کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


هەولێر راپەرە هەولێر ... بەهاناى سلێمانى وەرە

Saturday, 19/02/2011, 12:00



جەماوەرى شارى هەولێرى سەرفیراز شارەكەى شێرە خەوتوەكان هەڵسن لەخەو

هەڵسن لەخەو كاتى راپەرینە ئێوە كەى خۆتان دابراندوە لە كوردایەتى ؟ ئێوە كەى زوڵمى دیكتاتۆرەكانتان قبوول كردوە؟

هەوڵیرى شارە قارەمانەكە هەڵسە لەخەو وا لە سلێمانى شەهید رۆژوان سەرچۆپى ئاهەنگى راپەرینى گێرا مشتێ دەستە گولى نێرگزى بۆت داناوە ...دە راپەرە ئەى شارەكەى مەرزانیان ئەى شارەكەى شێرە خەوتوەكەى بە وەفا.

هەولێر دڵنیابە ئازایەتى تۆ هەر بەردەوامەو بە كۆتا نایەت ئیمرۆ شارەكەى كاكە ئەحمدى شێخ و شەقامەكانى مەولەوى و سەهۆلەكە و سالم و ئاسكەكە چاوى لە هاوارى تۆیە ئەى هەولێرەكەم هەولێرى بوووك و هەولێرى دیرۆك.

هەولێر بەخودا شەرمێكى مەزنە زۆر مەزنە گەر بەهاناى سلێمانى دەستە خوشكى رازاوەت نەچى ...هەولێر بابەس بێت بێ دەنگیت ژانى گەلێكى زامدارە هەولێر بێ دەنگیت ژیانىدەوەى گەندەلكارانە تین بدە دەى هەولێر تین بدە و چەخماخە بكە و شەهێن ئاسا بە هەیبەت سوڵتان و سەرى سارا و كۆسرەت و ئەزمیر بلێ من هەولێرم لە خوێنى رۆژوان خۆشنابم خۆشنابم.

هەولێر ...

لاوەكانت بێ ناز مەكە

شەهیدەكانت فەرامۆش مەكە

31 ى ئاب لەیاد مەكە

كوردایەتى لە بیر مەكە

گەندەلكاران وون مەكە

تۆلەى رۆژوان بكە

هولێر ... لاوەكانت هەموو دەمەو بەیانیان بۆنى راپەرین و شۆرش دەكەن توخودا هەرگیز رێگایان لێ مەگرە ئەى هەولێرەكەم.

هـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــۆ ...هــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــۆ براكەم كۆسرەتى برا گەورەى هەژاران  هــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــۆ رۆلەكەى مەرزانیان هەولێر بانگت دەكات ...

وەرە وەرە ئەى شێرە خەوتوەكەى هەولێریان دەشتەكان بانگت دەكەن قەلاكە بانگت دەكات منارەكە بانگت دەكات ئەى كــــــــــــــــــــــۆســـــــــــــــــــــــــــــــــــرەتى چیاى هەولێریەكان وەرە ...وەرە با یادى راپەرینەكەى91 بكەینەوە بۆچى خۆت بێ دەنگ كردوە وا نێرگزەكان بۆنى خۆش دەبەخشنە نێو پەرژین وباخچەكان.

هەولێر دە راپەرە ...راپەرە و دیسان خۆت حەرام بكە لە جامانمە سوورە بێ ئابرۆكان...
راپەرە راپەرە خۆ لاوەمانت هێندە زۆرن هێندە پیرۆزن هێندە سەربەرزن خاوەنى هەزارەها كۆمەكن ئەى شارەكەى سوڵتان موزەفەرەدین.

راپەرە بێ دوو دڵى دووژمنانت هێندە لەرزۆكن مانەوەى خۆیان بەبێ دەنگى تۆوە راگرتوە هاواربكە و پێان بلێ (ئێمەى خەڵكى ئەم شارە...بادەرچێ ئەم ئاشبەتاڵە).
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە