کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕاگەیاندنە ڕەنگ پەڕیوەكانى دەسەڵاتى كوردى تووشی هیستریا هاتوون..

Friday, 04/02/2011, 12:00


لە پاش تێپەربوونى نزیكەى دووساڵ بەسەر پەرلەمانى كوردستاندا ، كە لەڕاستیدا پەرلەمانى بەشەرعیى كراوى كوردستانە و لە بنەمادا شوێنى كۆبوونەوەى هەردوو كۆمیتەى سەركردایەتى یەكێتى و پارتیە ، هیچ بەڵێنێك لە لایەن ئەم دوو حزبە بەناودیموكراسیەوە كە لەكاتى هەڵبژاردنەكاندا بەكۆمەلانى خەڵكى كوردستانیان دابوو جێ بەجێنەكراوە ، وەكوئەوەى بەڵێنەكانیان لە سەر سەهۆڵ بەخەڵك دابێت ، و نیوەى یەكەمى پەرلەمان كۆتایى هاتوو ئەم پەرلەمانە بەناو نوێنەرەى خەڵكى كوردستان نەى توانى تەنیا یەك یاسا پەسەند بكات كە لە بەرژەوەندى خەڵكى كوردستاندا بێت .بەناوى جێبەجێكردنى لایەنى زۆرینەى نێو پەرلەمان كە هەموو خەڵكى كوردستان دەزانێت كێن ئەم زۆرینەیە ، دەیان ویست ئۆپۆزسیۆنش دەم كوت بكەن ، و چاو لە خیانەت و تاوان و كارە دزێوەكانى ئەوان بكات ، هەربۆیە (ئۆپۆزسیۆن) (مەبەست تەنیا بزوتنەوەى گۆڕانە) ئەمەى پێ قبوڵ نەكراو ڕاى گەیاند كە بەناوى زۆرینەى دیموكراسیەوە ، یاساكان بۆ سەركوت كردن و بەرتەسكردنەوەى ئازادى و ئازادى رادەربڕین ، تێدەپەرێنرێن ، تاكارگەیشتە ئەو ئاستەى بزوتنەوەى گۆڕان و ئەندام پەرلەمانەكانى وەك هەمیشە كە داكۆكى كارو بوون و جێدەستیان لە گێڕانى ڕۆڵى ڕاستە قینەدانوێنەرایەتیدا هەبووە ، بەیان ننامەیەكى حەوت (7) خاڵ یان ڕاگەیاند كە سیناریۆیەكە بۆ چاك سازى سیستەمى سیاسى و ئیدارى و دادوەرى لەهەرێمى كوردستان كە ئەم سیستەمانە لەلایەن هەردوو حزبى دەسەڵاتەوە قۆرغ كراوەو بەدرێژایى بیست ساڵ لە دەسەڵاتیان بۆ مەبەست و مەرامى تایبەتى خۆیان بەكاریان هێناوە .بۆیە هەر ئەم حاڵەتە واى لە ئەم بزوتنەوە ئۆپۆزسیۆنە كرد كە لەماوەى سێ مانگدا پەرلەمان و حكومەت هەڵ بوەشێنرێتەوە لە جێیاندا پەرلەمانێكى شەرعى كە بەراست داكۆكى كارى سەرجەم چین و توێژەكانى خەڵكى كوردستان بێ پێك بهێنرێتەوە و لەو لاوەش متانەى سەرۆكى حكومەت لە كردارشەرتە وەربگیرێتەوە لە جێدا حكومەتێكى تەكنۆ كرات و ئلكترۆنى و خزمەت گوزار تەشكیل بكرێتەوە . ئەمە لەكاتێكدایە كە دەزگا ڕاگەیاندنەكانى هەردوو حزبى دەسەڵات ، شەپۆڵێكى ئیعلامى ناڕواو چەواشەكارانەیان لە دژى ئەم بەیانامە یە كە داكۆكى كارى سەرجەم جین و توێژەكانى كۆمەڵگەى كوردیە ،بەڕێ خستوەو بەپێچەوانەوە لە خەڵكى دەگەیەنن كە گوایا بزووتنەوە ى گۆڕان كۆدەتا دەكات و دەیەوێت ئەم ئەزموونە لەبار ببات ، و بە هەوڵێكى ئاژاوە گێڕى و نادروستى بۆ خەڵك رتەفسیردەكەن ، و دەیانەوێت بەمەش چەواشەكارى لە ڕاى گشتى كۆمەڵگەى كوردیدا دروست بكەن . ئێمە لەكاتێكدا ئەم بەیاننامەى بزوتنەوەى گۆڕان و هەوڵەكانى ئەم بزووتنەوەیەمان لە دەستپێكى كارەكانیاندا لەم ماوەزەمەنیەدا بەڕوونى بینیوەو دەزانین كە ئامانجى ئەم بزووتنەوەیە هەمان ئەو چاك سازیانەیە كە لە بەیاننامەكەیاندا هاتووە ، وەكو خەڵكى كوردستان پێشوازى و پشتگیرى لێدەكەین ، لەو تەرجمە چەواشەكاریانەى دەسەڵاتیش بەڕوونى تێدەگەین كە ئامانجیان جگە لە بەرژەوەندى تەسكى حزبیانەو بنەماڵەییانەیان زیاتر هیچى تر نیە . بۆ یە دەمانەوێت لە ڕێگەى كەناڵە ڕاگەیاندنە سەربەخۆكانەوە ئەم پەیامە بەگشت خەڵكى كوردستان بگەیەنین و هاوكات داكۆكیشى لێبكەین . كە چیتر ئەم دەسەڵاتە با كەم مزایدە بە خوێنى شەهیدان و خەباتى ڕابووردوو ناوچەدابڕاوكانى هەرێمى كوردستانەوە بكات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە