خەڵکینە ئەمساڵ خۆتان یەکلایى بکەنەوە
Tuesday, 10/03/2009, 12:00
ڕاپەڕین خەڵًک کردى کە هێشــتا ئەم گەندەڵانەى ئەمڕۆ لەو دیو ســنوورەکانەوە بوون بەڵام ئەوان هاتن بەســەردا کە ژمارەیان ئەو کاتە خۆیان لەســەدان کەس تێپەرىِ نەدە کرد، قابیلە کوردســتانێک بەو هەموو پان و پۆڕیەوە بە چەند ســەد کەســێک ئازاد کرابێت ئەى ئەگەر وایە کاتێک ســاڵانى پێشــتر کە ژمارەى پێشــمەرگە خۆى ئەدا لە هەزاران کەس و ناوچەى ئازاد کراوى زۆریان لە بەردەســتا بوو بۆ نەیان ئەتوانى شــارۆچکەیەکیش ئازاد بکەن، کەواتە هیچ گرنگیەکى ئەو گەندەڵانەى تیا نیە تەنها دوو هۆ ئەو ڕاپەڕینەى خوڵقاند و ســەرى خســت ئەویش :
1- ئەمەریکا و هاوپەیمانان وایان لە ڕژێمى بەعس کردبوو کە هێز و شــەکەتیان لێ بڕیبوو کە
لێرەدا دەســت خۆشــى ســەرەکى بۆ ئەوان ئەگەڕێتەوە.
2- ئامادە بوونى خەڵکى ســتەمدیدەى کوردســتان لە گۆڕپانەکەدا کە داخ و قینى پەنگ
خواردووى دەیان ســاڵەیان لە ڕژێمى بەغدا هانى دان ئەو هەلە لە دەســت خۆیان نەدەن و بە
شــێوەیەکى ســەرانســەرى پەلامارى هەموو دامو دەزگاکانى ڕژێمیان دا.
دواى ئەوەش هەر خەڵک و جەماوەرى کوردســتان بە گشــتى دواى شــکست هێنانى ڕاپەڕینەکە ســەرنجى جیهانیان ڕاکێشــا بە کۆڕەوى ملیۆنى خۆیان و هەر بەم هۆیەشــەوە بوو ناوچەى دژە فڕین و ئارام دامەزرێنرا، ئەمەش هەر بەڵگەیە بۆ ئەوەى پاش دابەزینى هێزەکانى پێشمەرگە کە ســەدان کەس زیاتر نەدەبوون لە ئێرانەوە نەیان توانى ســەرکردایەتى ئەو ڕاپەڕینە بکەن و بەرگرى لێ بکەن وە هەر لە یەکەم پێ نانە ئەمدیوى ســنوورەوە لە هەڵپەى تاڵانى و گیرفان پڕ کردندا بوون بۆیە ڕاپەڕینەکە هەیبەتى خۆى لە دەســت داو خۆیان پێش هەموو کەســێک لە ســاحەکە ڕایان کرد، بەڵام لە ســایەى ســەرى کۆڕەوى ملیۆنى گەلى کوردەوە پاش ئەوەى وڵاتانى زلهێزى جیهان لە بەر خاترى خەڵکى ئاوارە بووى کورد و بۆ پاراســتنیان لە دڕندایەتى ڕژێمى بەعس ناوچەى ئارامیان دامەزراند، لەو ســایەدا حیزبە گەندەڵەکانى کورد لە ژێر ســێبەرى ئەو دەســتکەوتەى خەڵکەوە هاتنەوە مەیدان و دیســانەوە لە ســایەى مەردانەگى خەڵکەوە حکومەتى هەرێمى کوردســتانیان دامەزراند چونکە میللەتى بە شــەرەفى کورد بەو کارەیان دەنگیان بۆ نەگەڕانەوەى حکومەتى بەعس دا، با ئەوەش باش بزانین کە هەمووشــمان ئەیزانین ئەو کۆڕەوە بە دەیان هەزار قوربانى پێشــکەش کرد لە هەموو تەمەن و ڕەگەزێکى ئەم میللەتە کە لە دەشــت و شــاخ و دۆڵەکانى کوردســتاندا لە بەر ســەرما و برســێتى و ماندوویەتى و نەخۆشى و بەشێکیش کەوتنە بەردەســتى ڕژێم و قەتڵ و عام کران و بوونە قوربانى، کەواتە دامەزراندنى حکوومەتە هەرێمە هیچ لە بارانەبووەکەمان نرخى کەللە ســەرى دەیان هەزار مرۆڤى کوردە نەک هاش و هووشــى گەندەڵەکانى ئەمڕۆ بۆیە وا ئێســتا لە برى دانەواندنى ســەرى نەوازش بۆ ئەو میللەتە قوربانى دەرە ئەتک و ســوکایەتیان پێ ڕەوا ئەبینن و تا لەتە نانێکى ڕق ئەهاون بۆ ئەو خەڵکە خۆیان ســەدان ملیۆن دۆلاریان ئاخنیوەتە تەنکەى ورگیانەوە، ژیانیان لێ تاڵ کردوون و دەســتیان خســتۆتە بینەقاقایان خوێندن و زانکۆ و بازرگانى و کاســبى و ژیانى ئاســایى یان لێ قۆرخ کردوون وەک ئەوەى دووژمنێکى دەرەکى بن و تۆڵە لەو میللەتە بکەنەوە، بەڵام ئەى میللەتى کوردى بێچارە خۆتان بەکەم مەگرن و منەت بکەن بە ســەر ئەو گەندەڵانەدا چونکە پێڵاوە شــڕەکانى ئێوە کە لە ڕێ ى هات و نەهاتى ئاوارەیى دا دڕانتان ئەوانى هێنایە ســەرکار و نرخەکەى ئێمەى میللەت داومانە با لە چاو و قوڕگیان دەربهێنینەوە دوا بڕیارى خۆتان بدەن و هەر وەک ســاڵى نەوەد و یەک هەل لە دەســت مەدەن و ئەمســالً فشــارێکى دیکە دروســت بکەن لە ســەر دەســەڵاتى گەندەڵى کورد ئەویش بە:
1- ڕێگە نەدان بە دواخســتن یان ئەنجام نەدان و بەرپا نەکردنى هەڵبژاردن بە هیچ پاســاوێک ئەویش بە بەرپەرچ دانەوە و مانگرتنى ســەرانســەرى و ئیعترازى بێ ووچان و دەنگ گەیاندنە ناوەندەکانى مافى مرۆڤى جیهانى کە هەڵبژاردن مافێکى میللەتە و باج و نرخێکى هێجگار گەورەى بۆ دراوە.
2- ورد بوونەوە و چاودێرى کردنى ســندووقەکانى هەڵبژاردن لە لایەن خەڵکەوە بۆ ڕێگە گرتن لە هەر دەســت تێوەردان و پێشێلکاریەک لە لایەن حیزبە گەندەڵەکانى کوردەوە بۆ پڕ کردنى ســندوقەکان لە دەنگى درۆى خۆیان کە ســاڵانى پێشــتریش ئەم کارەیان کردووە.
3- هەڵنەخەڵەتان بە هیچ زوڕناو کەڕەنا و بەڵێنێکى درۆى ئەوان و دەزگاکانیان و ســوور بوونتان لە ســەر دەنگ نەدان پێ یان و بڕینى نووزەیان لە ســندووقەکانى دەنگداندا.
دە ئیتر ئەوە زەمەنێکى تر و نەوەدو یەکێکى تازە و دەرفەتێکى دیکەى نوێ ، بە دەســتى خۆتان خۆتان ماڵ وێران مەکەنەوە و ڕایان ماڵن، میللەتى کورد پیاوى دڵســۆز و خەمخۆرى دیکەى زۆرى تێدا ماوە دەســت نیشــانیان بکەن و هەڵیانبژێرن.
ســـلێمانى
9/3/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست