نه‌زیر عومه‌ر(ئارام) قوربانییه‌کی تری ده‌ستی تیرۆریزمی پارتی
Wednesday, 13/10/2010, 12:00
ژیاننامه‌ی هاوڕێی گیانبه‌ختکردوو نه‌زیر عومه‌ر(ئارام)
هاوڕێ نه‌زیر عومه‌ر ناسراو به (ئارام) له ساڵی 1964 له شاری سمێڵ له خێزانێکی کرێکار له دایک بووه. له‌ساڵی 1990 کۆلیژی کشتوکاڵی زانکۆی موسڵی ته‌واو کردووه.
هاوڕێ ئارام هه‌ڵسوڕانی خۆی له ساڵی 1988 له شاری موسڵ ده‌ست پێ کردووه، له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌کی تری‌دا حه‌لقه‌ی (التچامن العمال) یان پێکهێناوه و توانیویانه له‌ژێر ڕه‌شترین سه‌رکوت و زوڵم و زۆری رژێمی دڕنده‌ی به‌عسدا چالاکانه کاره سیاسییه‌کانی خۆیان به‌رنه پێشه‌وه. له ساڵی 1989 له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی حهڵقهکهیدا په‌یوه‌ندی ده‌گرن به رێکخراوی ڕه‌وتی کۆمۆنیسته‌وه، وه‌ک ئه‌ندامێکی ئه‌م ڕێکخراوه له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌ی بادینان و شاری موسڵ چالاکی ده‌کرد. بوو به سیمای ناسراو و خۆشه‌ویستی خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌تکێشی ناوچه‌که. له‌گه‌ڵ پێکهاتنی (یه‌کێتی بێکاران)دا هاوڕێ ئارام ده‌بێت به ئه‌ندام و چالاکانه بۆ سه‌راسه‌ری کردنه‌وه‌ی له ئاستی کوردستاندا به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی بادینان کاره‌کانی ده‌باته پێشه‌وه، هه‌ربۆیه ناسیۆنالیزمی ده‌سته‌ڵاتداری ناوچه‌ی بادینان نیگه‌ران بوو له هههڵسوڕانی ماندوونه‌ناسانه‌ی هاوڕێ ئارام . به‌رده‌وام خستویانه ژێر چاودێری تۆڕه جاسووسییهکانی خۆیانه‌وه. له ساڵی 1991 کاتێک بنکه‌ی ڕێکخراوی ڕه‌وتی کۆمۆنیست له‌شاری زاخۆ داده‌خرێت هاوڕێ ئارامیش بۆ ماوه‌ی 24 سه‌عات زیندانی ده‌کرێت، له 5 ی ئابی 1991 له‌ڵایه‌ن به‌ره‌ی کوردستانی شاری سمێڵ ئاگادارده‌کرێت که ده‌ست له‌هه‌ڵسوڕانی سیاسی کرێکاری و کۆمۆنیستی گهڵبگڕێت. له‌ڕۆژی 8/3/1993 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاری سمێڵ بانگی ده‌که‌ن و (سه‌ربه‌ست پاپیر) به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کات. جارێکی تر رۆژی 23/4/ 1993 له‌لایه‌ن ئاسایشی سمێڵه‌وه بانگی ده‌که‌ن و بۆ ماوه‌ی 3 سه‌عات له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌حقیق دا ده‌بێت له لایه‌ن جێگری ئاسایشه‌وه که ناوی(عبدولستار حسن) ده‌بێت و داوای پڕکردنه‌وه‌ی ته‌عه‌هودی لێ ده‌که‌ن بۆ وازهێنان له‌چالاکی سیاسی و کۆمۆنیستی. هه‌روه‌ها چه‌ندین جار چه‌کدار چوونه‌ته سه‌ر ماڵه‌که‌ی بۆ تیرۆرکردنی، دوایین جار له‌لایه‌ن ملازمێکی ئاسایشه‌وه به‌ناوی(فه‌ره‌ج جندی) که ئه‌ندامی(پارتی دیموکراتی کوردستان) ه هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی لێ ده‌کرێت.
سه‌ره‌نجام بانده تیرۆریستییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی زه‌فه‌ری پێ ده‌به‌ن و ڕۆژی 25/7/1993 له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکه‌وه ده‌ڕفێندرێ وتیرۆری ده‌که‌ن و رۆژی 28/7/1993 ته‌رمه‌که‌ی به سووتاوی فڕێ ده‌ده‌ن.
هاوڕی ئارام وه‌ک کرێکارێکی کۆمۆنیست و هه‌ڵسوڕاوێکی ماندوونه‌ناس زۆربه‌ی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی شاری سمێڵ ده‌یانناسی و خۆشیان ده‌ویست، به‌تایبه‌ت حه‌ماڵ و ده‌ستفرۆشان. په‌یوه‌ندی نزیکی له‌گه‌ڵ کرێکارانی ڕشته پیشه‌سازییه‌کانی تهعلیب و ئه‌لبیسه و بلۆکدرووستکردنی شاری دهۆک و کرێکارانی به‌به‌ستی بادۆش و کارگه و کارخانه‌کانی شاری موسڵدا هه‌بوو.
بهرزوبهڕێزبێت یادی هاوڕێ نه‌زیر عومه‌ر (ئارام).. ریسوا‌و ده‌ست کۆتا بێت بانده تیرۆریستییه‌کانی بۆرژوازی.
له بڵاوکراوه‌ی خه‌باتی کرێکار ژماره 2 ی 1995، بڵاوکراوه‌ی شورای سه‌رتاسه‌ری کرێکاران له کوردستان وه‌رگیراوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست