ههڤاڵی بهڕێز محهمهدی حاجی مهحمود سهردانی بهڕێز قادر عهزیزی کرد وەزیری کشتوکاڵی کابینەی شەشەم
Friday, 23/10/2009, 12:00
لە ئەولەویاتی کارەکانم وەپلانی کاری وەزارەتەکەم کردنەوەی پڕۆژەی بەخێوکردنی مانگای هۆڵەندیە وە کردنەوەی کارگەی گەورە بۆ بەرهەمەکانی شیر،چونکە خۆم بە شیری مانگا بەخێو کراوم!. لەسەردانەکەیا بۆ گوڵەخانە دکتۆر بەرهەم پاش گەراندنی بەناو باخ و بێستانەکانی کاکە حەمە وە خواردنی ماسی لە حەوزەکانی بەخێوکردنی ماسی گوڵەخانە، دکتۆر بە کاکە حەمە دەلێ بەڕاستی شارەزایی باشت هەیە لە کشتوکاڵ ،کاکە حەمەش دەڵێ:- کاک دکتۆر بۆ وەزیری کشتوکاڵ بۆ من دانانێی،سەردانەکە وەزارەتی کشتووکاڵی تیا بوو بۆ سکرتێری حیزب.
ئەندامێکی سەرکردایەتی حیزبەکەی کاک محەمەد ووتی:- لە کۆبونەوە کاکە حەمە وتویەتی دۆستایەتیمان هەیە لەگەل پارتی سۆسیال دیموکراتی هۆڵەندی بۆ سەرکەوتنم لە پۆستەکەم داوایان لێدەکەم کە بین پڕۆژەی بەخێوکردنی مانگای هۆڵەندی لە گولەخانە بکەنەوە عەرزی زۆرم هەیە ئەیان دەمێ هەروەها مەعمەلی دروستکردنی ماست و پەنیرو بەرهەمەکانی شیر هەر لە گوڵە خانە دەکەینەوە ئەوکاتە کارەکان بە ئێوە ئەدەم سەرپەرشتی بکەن و هەریەکەتان بەر پرسیەکتان بۆ دائەنێم بە مەعاشێکی باش کورینە ئەمجارەش یەکگرتووی ئیسلامیشمان خەڵەتاند ئەم وەزعەمان بۆ خۆمان پچری بەخوا جارێکی کە مەگەر لە شاشەی
تەلەفزیۆنەوە پەرلەمان و وەزارەتەکان ببیبنین جا فرسەتە ئەبێ خزمەت گوزاری و پاکسازی بکەین لە وەزارەتەکەمان هەریەکەو مەعاشێکی باشتان بۆ ئەبڕمەوە بۆ تەقاعودی باشە وە بە ئارەزووی خۆتان پاشەکەوت بکەن لە پڕۆژەکە بۆ خۆتان، ئێوە گلەیی ئەکەن ئەڵێن تۆ هەر خۆت و عەوڵای برات پۆستەکان دەبەن هەڤاڵان بڕوابکەن کارەکانی ئێوە لە پڕۆژەی مانگاکان باشترە تا ئەوەی من و عەوڵای برام،ئێمە ئەم لیژنەی نەزاهەتە هەمیشە چاودێریمان ئەکات بەڵام ئێوە کەس پێتان نازانێ بە ئارەزوی خۆتان تەخشان و پەخشان بکەن بڕوابکەن من و عەوڵا هەر شەرەکەمان بۆ ئەمێنێتەوە بە قەدەر ئێوەمان دەست ناکەوێت من لە بەرخاتری ئێوەئەبم بەوەزیر،عەوڵای فەقیریش ئەوەتا لەماڵ ومناڵ وکەسابەتەکەی بووە شەوڕۆژ لە پەرلەمان چەمی ئێوە ئەخوات کە پشتگیریتان بکات بوجەکە زیاد بکات بۆتان، ئەوەتا کاک قادرعەزیز ئەڵێ خۆزگە منیش برایەکی وەک عەوڵام بوایە لە پەرلەمان.
کاک قادر ئەڵێ بەشکو بمکەن بە مدیری یەکێ لەو پڕۆژانە لەوەزارەتەکەتان،بەڵام من هەر هەوڵ بۆ ئێوە ئەدەم من وەک قانع بەشی ئەکەم لە گەڵتان ئەیش فەقیرە وەک من هێسترە لەقەوەشێنەکەی بۆ خۆی هەڵگرت وتی با لەقە نەدات لە براکەم قیروسیا لە خۆم، بەڵام پشیلە جوانەکەی دا بە براکەی منیش شتی باشم بۆ ئێوەیە:-ئەوهێرەشێتەی لەقە وەشێنە دابنێ بۆمن هیچ دامەمێنە ئەپشیلە سورە پڕخەتو خاڵە دابنێ بۆ خۆت ڕەونەقی ماڵە.
وەزارەت و پەرلەمان هەموی سەر ئێشەو مەسولەیەتە با سەری ئێوەی پێوە نەیەشێت قایناکە با هەر خۆم و عەوڵای فەقیر توش بین بەو ناڕەحەتیەوە هەروەها هەریەکەتان پارەی وەزارەتتان بۆ سەرف ئەکەم بە ناوی باخداری و مەشاریعی زەراعی تەراکتۆو دەڕاسەتان بۆ تێرم لە شارەزوور بۆ خۆتان بەکاری بێنن و ئاودیوی بکەن بێژن کەوتە ناو بەحرەکە،ئیتر هیوادارم لە دەستکەوتەکانتان چاوتان لەمن و عەوڵای برام بێت.
ئەندامێکی ناوچەی شارەزوور.
سەیدسادق.
23-102009.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست