پیلاو,یان كالە سپیەكەى بریارى بەریوەبەری قوتابخانەی(ئەختەری كچان)
Friday, 22/10/2010, 12:00
هەوالیكى سەیروسەرنج راكیشم هەیە بۆتان,خوینەرە بەریزەكان دەزانن چییە؟؟؟بى
گومانم لەوەى نازانن چیە!!ئایا بریارەكانى قوتابخانە بەریوەبەر دەریدەكات یان وەزارەتى پەروەردە.بیگومان وەلامەكەى وەزارەتە,بەلام من ئەمجارە بەپیچەوانە وەلامتان دەدەمەوە,نەخیر بەریوەبەر دەریدەكات,لەقوتابخانەیەكى شارى هەولیردا ئەویش قوتابخانەى ئەختەرى بنەرەتى كچانە كەپۆلى (7,8,9)لەخۆدەكریت ولە سالى(1998) لە كەرەكی شەهیدانى سیتاقان دامەزراوە ,بەریوبەرە بەریزەكەى بریاریكى سەیرو سەمەرەی بۆ سالى خویندنى (2011,2010)ى دەركردوە,بیموانیە لەژیانتان بریارى واتان گوی لینەبوە,ئەویش لەپیكردنى كالەى سپیە,دەبیت كالەیەكى ساف سپى و بی نەخش بیت,ئەمەشیان قەینا بەریوەبەر تۆ یەكەم رۆژ وتت رەش و سپی و رەساسى دەبیت واتا تەنیا رەنگاو رەنگ نەبیت,بەلام تۆ لەگەل خۆشت كیشەت هەیە!!!,پاش 2 رۆژ لە بریارەكەت پاشگەز بویەوە!!و وتت تەنیا كالەى سپى دەبیت,واتا نە قۆندەرە و پیلاوى سپیش نابیت.ئەوخەرجیە زۆرە بەقوتابیان دەكەیت جاریك لەخۆتت نەپرسیوە بۆ!!!هەرگیز جاریك ویژدانت ئازارت نادات لەوەى زۆریك لەقوتابیان هەژارن,تۆ یەكەم رۆژ پیت كرین دواتریش لە بریارەكەى خۆت پاشگەزبویتەوە.بەریوبەر پەروین خواى ئەم قوتابیانە و ئاهو نالەى دایك وباوكە هەژارەكانى ئەم قوتابیانە ناتگریت؟؟؟؟ئەو پارەیەى بەم پیلاوە دراوە لەرۆژی یەكەمدا دەزانیت چەند زەحمەت و ناخۆشى پیوە چەشتراوە..هیچ گونجاو نیە ئەگەر تۆ لەخۆتەوە ئەو بریارە دەربكەى و بلی هەر كەسیك جی بەجی نەكات,ناوى دەنوسم و گوایە لەكۆتاى سال بۆ هەر رۆژیك (5) نمرە لەرەوشتى قوتابیەكە دینیتە خوارەوە,,بۆ قوتابى لە هەر سالیكدا چەند نمرەى رەوشتى هەیە !!!؟؟ئایا ئەمە بریارى وەزارەتە؟!!ئایا وەزیرى پەروەردە ئەم وتەیەى وتووە,وتویەتى دەبیت تەنها كالە لەپی بكەن ئەویش تەنیا سپى بیت؟وەلا نازانم كی وتویەتى بەلام ئەگەر بیر بكەمەوە پیم وایە ئەمە قسەى گیرفانى خۆیەتى دەرى هیناوە و كردویەت بەیاسا.تیبینى یاسا بۆ كچى بەریوەبە نیە!!! ئاخر بون بە بەریوەبەرو ئەم شتانە هەمووى لەسەر حیزبى بون و ئەم شتانەیە بۆیە رەوشى پەروەردە لە كوردستان زۆر باشە!!!!!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست