخۆشەویستی بە (کاکە باس) ناویان ده‌هینا، ئه‌مه سەرکردەیەکی دیاری کورد بوە و زۆر لە مێژوونوسەکان باسی ئەو پیاوە دەکەن لەوانە (مامۆستا مسعود محمد، نەوشیروان مستەفا لەکتێبی پەنجەکان یەکتری دەشکینن بەوردی باسی ئەم کەسایەتیە دەکات).
عباس ئاغا بۆ ڕۆژێکیش نەچۆتە ژێر باڵی هیچ کەس و لایەنێک، بۆ تەنیا ڕۆژێکیش خیانەتی لە کورد نەکردوە، نازانم پارتی چۆن دەتوانی بەکەسایتیەکی ئاوا بڵێت پێشمەرگەی بارزانی!؟ بەڕاستی ئێمە شانازی بە مێژوی بنەماڵەی بارزانی ناکەین تاوەکوو شانازی بەوە بکەین سەرکردەکانمان پێشمەرگەی بارزانی بووبێتن. عباس ئاغا که لەڕاستیدا ئەو هەڵگیرسێنەری شۆڕشی ئەیلولە و مەلا مستەفا دوایی بەناچاری هاتە ناو شۆڕشەوە، دوای شۆرشیش لەسالانی 1962 تا 1964 مەلامستەفا نەیتوانی له زێدی خۆی له ناوچه‌ی بارزان بمێنێتەوە، هیچ شوێنێک نەبوو هێندەی زێدی عباس ئاغا و سنوری ئاکۆیەتی، که ئارامتر بۆ مه‌لا مسته‌فا، بۆیە بەناچاری 2 ساڵ لەژێر باڵی عباس ئاغا و عەشیرەتی ئاکۆ لە گوندی (دێرێ) مایەوە، تەنانەت خواردن و ژیانیشی لەسەر عباس ئاغا بوو، بەڵام دوای ئەوەی بالی مەکتەبی سیاسی جیابونەوە و عباس ئاغا، جلال تاله‌بانیی و باڵی مەکتەبی سیاسی لەلای خۆی پاراست، نەی هێشت مەلا مستەفا لە ناویان بەرێت، نێوانی عباس ئاغا و مەلا مستەفا له‌سه‌ر ئه‌وه تێكچوو، بۆیەش لایەنگرانی پارتی به بینینی ئه‌و وێنه‌یه، سەرکردەیەکی وەکوو (کاکە باس)ی کۆچ کردوو، بەپیشمەگەی بارزانی و پارتی ناودەبەن، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش له چه‌واشه‌کردنی مێژوو، له نه‌زانین و شاره‌زاییشیانه، که ئه‌وان دوای دروشم و پروپاگه‌نده که‌وتوون، ده‌نا ئه‌وه‌ی خوێندبیته‌وه و مێژووناس بیت و شاره‌زاییه‌کی له رابردووی هه‌ڵگیرسانو سه‌ره‌تای شۆڕش هه‌بێت، هه‌رگیز هه‌له‌ی وا ناکات و له خۆیه‌وه تفه‌نگ به تاریکییه‌وه نانێت، له کاتیی خۆیدا بەرنامەی دژایەتی کردنی عباس ئاغا بۆ پارتیەکانیش نێردراوە.
ئەوەی سەرنجی منی زیاتر ڕاکێشا کۆمێنتی کوڕە جاشێکی گەورەیە ئەویش (کامەران عباس بایزە) کە باوکی ئەو کامەرانە کاتی خۆی ئەسپەوان بوو لای کوڕێکی عباس ئاغای ئاکۆ، ئەو ڕاستیە هەموو خەڵکی ئاکۆیەتی دەیزانێت، بەتایبەت عباسی بایز ئاغا خۆی، کە کوڕەکەی نووسیویەتی و ده‌ڵێت: بەڵێ ئەمانە هەمویان پێشمەرگەی بارزانین و شانازیە بۆ هەموو کورد (وینەی کۆمێنتەکە له خواره‌وه بخوێننه‌وه)........
بەداخەوە دەڵێم زۆر کەس ناوی عه‌باس ئاغا مامندئاغای ئاکۆ (لەدایك بوی1922-1966 کۆچی دوای کردوە) لەگەڵ ناوی عباس بایزی جاش تێکەڵ دەکات.
هیوادارم ئێوەی خوێنەر تێکەڵی نەکەن، بۆیە من لێرەوەدوو پەیام دەنێرم بۆ لایەنگرانی پارتی و کوڕی ئه‌م جاشه:
1- عه‌باس ئاغا مامندئاغای ئاکۆ ڕۆژێک چییه نەچونەتە لای دوژمن و خیانه‌تیی له کورد نه‌کردووه.
2- کامه‌رانی کوڕی عباس بایز، بۆ خۆی چاوێکی لەدەستداوه، ئه‌ویش به‌و فیشه‌که حه‌رامانه‌ی که سه‌ددام بۆی ناردبوون، وەک لە ناو کورددا باوە ئیستا تاك لایت ماوه‌تەوە، با ئه‌مانه لەمێژووی پیسی خۆیانەوە سەیری خەڵک نەکەن، ئه‌مانه ڕۆژێك جاشی سەدام و سەردەمانێك پیاوی ئێران بوون، تاوەکوو کوردە بەشەرەفەکانی ئەوێ دەریان کردن و دواتریش نەیانتوانی نەبن بە پیاوی کەس، بۆیه بوون بە پیاوی بنەماڵەی بارزانی، ئیستاش هه‌ر وێنه‌یه‌کی ئاوا ده‌بینن، وا ده‌زانن هه‌موو ئه‌مانه له رۆژگارێکدا پیاوی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی، یان سه‌ر به دوژمن و لایه‌نێک بوون، هه‌ر بۆیەش کامه‌رانی کوڕی عه‌باس بایز کۆمێنتێکی لەو جۆرە ماستاوئامێز له په‌یجی پارتییدا ده‌نووسێت.
که‌سایه‌تییه‌کانی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م وێنه‌یه:
لەلای ڕاستەوە (1- عباس ئاغا مامندئاغا ئاکۆ، 2- مستەفا بارزانی، 3- عقید کافی، 4- فوئاد عارف،5- جلال تاله‌بانی، 6- شیخ حسین بۆسکێن، 7- شێخ خدر سەیداوا)کۆمێنتی کامه‌رانی عه‌باسی بایز
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست