شانسی سەرکەوتنی گەمارۆی چوارەم لەسەر ئێران! - بەشی یەکەم
Tuesday, 15/06/2010, 12:00
به‌ر لە توێژێنەوەی ئه‌و موزووعه پێویست بە لێکدانەوەیەکە له سه‌ر ڕه‌وه‌ندی پەێوه‌ندی نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان، واته ولاتانی زلهێزی ئه‌مه‌ریکا، ئینگلیز، فه‌رانسه، رووس، چین و ئه‌ڵمان، کە هه‌نوکه 1+5 یان پێ ده‌گوتری، و دواتر لێکۆلێنەوە و هەڵسنگاندنی ئه‌گه‌ری شوێنه‌واری گهمارۆیکی ئابووی رامیاری سازمانی میلل له سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران.
شۆرای ئاسایشی سازمانی میلل لە ١٥ ئەندام پێکهاتووە، بە واتەیەکی تر نوێنەرانی ١٥ وڵاتەن. لە لای یەک١٠ ئەندام بۆ ماوەی دوو ساڵەن، هەر دوو ساڵ جارێک نوێ دەکرێنەوە، و لە لایەکی دیکەوە پێچ ئەندامی کە دەسەڵاتی ڤیتۆ یان پێیە، ئەو پێچ ئەندامە مافی هەمێشەیی ئەندامبوونی ئەو ناوەندییەیان بەدەستە.
پێنچ ئه‌ندامی هەمیشەیی شۆرای ئاسایشی سازمانی میلل بریتین، لە ئەمەریکا، ئێنگلێز، فەرانسە، شەوەروی، و چین. ئەو پێچ ئەندامی هەمیشەیی شۆرای ئاسایشی سازمانی میلل دەسەڵاتی ڤیتۆیان پێیە، ئەوەش بە مانی هێزی قۆرخ کردنی ناوەندی ئاسایشی سازمانی میللە.
دەسەڵاتی پۆچ کردنەوە یان پێشگرتنی پێچ ئەندامی هەمیشەیی شۆرای ئاسایسی سازمانی میلل لە بنەرەت ڕا دەگرێتەوە کاتەکانی شەڕی دووهەمی جیهانی و یەکەم دانشتنی ئەو شۆرایە لە چرچ هاوسی لەندەن لە رێکەوی ١٧ مانگی ژانوییەی ساڵی ١٩٤٦ زائینی بوو. چین دوایتر لە پاش ئەندام بوونی لە سازمانی میلل، لە رێکەوتی ٢٥ ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٧١ دەبێتە ئەندامی هەمیشەیی ئەو ئۆرگانە.
دەسەڵاتی ڤیتۆ، باڵاتری هێز لە سازمانی میللە، ئەویش بەو ماناییە هه‌ر کاتێک یەکێک له‌و پێچ ئه‌ندامانه‌ی هەمیشەیی جا به هه‌ر ده‌لیلی بێهەوێت بڕیار و پێشنیارەکانی ئهنجوومهنکانی سازمانی میلل، ئەگەر بەدڵی نه‌بێت، و یان له گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی و مەنافهعی نێخوێنێتهوه دەتوانەی پووچەڵیان بە کاتەوە و پێشی یان پێ بگرێت، بهریوایهتێکی دیکه مافی ڤێتۆی بکار بە هێنی.
نامهەوێ لەو بابەتەدا لێکۆلێنەوە لەسەر چەند و چوونی باری یاسای مافی ڤیتۆم هەبێت، لە کاتێکی گونجاوەدا هەوڵ دەدەم توێژینەوەی ئەو مەسەلەیە بکەم.
دوای ته‌واوبوون و کۆتایی شه‌ڕی ساردی نێوان به‌ره‌ی سه‌رمایه‌داری و کەمپی کۆمونیستی له ساڵەکانی هه‌شتادا، ملمهلانی دوو زلهێزی شەرق و غەرب چۆ قۆناخێکی نوێ تێکهەڵچوون و بەربەرەکانییەوە.
دونیای سه‌رمایه‌داری به سه‌رکردایه‌تی ئه‌مه‌ریکا و ئێنگلێز، لە دوای کۆتایی شەڕی دووهەمی جیهانی بە مەبەستی پێشگری و پەرەساندی زیاتری ئادیۆلۆژی چەپی لە ئەوروپای ڕۆژهەڵات هەوڵ و تەقەلاێکی زۆریان دا، بەڵام لە بەشی ئەروپای شەرقی سیستێمی کومونیستی سەر بە شەورەوی دامەزرا.
پاش تەواوبوونی شەڕی سارد، وڵاتانی سەرمایەداری، کە پێشتر لە فکری تێکرووخاندنی نیزامەکانی کۆمونیستی وڵاتانی شەرقی دابوون، بە سەرکەردایەتی ئەمەریکا و ئێگلێز دەستیان بە هاندانی موغالیفانی نیزامی کۆمونیستی لە وڵاتانە کرد.
پاش رێککەوتننامەی نێوان سەرۆک کۆماری ئەمەریکا ڕوناڵد ریگان و میکائیل گۆرباجەڤ سەرۆکی شەورەوی لە ڕۆژی ١١دەی مانگی ١٢ دەی ساڵی ١٩٨٦ و کۆتایی شەڕی سارد، وڵاتانی غەربی و ئەمەریکا جه‌ختیان خسته سه‌رکار کردن له‌سه‌ر وڵاتانی هاوپه‌ێمانی ئۆردووگای شەرق به مه‌به‌ستی دەست تێوەردان و گۆرانکاری نیزامه‌کانی کۆمونیستی سەر بە شەورەوی پێشوو.
ئەمەریکا و غەرب سه‌رمایه گۆزارێکی ههنگۆفتیان بۆ تێکرووخاندنی حکومه‌ته‌کانی هاوپه‌ێمانی ئۆردوگایی کۆمونیستی له هه‌موو به‌شه‌کانی دونیا، به تایبه‌ت ئۆروپای رۆژهه‌ڵات کرد.
به‌م شێوه‌یه به‌ربه‌ره‌کانی و بەرهەڵستکاری نێوان دووبه‌ره‌ی شه‌رق و غه‌رب چۆ قۆناخێک نوێ لێکراسان، و قه‌ێرانێکی تازەی شه‌ڕی ساردەوە.
لە ساڵی ١٩٨٩ زائینی نیزامه‌کانی کومونیستی وڵاتانی ئۆروپای ڕۆژهه‌لاتی سەر بە شەورەوی، لەهەستان(بۆلەند)، بۆڵغارەستان، چک و سلۆواکی، ڕۆمانی، مەجارەستان و ئاڵمانی شەرقی یه‌ک به‌دوای یه‌کدا تێکرووخان. به‌م شێوه‌یه هێژه‌مۆنی کۆمونیست بوو به لە لاپه‌ره‌یه‌کی تۆمارکراو مێژووی هاوچرخ و ده‌رفه‌تێکی تایبه‌تی له جیهان بۆ گه‌شه‌پێدانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئینگلێز، فه‌رانسه و ئەڵمانیا خۆڵقا.
لە لایەک شه‌وره‌وی به هۆی ده‌رگیری کێشەکانی ناخۆیی و تێکرووخانی نیزامی پێشووی کۆمونستی، و لە لایکی دیکەوە گیروگهرفتەکانی ئابووری پاش ماوه‌ی هەرەسهێنانی دەسەڵاتەکانی ولاتانی هاوپه‌ێمانی، شەورەوی توانایی و ده‌رفه‌تی ده‌ست تێوه‌ردانی دونیای نه‌ما بوو، و ناچار به پاشگه‌زه کردن له گۆرپان و پانتای سیاسی دونیا بوو. دەتوانین بەڵێین شەورەوی وەک دەسەڵاتێکی زلهێز شوێنی خۆی لە گۆرەپانی و پانتای سیاسی لەدەست دابوو.
به‌ڵام پاش ئەوە وهلادیمیێر پوتین وه‌ک سه‌رۆک کۆماری شه‌وره‌وی لە کریملین دەستی بە کار کرد، توانی ئاڵوگۆرێکی به‌رچاو له وه‌زعی شه‌وره‌وی دا پێکبهێنی. پۆتینی به توانا و به‌رپرسی کۆنی کێ جی بی، به ئارامی و له‌سه‌ره‌خۆ، به‌ڵام زۆر به زیره‌کانه توانی ده‌رفه‌تی ژیاندەنەوەی لەسەر ڕا ده‌سه‌ڵاتی زلهێزی شەورەوی لە جیهاندا بەخۆڵقێنی، و جێی دەسەڵاتی نوێ شه‌وره‌وی تا راده‌یکی به‌رچاو له گۆره‌پانی و پانتای سیاسی جیهان بکاتەوە.
له هه‌مان کاتدا ده‌سه‌لاتداری چین له ده‌رفه‌تی پێکهاتوو و بۆشایی ده‌سه‌ڵاتی شه‌وره‌وی له جیهان به باشترین شێوه کەڵکی وەرگرت بۆ په‌ره‌پێدانی دەسەڵاتی ئابووری ناوخۆیی و بازرگانی نێونەتەوەیی، و سیاسه‌تی ده‌ره‌کی چین.
چین لە ماوەێکی کەمدا بوو به هێزێکی به‌رچاوی و بتوانای ئابووری لە بازارەکانی تیجاری بازرگانی جیهان و توانی شوێنێکی به هێزی بۆ خۆ درووست بکا. جگه له وه‌ش فه‌عالییه‌ت و به‌شداری چین له گۆره‌پانی و پانتایی سیاسی سازمانی میلل به که‌ڵک وه‌رگرتنی له مافی ڤیتۆی شۆرای ئەمنییەتی بە بەرئاووردی پێشوو زیادیکرد و له ناکۆکی نێوان ئه‌مه‌ریکا و ئێرانیش ئیستهفادهێکی باشی کرد.
چین وەک دەسڵاتێکی تازە پێگەیشتووی ئابووری بەهێز و خاوەنی دەسەڵاتی ڤیتۆ لە لایەک، و بە هێزبوونەوەی ده‌سه‌ڵاتی زلهیزی شه‌وره‌وی لە لایکی دیکەوە، هەر چەندە ئەو دوو زلهێزە لە باری ئادیولۆژی هەڵاواردێکی زۆریان لە نێوان دا بوو، بڵام بەشێوەێکی خۆکار ده‌رفه‌تی لێکنیزیک بوونەوەی چین و شەوەرەی لە ژێر ڕکێفی پوتین درووست بوو، و دوو نوانی یان پێداهاتنه‌وه‌ی هه‌ڵوێست یان له مهر زلهێزکانی ئه‌مه‌ریکا و غه‌رب به‌که‌ن.
شه‌وره‌وی که له یارمه‌تی دانی ئه‌مه‌ریکا و غه‌رب به ولاتانی ئۆروپای ڕۆژهه‌لات، بە مه‌بستی تێکرووخاندنی نیزامه‌کانی کۆمونیستی توورە و دڵرەنج بوو، بێگومان به دوای ده‌رفه‌تێکی موناسه‌ب بۆ تۆڵهساندنەوە بوو. چینیش بی مه‌لیل نبوو له مه‌یدانی سیاسی به‌ره‌نگاری و بەربەرەکانی ئه‌مه‌ریکا و هاو پهێمانانی بکا.
موناسهبترین شوێنی به‌ربه‌ره‌کانی و بەرهەڵستکاری کردنی زلهێزەکانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی غه‌ربی، بۆ شه‌وره‌وی و چین، سازمانی میلل و شۆرای ئه‌منییه‌ت بوو، بێگومان کۆماری ئیسلامی ئیران باشترین وەسیلە، و ئمرازێکی بنرخ بۆ گێرانی ئەوە گەمەی سیاسی بوو.
نێزامی ئیسلامی ئێران به چه‌ند ده‌لیل ده‌ێتوانی ئمرازێکی موناسه‌ب بۆ گێرانی گەمەی سیاسی دوو دەسەڵاتی شه‌وره‌وی و به‌تایبه‌ت چین لە دژراوەستانی ئه‌مه‌ریکا و غه‌ب به مه‌به‌ستی تۆڵهساندهنهوهی ڕووداوه‌کانی پێشووی و تیکرووخاندنی نیزامەکانی کۆمونیستی بێ.
جێ سەرەنجە له سەرەتای شۆرشی خەڵکانی ئێران، دەسەڵاتدرانی نیزام سیاسه‌تێکی دژ به زلهێزەکانی ئه‌مه‌ریکا و ئێنگلێز له خۆی نیشان دابوو، و له گۆره‌پانی و پانتایی سیاسی جیهان ئێران ره‌وه‌ندێکی دژ به ئێسرائێل و ئه‌مه‌ریکا و غەربی گرته‌بوو به‌ر. لە واقەع دا ئێران ئەمەریکا، غەرب و ئێسرائێلی بە دوژمنانی خەلکانی موسولمان دەزانی.
له لایکی دیکەوە، جگه له هەڵوێستی ئادیولۆژی مەزهەبی نیزامی ئێران بەرامبەر بە ئەمەریکا و غەرب و ئێسرائێل، کێشه‌ی و ناکۆکی نێوان وڵاتنی ١+٥ لەسەر بەرنامەی وزەی ناوەکی ئێران گرینگیێکی زیاتر داوەتە ناکۆکییان نێوان دوو لایەنی ئێران و ولاتانی ١+٥.
بەرنامەی وزه‌ی ناوه‌کی و پێتاندهنهوهی ئۆرانیوم لە لایەن ئەمەریکا و ئێنگلێز، فەرانسە، و ئێسرائێل وه‌ک مه‌ترسیێک له سه‌ر ڕێبازی ئاشتی لە ڕۆژەهەڵاتی ناوەڕاست هەڵسنگاندن دەکڕێت، هەڵبەت هەڵوێستی دەسەڵاتدارانی تاران، ئێرانی تووشی دابڕین و گۆشە گیربوونی سیاسی و ته‌نگاوی ئابووری لە کۆمەڵگای نێەنەتەوەیی کردوە.
لە لایەک ئێران لە هەوڵیدانی دۆزێنەوەی یارمەتی نێوەنەتەویی بۆ خۆدەرباز کردنی لە کێشەی دابڕین لە کۆمەڵگای نیونەتەوییە و لە لایکی دیکەوە ئێران هەوڵ دەدا بۆ داپۆشینی پێداویستی یەکانی بازاری ناوخۆیی و لابردنی کەندو کۆسپی لە سەر ڕێگەی لە چین و شەورەوی یارمەتی وەرگری.
کە وا بوو دەرفەتی خۆڵقاو فەرسەتێکی لەبار و شیاو بۆ چین و شەورەی بوو کە له ئێران وه‌ک گۆپاڵ و دار ده‌ستێک له سازمانی میلل بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان سیاسی و بەرژەوەندییەکانی ئابووری له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی غه‌رب ئیستەفادە بکەن.
شه‌وره‌وی و چین ئه‌و ده‌رفه‌تیان وه‌ک هه‌لێکی سوودبەخش و بە کەڵک بۆ وه‌گڕخستنی ڕهوابهتیان له گه‌ڵ ئێران بهرئاووردکرد و پشتیوانی خۆیان له ئیران راگه‌یاند. له پاڵ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی شه‌وره‌وی و چین، پیویسته ئاماژه به قازانجه‌کانی ئابووری نێوان سێ وڵاتی ئێران، شه‌وره‌وی و چین بکرێ. ئێران بازارێکی گەورە و موناسەب بۆ فرۆشتنی کەل و پەلی چینیە کە لە پێوەر و ئیستانداردێکی نەزم بەرخوردارن.
له پاڵ کێشه‌ی سیاسی چین و شه‌وره‌وی له گه‌ل سێ ئه‌ندامی هەمیشەیی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سازمانی میلل، مه‌سه‌له تێجاری نێوان ئێران و چین و شه‌وره‌وی هانده‌رێک و پاڵپشتێکی دیکه‌ی به‌هێز بۆ پشتیوانی کردنی ئه‌و دوو ولاته له ئێران بوو.
ده‌رئه‌نجام لەو رابەتەدا ئەویە، ئێران چ له دیدگای سیاسی و چه له ڕه‌وانگای ئابووریەوە هەڵسنگاندن بکەی پێویستی بە چین و شەورەوی هەیە، و چێن و شهورهویش بۆ به‌دیهێنای به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان له گۆرپانی و پانتای رامیاری ئابووری به شه‌ده‌ت نیازیان بەئیرانە و حازهرن هه‌نوکه به‌هاێکی زۆر بۆ راگرتنی ئه‌و پێوه‌ندی بده‌ن.
کۆتایی بەشی یەکەم، رێکەوتی ١٤ تی مانگی جوون ساڵی ٢٠١٠ زائینی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست