کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود سه‌رۆکی ته‌زویر عه‌نکاوه‌ی هه‌ولێری کوردۆته‌ مه‌لهایه‌کی گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌ و ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی..

Tuesday, 06/07/2010, 12:00


قەشە سەلیم رەواندزى، قەشەى شارۆچكەى عەینكاوە، لە نوسراوێكى پڕتورەیى و ناڕەزایدا، داوایى له‌ مەسعود سەرۆكە تەزویرچی دەكا بۆ سنوودانان بۆ ئه‌وه‌ی عه‌نکاوه‌ نهبێته‌ ‌مه‌لهای بارزانی و ده‌ستوپیوه‌نده‌کانیان!

ئێوارەیى ئەمڕۆ/5تەموزى 2010 ئەو هەواڵەمان پێگەیشت، كە سەرچاوەیەكى نزیك لە فەهمى تۆما سۆلاقا بەڕێوەبەرى ناحیەى عەینكاوەو، ئاسایش و پۆلیسى نەهێشتنى تاوان و ئەنجومەنى شارۆچكەى عەینكاوە، بە نوسراوێكى ڕەسمى ناڕەزایى و توڕەیى خۆیان، بۆ پیاوى گەورەو سەرداریى ئاینى ئەو شارۆچكەیە بەرزكردۆتەوە، كە بە قەشە سەلیم برادۆستى ناسراوە، لەسەر ئەوەى كە چەند بەرپرسێكى سەربازى، سەربە فەرماندەیى لەشكرى كوردستانى پارتى، كە مسعود سەرۆكە تەزویرچیەكە فەرماندەیان دەكا، شارۆچكەیان كردۆتە شۆێنى حەوانەو ڕابواردن وكارى سێكس و بەدڕەوشتى و، لەم ڕوانگەیەوە فەریقە تەزویریەكەى نوێنەرى مەسعود لە لەشكرى كوردستان(ملیشیاكانى بنەماڵەى بارزانى و پارتى)، 3 خانویان لەو شارۆچكەیە بە كرێگرتووە، بۆ كاتى ژوان و ڕابواردنەكانیان لەگەڵ ئەو ژنانەى كە پاسەوان و هەندێك لە ئەفسەرەكان دەڵاڵەكانیان، بۆ بە وەرگرتنى چەند ئەستێرەیەكى سەرشان و ، بە دەست هێنانى چەند دۆلارێك ، كاریان لە جیاتى پارستنى سنورەكانى هەرێمى كوردستان ، بۆتە دەڵاڵى و دابینكردنى سۆزانى وەڵاتانى دەوروبەرو ئەوروپا!
ئێوارەیى ئەمڕۆ هەموو شارۆچكەى عەینكاوە بەو هەورایەیان زانى، كە چۆن ئافرەتێك كە كوڕەكەیان كردۆتە نەقیب لە وەزارەتى بەناو كاروبارى پێشمەرگایەتى و، دەستدرێژیان كردۆتە سەر 3 كچ ، كە باوكیان بە (ح، ق،غ) ناسراوەو، لە شۆرشى ئەیلول لە شاخى زۆزك شەهید كراوەو، بەناوى ناونووس كردنەوە بۆ دابینكردنى كار لە وەزارەتى كاروبارى كۆمەڵایەتیەوە، ویستویانە دەستدرێژیان بكەنە سەرو، ئەوانیش دیارە بەم فێڵ و خراپەكاریەیان نەزانیوە،كە فەریق شیروانى ئەوڕەحمانى سەید عەلى و 3 لە بەرپرسانى ناو فەرماندەیى كەیەكیان بە دكتۆر عەبدولڕەحمان كاولۆكانى ناسراوە، ویستویان سێكس لەگەڵ بنەماڵەى شەهیدانى پارتى دا بكەن، ئەوەى شایانى باسكردنە، هەفتەى 3 ڕۆژ فەریق شیروانى سەەید عەلى، دوایى ئەوەى دارودەستەو ئەو كەسانەى كە ئەركیان دەڵاڵى و هێنان و بردنى سۆزانیە، روو لەو خانوانە دەكا، كە كرێى مانگانەى هەر 3 خانووەكە، بڕى 5000 هەزار دۆلارەو، جگە لە پێداویستى و خواردن و خواردنەوەو پاداشتى ئەو جاش زێرەڤانیانەى كە ماندوو دەبن لە رێگەى موسڵەوە سۆزانى جۆراوجۆر بۆ شیروان و هاوەڵەكانى دابیندەكەن!
دوایى ئەوەى ئەو دایك و 3 كچە كە بنەماڵەى شەهیدانن، هاواریان كردوەو نەعل و پاپۆچ و پێلاوەكانیان گرتۆتە شیروان و پاسەوانەكانیان، ئەوانیش هەڵمەتیان بۆ بردوون و، پاشان ڕایان كردۆتە ناو بینایەى ناحیە، كە تەنیشت ئاسایشى عەینكاوەیەو، كاتێ كێشەو هەراكە خەڵكى مەسیحى ناو عەینكاوە زانیویان، بۆ ناڕەزایى دەربرَین، روو لە نوسراوێك دەكەن كە واژووى فەهمى تۆما سۆلاقا بەرێوەبەرى ناحیەو چەند بەرپرسێكى ئەمنى و ئدارى و شارەوانى لە خۆگرتووەو، و ئاڕاستەى قەشە سەلیم برادۆستیان كردووە، كە نابێت فەریق شیروان سەید عەلى و سەرجەم پلەدارانى حزبى و لەشكرى و سیاسى و ئیدارى پارتى ، روو لە نیشتەجێبوون و حەوانەو رابواردن بكەنەوە لە عەینكاوەو، خانوو بكڕن یا بەكرێى بگرن!!
ئەوەى شایانى وتنە، بەر لەماوەیك لەمەوپێشیشس، نیهاد بارزانى بە خۆى و 20 پاسوانى لەماڵى دایكى بێژەرێكى كەناڵى ئاسمانى كوردستان بووە، كە ماڵیان لە عەینكاوەبووەو، پاسەوانەكانى ڕێگەى 6 كۆڵانى ئەو شارۆچكەیانگرتووەو، نیهاد خۆشیى خەریكى سێكس بووە!!!!
فەهمى سۆلاقا بەڕێوەبەرى ناحیەى عەینكاوە، وتى: وامان لێهاتووە، داوا لە پاپا بكەین بمانپارێزێت، خەریكە پارتى و كوڕانى مەلا مستەفا كارى بەدڕەوشتى وەك فایرۆس لە شارۆچكەكەمان بڵاودەكەنەوە، ئەوەشى وتووە، كە نهیاد بارزانى دوایى ئەو شكاتە خەریك بوو، بمانكوژێت لە ماڵەكەى خۆمان!
برَوانن......بزانن چۆن مێژوو خۆى دوبارە دەكاتەوە؟!
ئەمڕۆش فەریق شیروانى كۆنە بەعسى، بزانێ هەر پێشمەرگەو پاسەوانێك، هاوسەرو خوشك و دایكیان تۆزێك كێرڤى ڕەوشتیان لایداوە، بۆ لاى خۆى بردوون و، دواى كارە سێكسەكانى چەند ئەستێرەیەكى پاداشت كردوون و، چەند دەفتەر دۆلارێكیشى بۆ كەس و كارەكەى ناردووەو، بە پێى ئەو زانیاریانەى لاى شێخ زرارە و لیوا نەوزاد خۆشناو راوێژكارى سەربازى مەسعودە، فەریق شیروان ئەستێرەى بە خۆرایى و لەسەر كەفائەتى لێهاتووى بە كەس نەبە خشیوە، ئەگەر كارى سێكسى لەگەل یەكێكیاندا نەكردبێ؟
وەك كاك ئەنوەر حاجى عوسمان قەویلە باسى كردووە، فەریق شیروان ، 120 سەیارەى بەناو بەخشیوەتە پێشمەرگەو ئەفسەران، بەڵام بە تایبەتى ئەوانەى موستەشارى جاش و تەوارى و ئەمنى عامەو ئامر مەفرەزەى خاسەو، لە هەموویان گرنگتر، ئەوانەى سۆزانیان بۆ بردووە، و بۆیان پەیداكردووە، لە 30 پاسوانى شەخسى خۆى تەنها 10یان پێشمەرگەو لە بنەماڵەى ڕەوشت بەرزن، تا ئەوەى شیروان ئێواران بە سەیارەیەكى وەنەشە دایكى ئەفسەرێك فێرى لێخوڕین دەكا، كە مێردەكى شاعێرێكى پارتى و بارزانیەو، كوڕەكەشى كردووە بە نەقیب!
ئەگەر هەموو ئەو دیاردە قێزێونانە، نەچنە چوارچێوەى ملیشیایوى و بە دڕەوشتى و لادانى ئەخلاقیەوە، ئەى چى پیناسەیەك قبۆڵ دەكا!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە