وەڵامێك بۆ هەموو ئەوانەى بوختان بۆ من و گۆڕان هەڵ ئەبەستن بۆ سەرجەم دام و دەزگا ئیعلامیەكان و سایتەكانى ئەنتەرنێت
Monday, 01/03/2010, 12:00
وەڵامى بوختان
بەڕێزان ماوەیەكە كەسێك بە ئیمێلێكى ساختەوە بابەت و شتى نارەوا بەناوى منەوە ئەنوسێت و تهدیدى كۆمەڵەى چاكى پێ دەكات كە گوایە من ئەم نامانەم بۆیان ناردووە كە هەمووى دورن لە راستى و من هیچ لێدوانێكم نەداوە... ئەمە تەنها لەكەداركردنى ناو و ناوبانگى منە كە هەموو لایەك ئەزانێت كێیە و بۆ چ مەبەستێكە چونكو من دوژمنم زۆرە بە ساى ئەوەى كەسێكى نزیكم لە بەرێز كاك نوشیروان موستەفا و بزووتنەوەى گۆڕان و لە دواین ژمارەى رۆژنامەى ئاوێنەى خۆشەویستدا لە 23/2/2010دا بە ئاشكرا و بێ ترس بۆ هەموو لایەكم رۆن كردۆتەوە، لە هەڵبژاردنى پێشووش بۆ لێدان لە گۆڕان دیسانەوە ئەو كەس و لایەنە هەڵسا بە تزویر بەناوى منەوە... ئەوەى دەیەوێ راستیەكان ببینێ خۆ من لە مەریخ نیم ئەوە لە سلێمانیم و ئەتوانن سەردانم بكەن و راستى شتەكان بزانن و ببینن، داوا لە برایانى چاك دەكەم كە سیاغەى بابەتەكەیان كە بۆ من نووسراوە بكەنەوە چونكو یەكەم باوكى رەحمەتیم لە ژیاندا نەماوە تا ئەنفالچی بێت و دووەم من ئەنفالچی نیم چونكو هیچ بەڵگەیەك نەبووە تا ئێستا لەسەر من كە اسبادى بكات كە من كەسم كوشتبێت بۆیە داواكاریەكى كوردانە و برایانەم بۆهەموو رۆشنبیران و نووسەران ئەوەیە كە ئەم دەستەواژەقێزەونە لەسەر من لابەرن و چیتر بە ئەنفالچی ناوم نەهێنرێ چونكە منیش مرۆڤم و مافی خۆم هەیە داكۆكى لەخۆم بكەم... بۆ جارێكى تر دووپاتى دەكەمەوە كە تەواوى ئەم نووسینانەى كە لەماوەى ئەم چەند رۆژەى رابردوو لەسەر من و بەناوى منەوە بڵاوبۆتەوە هیچ پەیوەندیان بە منەوە نییە و من لەوجۆرە كەسانەش نیم كارى تزویر بكەم و هەموو لایەكیش باش من ئەناسێت.... ئەگەر كارێك بمەوێ بیكەم ئەیكەم جا بۆ بە تزویربێت... ئەمە دەستێكى رەشی لە پشتە بۆ لێدانى كەسایەتى من و جەماوەرى خۆڕاگرى گۆڕان و تەواوى كەسایەتییە دیار و شۆڕشگێڕەكانى ناو بزووتنەوەكەمان.
سەرۆكى عەشیرەتى غەوارە
خالید محمود ئەحمەد غەوارە
كوردستانى عێراق - سولەیمانى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست