تورك
Friday, 30/12/2011, 12:00
ئەگەر بینیت دەستێك لە بینی ئینسانێ ئاخنرابوو ،
بۆ شاردنەوەی زوڵمی زۆری ، تا نەهێڵێ هاوار بكات
بزانە كەدەستی توركە !
ئەگەر بینیت ماری َلە دارێ ئاڵابوو ، ویستی هێلانەیەك تێك دا
بێ دوودڵی چاوت داخەو مسۆگەربە ..دەستی توركە !
ئەگەر بینیت گورگێك لە دوور ، برسی وەك چەتەی قەفقاسی ،
دەلورێنی َ لە شەوێكی ئەنگووستە چاو
بێ گومان بە دەستی توركە ...!
ئەگەر بە حەیاو بێ حەیا .؟.ئەگەر بە ئەدە ب ، بێ ئەدەب
ئەگەر خواچێن وخۆچێن بێ ..ئەگەر پیاوی ئەوانیش بێ ،
ئەوەی بەنان بڵێ (ئیكمەك) دوژمنی حەوت پشتی كوردە !
بۆگەیشتن بە دەسكەنەی ئاواتەكان ..كامە رێگا تولە رێیە ،
بە سەرپشتی بەرژەوەندی حیز فرسەتی تورك دادێ
تۆ لەوێوە ڕێ قەدبڕ كە...
لە هەمبەریان نە رجسی بە ! هە گبەی بیری نەتەوەكەت لە ڕق پركە
تا چاو بڕكا..خوێنەو بە دەستی(قاردا شان) وا ڕژاوە
فیتنە لەكوێ سەر دەربكا..هە بێ نەبێ دەستی توركە !
* * * * **
ئەگەر ئاسمانتان پر لە ئەستێرەو ڕەنگاڵە نەبوو ،
مانگی چواردەتان ، لە سێزدە هەڵهات ، بزانن ئەوە هەرئیشی توركە !
ئەگەر ڕوبارتان وشك بوو ، گەر چاوی كانیتان كوێر بوو ،
ئەگەر گۆرانی دەم هونەرمەندان ..نەشاز ،نا سازبوو
ئەگەر مۆسیقاش زڕە ئاواز بوو ، بزانن ئەوە هەردەستی توركە !
ئەگەر سەرئێشە زۆری بۆهێنان ، ئەگەر تاعونیش ڕێگەی پێ گرتن ،
ئەگەرپێڵوتان قورس بوو تاوێ بۆ چاو هەڵێنان !،
بزانن ئەوە هەردەستی توركە !
ئەگەر زارۆتان لە ناوبێشكەدا زریكەی هەڵسا ،
ئەگەر ڕێگاتان پڕلە لەمپەربوو ،
ئەگەر لە شایی چرپەو دەنگ نەبوو
ئەگەر بە هارتان بە بێ گوڵزارو مێرگ و نزارتان سیس و ژاكاو بوو ،
ئەگەر نەورۆزتان بەبێ گڕكردو ،
ئەگەر خوانتان پر بەسكی تێر ڕەنگاو ڕەنگ نەبوو
ئەگەر جوانووتان لە ناو بژوێنان دا چەڵەنگ نەبوو ،
ئەگەر نازدارتان لە ڕیزی جوانان شۆخ و شەنگ نەبوو
بزانن ئەوە هەر دەستی توركە!
* * * * **
ماری دووسەركی ژەهراو ڕژێنی ..بێشەی حەرامن
دووپشكی ڕەشی ..جیوە جیوكەری تەغاری دە غڵن !،
دندوك كونكەرەی دڵی قەڵامن !
هەر مووس بە دەستی سەر لە نووی زامن !
بە هار دزن ،خەندە كوژن ، شومیی و نەفرەتن !
قات و قڕی و قەلە ڕەشكەن دە قڕێنن !
ئەمفۆتیرین ، لە مەوقیفیشدا دووڕوونەو ئەهلی نیفاقن !
لە هەر بازاڕێ هەڕاجی كەری ئابڕووی تكاون !
لە بۆڕسەی شەڕەف هەردەم شكاون !
چۆپی كێشی مەرگ ..خوێنەری نەغمەی كۆنە میساقن !
شەمشە كوێرەی شەوی مێژوونە
مازەرا خوێنی فیتنەی سەرتاقن !
هەتا خەونی سەربەخۆیی لە ناو پزی وجزدانی خۆمان وە شێرین ،
هەتا ئاڵای كوردستانمان لەلا وەكو پەشتە ماڵ بێ و
ئارەقەی شەرمی پێ بسڕین ،
دەبێ دوعا بۆمەرگێكی هێمنانەی ، دەستی داگیركەر بنێرین !
ئەو گوڵدانە بشكێنن كە...
گوڵی نایڵۆنی فیدڕاڵی و ئۆتۆنۆمی و لامەركەزی لێدانراوە
ئەو تاشە بەردەش بشكێنن كە وێنەی برایەتی ئێمەو
(تورك ، عارەب ، فارس) ی لێ هەڵكەنراوە !
تا ئێمە بن دەست ، ئەوان سەردەست بن
تا ئەوان دە وڵەت ، ئێمە هەرێم بین ...
برایەتی پولی قەڵپە !
كوا بستە خاكێكی ئازاد بە پولی قە ڵپ كڕاوە ؟!
دە لێم گەڕێن .....! دەلێم گەڕێن .....!
خۆمن عاجباتی دەستی ئەوان نیم ، هەر ڕۆژێ تەڕحێ با دەنۆشی ،
خۆش مەشڕەبی مێژووی بێعاری قوربانی درۆی ئاڵای سووریان بم !
خۆمن میوان نیم ..لە نێو داوەتی بە بووك بردنم ،
زوڕنا ژەنەكەی شایی گێڕیان بم ...؟!
دە لێم گەڕ ێن ....دە لێم گەڕێن ...
خۆ من هەتا كەی بە شەو نە نوستووی، باران بردەڵەی
لە ماڵی مێژوو دەركراو..ئاسمانی خەونی دووریان بم ...!؟
دە لێم گەرێن ...هەتاكەی نووشتەی كراوەی بەختی سەربەستی و
چێڵی گوشراوی دەست داگیركەر بم !
رۆژێ هەزار جار جامانەی سەرم ، بە ئەتەك كردن ...
بۆ پێكە نینێ پێ دا دەكەنن!
لە سەر مەرگی خۆم ئاوازی هۆڕەی مرداربوونەوەم پێدەڵێنەوە
رۆژێ هەزار جار (دەخایلۆ لە چەمی چەتەرێ) و (كورد خاینۆ) م پێدەژەنن !
ئەوان ویستیان ئێوە پێبكەنن !
ئەوان ویستیان ئێوە سیكتربن !
ئەوان ویستیان ئێوەی زڕبرا ...لە سەر جۆگە یەك خوێنی بەفیڕۆ،
لە سەر پەزێكی پڕگووان وشك
گیرۆدەی داوی مە یلی كوشتنی ،خەونی یەكتر بن !
** ** **
ئەگەر مێژووتان وەك قلەمێوژ بۆ بكرۆژمەوە ،
ئەگەر ساڵ ڕۆژی هەتكی جوگرافیاو سنوورەكانتان بۆ بدۆزمەوە !
ئەگەر سەدەكان بێنم بیانكەم بە دیلی ساڵ و
مانگە خەتاكان بكەم بە پاساو
تورك تاعوونی كەڕامەتمانن !
ئەگەر لەدەستی خیانەت بپرسن كێ بۆ یەكەم جار
دەستی گرتیت و یەكەم خیانەتی پێكردی ؟!
ئەگەر سۆزانیش شەرحی دڵی كا ...دەڵێ حەز خانەی ئالی عوسمانە
ئابێی دەیوسی ئەستەنبوڵ ، لە لە زەتخانەی بیری ئەتاتورك
تاكە فێركەرو گەواهدەرمانن !
چاویان هە ڵنایێ بەخیلی دەبەن بە ماڵی هەتیم !
ئێرەیی دەبەن بەو بنە دارەی ، تا ژاڵەش بگرێ !
ئەوان لە شایین ، شایلۆغانییانە ...داوەت سازدەدەن
كوردێك بە دەستی كوردێ بكوژرێ !
جیوە تێكراون حەجمانیان نیە ..كە كورد بەدەستی كورد ئەتك دەكرێ !
چاویان هەڵَنایێ ..تانەی كوردبوونیان هەر لەبەر چاوە
وەك بێوەژنی دووباوەش دیوبن خۆیان دەنوێنن !
چاویان هەڵنایێ ..وەكو زڕبابن كە خە سێنرابن
دووشەش تۆپیوبن ، خۆیان دەنوێنن !
خە والوو هەن خەو دەبینن ...كەرێكی دێزەی سوڵتانی قەرەقۆینلو
بێت وهیشك تراشمان كا !
دەیوسی واهەن ...پۆپیتە خواری ، حەفت تەرحی شەرم نەماو
خەو دەبینن ...ژەنەڕالی َ قوربانی دەست تەڕاشمان كا !
وای دەبینن ، بوكێكی تەڵاق دراوی هیلالەكەو سێ ئەستێرەی عوسمانلینە
بۆچونەوەی ناو باوەشی ئاڵای سووریان
پێیان باشە لە حوجرەی ئەردۆگانێكا ، فەرخە تەگەی ئەتاتوركی َ
فێرە ماڵە بەجاشمان كا !
قورمیشكراوی داگیركەر ، دەستەوانەی دەست درێژی و
چاویلكەی چاوی ئەوانن!
ئەگەر داگیركەر تیرێكی ژەهراوی بێ ،
ئەوان نیشانە شكێن و شوون هەڵگرن ، لە پێكان داوو كەوانن !
لە بازاڕی عروبە دا تاكیان نیە
ئەوان بەرزەكیی بانان
لە مەیدانی تورانیەتدا باكیان نیە !
خۆ بە بەچكەی وان دەزانن !
داگیركەران چەند سەری بن ...ئەوان لێوو نێوچەوانن !
دانی بێ كیسەڵەكیان كوا ؟!
لە خۆتان پرسی جاری َ...پۆپیتە خواری ئەتاتورك
خێری هەبێ بۆئاسمانی ئەم دەڤەرە ؟!
تورك قڕی و تورك باجە ، تورك شەڕە
تورك (ق) ، تورك شوومی وساڵی نەهاتی بەدفەڕە !
قەت لەخۆتان پرسی جاری َ ...! لە پریاسكەی تورك هەبێ ،
گە واڵەی هەورە بەهارێ ؟!
قەت پرسیارتان كردووە ئاخۆ ؟ لە دروێنەی نەزمەكانا
كوری باشی هەبێ قارداش ؟
تورك توركە ...باج وەرگری ، سك هەڵدڕی ، مەمك بڕی ،
خەزەڵوەری ،بانگی شەڕی ، جانەوەری ،گیانی كوردن !
تورك توركە ..هەرتێكدەری ،بیرەوەری ، هەناسەیەكی سەروەریی
بێبەری ژیانی كوردن !
ئەگەر دەستتان حەزی لە چەپڵەدەست نەكرد !،
ئەگەر ڕوبارتان چاوی كەناری مەست نەكرد !،
ئەگەر گۆرانی لێوی بێریتان وەك جاران نەبوو ،
ئەگەر كێڵگەتان پر لە بارانی بەهاران نەبوو ،
بزانن ئەوە هەر دەستی توركە ..!
من زمانم هەڵوەدایە ..زەمانی بوغزو ناپاكی
من زمانم گیرۆدەیە ..ئولفەتم چوو لە دەست تاقمی دەیوسی ،
جوبە لەبەر ،عە گاڵ بەسەر ،كڵاوی حیزی ئەتاتوركە !
ئەی زەمانم خۆتو گەلێك بادەی سندانت بەمن نۆشیوە
سندمت كردووە زمانم !
ئەوا ئێستاش هەر لیباسی چاڵدێرانت لەبەردایە
كفنێكی سپی ئاورشمیت بۆداوەتی بە بوكدانی من پۆشیوە !
ئەی زەمانم با لۆرەكەت هەر بالۆرەی ئالی عوسمانە لە لایێ و
لە ولاوەش نەزمی جاڕدانی ئەولیای حەرامی لەسەر
مەندیل ڕەشی سەفەویە !
ئەی زەمانم كات هەمان كات ...
شوێن هەرشوێنە !
سیمای نەبێ ئەم دونیایە لەگەڵ دونیای پێش پینج سەد ساڵ فەرقی نیە !
تورك ئەی بڤەی ئەخلاق ! تورك ئەی تیرۆر
تورك ! ئەی گۆییندەی خەزان هێنی ئەوان میساق !
تورك ! ئەی ئالی سەلجوق ..بێچووی باشبلوق
تورك ! ئەی هەتكی مێژووی خوێن ! ئەی خواوەندی غەدر
تورك ! ئەی قەسابی ئەرمەن ، قوبرس ، گریك ، چەركەس ، كورد ،
عەرەب ، قەرەج ، بولگار ، هەنگار ...
تورك ئەی بكوژی زەردەشت !
تورك ئەی تورك و بەس !
ئەی زەمانم ! من دەبا هەر جیرانی مشك و جانەوەربم لەم دونیایە !
من دەبا هەر شەمشەمە كوێرە قاودەم
لەو ئەشكەوتەی دامێنێت !
هەردەبا لە وجوگرافیاى بێ دینیە ، قوژبن نشین بم !
هەردەبا دەستم لە ئەژنۆی ئازادی نەبێتەوە
هەردەبا دەرۆزەكەری كولێرەی گەرمی سەربەخۆیی بم !
ئەی زەمانم لێت ڕوون بێ ڕوون !،
تاتۆ بە قورمیشی زوڵم بسوڕێ ی ،من بە عەكست خول دەخۆم ،
تۆ هەر بەرەو ژوور ڕۆبچوو، من هەر بەپێچەوانەت دەڕۆم !
ئەی زەمانم ! ئەی زەمانی مەنفەعەتی ئالووش بوون
بەو غەدەرەت قابیل نیە باكم بێ ، هەتا نەی هەبێ نەی ژەنم
لەو كەوشەی كە ناوی توركە ، شەرتە هەرگیز دای نەكەنم
گەرچی مەوتەنم چاومە ، ئەز ڕۆندكم پێی دێمە خوار
وەلێ چاویشم دەردێنم ، خائین هەبی َ لەتیلە نیگای مەوتەنم !
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست