کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دیسانه‌وه‌ (14_4)

Sunday, 13/04/2014, 12:00




هه ‌مووساڵێك له‌ (14_4)دائێسك و پروسكی چه‌ند شه‌هیدێك ده‌ هێنن وه‌ نمایشی ده‌كه‌ن. كۆمه‌ڵێك فرمێسكی درۆی بۆده‌ڕژن، به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانن ته‌نها تۆزێك له‌خه‌موو ئازاری ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌م بكه‌نه‌وه‌ كه‌ قوربانی گه‌وره‌ی ئه‌و ڕوداوه‌ن
زۆر وتارده‌نوسرێت چاو پێكه‌وتن ئه‌نجام ده‌درێت به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانرێت هیچ له‌ئازاری ئه‌و قوربانیانه‌ كه‌م بكرێته‌وه‌، ئه‌م ئیشه‌ ته‌نها ئامانج لێی كولاندنه‌وه‌ی برینی ساڕێژنه‌ كراوی كه‌س و كاری ئه‌و قوربانیانه‌یه‌ وموزایه‌ده‌یه‌كی سیاسیه‌ كه‌ده‌سه‌ڵات هه‌موو ساڵێك له‌ (14_4)دادوباره‌ ده‌بێته‌وه‌پنای بۆده‌باته هیچ هێزێكی سیاسی نه‌ی توانیوه‌ ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت خزمه‌تێك پێشكه‌ش بكات به‌و ناوچه‌یه‌ كه‌سودی هه‌بێت بۆ هاونیشتمانیانی ئه‌و سنوره‌ ئه‌وه‌ی كراوه‌ ته‌نها به‌ هه‌وڵی چه‌ند دڵسۆزێك بوه‌ و هیچی تر ده‌نا ئه‌و ناوچه‌ كاره‌ سات باره‌ هیچ له‌مانی بۆنه‌كراوه‌ كه‌ پێوه‌ی دیاربێت وه‌ك شه‌قامێكی قیرتاو كراو قوتابخانه‌یه‌كی نمونه‌ی باخچه‌یه‌كی ساوایانی نمونه‌ی سه‌نته‌رێكی ڕاهێنانه‌وه‌ی ئه‌و قوربانیانه‌ له‌ڕویی ده‌رونیه‌وه‌ یان خزمه‌ت گوزاری پێویست بگه‌یه‌نێت به‌ناوچه‌ كاره‌ سات بارانه‌، ده‌چن مۆنۆمێنت بۆ ئه‌و قوربانیانه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌! ئه‌وان چی له‌ مۆنۆمێنت بكه‌ن؟ چی له‌ گۆڕو قه‌برستان بكه‌ن؟ ئه‌وانه‌ی جێماوی قوربانیدانی ئه‌و قوربانیانه‌ن پێویستیان به‌شوێنی نیشته‌ جێ بونه‌. پێویستیان به‌ سه‌نته‌ری ڕاهێنانه‌وه‌ی ده‌رونیه‌. تاوه‌كو كاریگه‌ری ئه‌و ڕوداوه‌ له‌سه‌ریان نه‌مێنێت؟؟ ژیان به‌یشێوه‌یه‌كی جوانتر ببینن وه‌خۆشی له‌و ژینگه‌یه‌ ببینن ئه‌وان خزم و كه‌سه‌ كانیان زینده‌ به‌ چاڵكران جینۆساید كران هه‌مووخێزانێك پریشكێك له‌و ئاگره‌ی به‌ر كه‌وتوه‌ كه‌له‌و ناوچه‌ یه‌دا كرابویه‌وه‌به‌هۆی ئێوه‌ وه‌ ئاده‌ی ده‌سه‌ڵات دارانیی كوردی چیتان كردوه‌ بۆ ئه‌وكه‌س و كاره‌ی كه‌ڕۆژێك له‌ ڕۆژان كورد بون تاوان بوه‌ بۆیان؟ كام زانكۆی ده‌ره‌ كیتان هێنا توێژینه‌وه‌ بكات له‌ سه‌ر قوربانیانی ئه‌و كاره‌ ساته؟‌ ئاماری ڕه‌سمی و دروستی ئه‌و كاره‌ ساته‌ هه‌یه‌ له‌لا تان؟ بێگومان نه‌خێر. ئه‌ی باشه‌ له‌و چه‌ند ساڵه‌ی فه‌رمان ڕه‌وایتاندا كامه‌ منداڵی ئه‌نفالتان خه‌ڵات كرد؟ به‌ به‌ر چاوی دونیاوه‌ كوڕانی كه‌س وكار ئه‌نفال كراو له‌به‌رده‌م دایكی جه‌رگ سوتاویدا به‌جۆرێكی تر ئه‌نفال ده‌كه‌نه‌وه‌ تاوان باره‌ كانیشیان وه‌ك به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌ر ده‌چن ژنه‌ كانیان كه‌چه‌ند ساڵه‌ به‌ هۆی نه‌بونی ده‌رامه‌ته‌وه‌له‌ڕه‌زاله‌تا ئه‌ژین دیسانه‌وه‌ به‌كوشتنی كوڕه‌ كانیان ئه‌نفالیان ده‌كه‌نه‌وه‌ پاره‌و داهاتی ئه‌و نیشتمانه‌ به‌شی ئه‌وانی تیانییه‌؟ چیتان كرد بۆ به‌جینۆساید ناساندنیئه‌وتاوانه‌ له جیهاندا‌ سه‌ره‌ ڕای ئه‌وه‌ش بوار ده‌ده‌ن دزو موسته‌ شارو كۆنه‌ جاش و ئه‌نفال چیه‌ كان وه‌ك به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌ر بچن؟ كامه‌ جاش و موسته‌ شارتان له‌ سێداره‌ دا؟ كام ئیستقباراتوكام جه‌لاد وكام ڕه‌فیق حزبیتان دایه‌ دادگا؟ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی سه‌رڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ت نه‌كرد دیسانه‌وه‌ له‌ (14_4)دا بۆبرینمان ده‌كولێته‌وه‌ . حه‌ق وایه‌ هه‌موو هێزه‌ ڕه‌سه‌نه‌ كان له‌ (14_4)دا هه‌ڵوێستیان هه‌بێت لانی كه‌م بانگه‌ شه‌ كانتان بوه‌ ستێنن وه‌ك هاو خه‌می بۆكه‌س و كاری ئه‌نفال كراوان هیچ نه‌بێت شاشه‌ی تیڤیه‌ كانتان باڕه‌ش بێت جۆرێك له‌ تازیه‌ باریتان پێوه‌ دیار بێت با جیها بزانێت كاتێك ئه‌نفاكراین كه‌س نه‌ی پرسی تۆموسوڵمانیت یان جوو مه‌سیحیت یان كاكه‌ی كوردیت یان چی ڕه‌نگت چۆنه‌ سه‌ربه‌ كام گروپیت ئه‌مانه‌ هیچیان نه‌بون ته‌نها تاوان ئه‌وه‌بوو كه‌تۆكوردیت كورد



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە