کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌مومان له‌ دوای خاڵه‌که‌ی (سه‌رده‌شت) وه‌ ده‌نوسین

Friday, 14/05/2010, 12:00


هه‌مومان له‌ دوای خاڵه‌که‌ی (سه‌رده‌شت) وه‌ ده‌نوسین


سیروان على

14/5/2010

زۆر جار له‌ ژێر كاریگه‌ری ڕۆشنبیری باوی ده‌سه‌ڵاتدا مرۆڤه‌كان هه‌ر چه‌ند وریا بن ده‌كه‌ونه‌ ژێر كاریگه‌ری ئه‌و ته‌وژمه‌وی ڕاگه‌یاندنانه‌وه‌ كه‌ به‌ هۆی مه‌زنی ئۆرگان و كه‌ره‌سه‌ و توانای پاگه‌نده‌ و جه‌واشه‌كاریه‌وه‌ كه‌ ده‌یكات. یكێك له‌و بۆچونانه‌ی ده‌سه‌ڵات وه‌ێف كردنی نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیه‌ به‌ نه‌ خوێنده‌وار و نه‌زان و بڕۆا نه‌بوو به‌ خۆ و ته‌نانه‌ت خۆپه‌رست وه‌ هه‌روه‌ها ئاگاداری مێژوی خۆی نیه‌ و هه‌ڵوێستی لاوازه‌ .به‌ڵام (سه‌رده‌شت)) وڵامێكی جریئانه‌ و هوشیارانه‌ و جوامێرانه‌ بوو .كه‌ باڵای له‌ داستان و نه‌بردێَكانی پێشمه‌رگه‌ ده‌چێت . سه‌رده‌شت پاڵاوانێكی نوێیه‌ و لاوانی ئه‌مڕۆ ده‌توانن شانازی پێوه‌ بكه‌ن . سه‌رده‌شت هاواری وێژدانی نه‌وه‌ی نوێیه‌ بۆ شۆڕشێكی نوێ‌ ، وا جارێكی تر له‌ دشتایه‌ كاكی به‌ كاكێكه‌ی هه‌ولێره‌وه‌ كه‌وتۆته‌ ڕێ‌ . گیانی به‌رخودانی خسته‌ جه‌سته‌ی دۆڵ به‌ دۆڵی كوردستان ، وه‌ مژده‌ی ئاوه‌دانی ده‌دات به‌ لوتكه‌ سه‌خته‌كانی قه‌ندیل كه‌ شۆڕش هه‌ر به‌رده‌وامه‌، هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه‌ی كه‌ به‌فری سپی هاته‌ خواری (كه‌ بۆ په‌ند و عبیره‌ت كلكی چه‌ند جاشێكێان بڕی) ئاوێزان به‌ قه‌ڵمه‌ ناو قه‌د باریكه‌كانی شار هه‌مان په‌ند به‌ كۆنه‌ جاشه‌كان ده‌ده‌ن .

سه‌رده‌شت حاڵتێكی مرۆیه‌ نیه‌ تا سه‌ره‌ خۆشی بۆ خانه‌واده‌ی بێت به‌ ته‌نها به‌ڵكو وێنه‌ی (سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌) ئه‌م جاره‌یان بوون به‌ دیارده‌ .بۆیه‌ ده‌سه‌ڵات ده‌بێت له‌ مه‌و و دوا سێداره‌كانشی ئاماده‌كات و زیندانه‌كانی ئاوه‌دان كاته‌وه‌ جه‌لاده‌ نهێنێكانی به‌رگێكی ڕه‌سمیان بكاته‌ به‌ر. له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی لاوانی كوردستان چونه‌ قۆناغی ژیرو ژوور كردن . باكیان به‌ گاڵۆكه‌ به‌ هێزه‌كه‌ی ئێوه‌ نه‌ما تۆقیان به‌ مه‌رگ ناچێت . به‌ڵكو له‌ پێش مه‌رگ ئه‌وان ژوان بۆ مه‌رگ داده‌نێن . پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌مڕۆ زۆر جیاوازن، ناو ماڵاكانیانن به‌ ده‌ستی په‌تی به‌ ئاشكرا چه‌شنی((غاندی)) به‌ كراسێكه‌وه‌ ده‌جنگن . پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌مڕۆ لوتكه‌ی شاخه‌كانیان هێنایه‌ پێش چاوی شار بۆسه‌كانیان له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان ئاماده‌ ده‌كه‌ن . گۆڕپانه‌كانی شه‌ڕیان به‌ دستی خۆیان دیاری ده‌كه‌ن وه‌ ناوێكی تریان هه‌یه‌((ڕۆژنامه‌نووس)) یان پێده‌ڵێن ... زمان زبری و دژه‌ پیرۆزی و باوه‌كانه‌ ناوبنگیان ، نه‌ جامانه‌ی سور ده‌یان ترسێنێت نه‌ گۆچان . بۆ پاره‌ ئیش ناكه‌ن بۆ پارت ئیش ناكه‌ن نه‌ بۆ مه‌لاو نه‌ بۆ مزگه‌وت . چه‌مكێ‌ نیه‌ لغاویان كات به‌رزایه‌ك نیه‌ نشێویان كات. ئه‌وكاته‌ی هه‌ورازه‌ ئه‌ڵێن به‌ نسبت ئێمه‌وه‌ خه‌ونی نه‌وه‌كانی دوای ئێمه‌ سه‌خته‌ و ئامانجێكی به‌رزه‌ . سه‌نگه‌ره‌كانیان له‌ ناو زانكۆیه‌ . به‌رده‌وام هه‌گبه‌ی ئه‌وان لاپتۆپێكی پڕ له‌ دیكومنتی گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتیان پێیه‌ . چالاكێكانیان ده‌چنه‌ سه‌ره‌وه‌ بۆ ناو هه‌موو تابۆكراوه‌كانی سه‌ری ڕه‌ش و قه‌ڵا چۆلان. كه‌ هه‌ر جاره‌ی چیرۆكێكی ئه‌وێ‌ هه‌ڵده‌بژێرن هه‌ڵێده‌ڕێژن بۆ چاو ساغی خه‌ڵكی سته‌م دیده‌ی كوردستان خۆیان ده‌كه‌ن به‌ قوربان .
بۆیه‌ سه‌رده‌شت بێ‌ په‌یام نه‌بوو بێزار له‌ ژین چاوه‌ڕوانی مه‌رگ نه‌بوو وه‌ك خۆی ده‌ڵێت هیشتا زۆر ماوه‌ بێڵێن به‌ڵام زۆر جوامێرنه‌ وه‌ ك قاره‌مانێ‌ مه‌رگی به‌ گه‌وره‌ترین دیاری زانی بۆ به‌رخودان له‌ به‌رامبه‌ر تیرۆرستان .وه‌ك به‌رپرسیارێتی كه‌سایتێكی ڕابه‌ر ئه‌م نه‌بردییه‌ی تۆمار كرد . پێشكش كردنی خۆی بۆ جه‌لاده‌كان شكاندنی سنوری ترسه‌ له‌ كوردستان وه‌ چاندنی ترسه‌ له‌ دڵی ده‌سه‌ڵات . سه‌رده‌شت چاو ساغی هه‌مومانی كرد كه‌ لاوانی ئه‌مڕۆ بێ‌ ئاگا نین بێ‌ په‌یام نین. سه‌رده‌شت پێشبینیكه‌ و گه‌شبینیكه‌ هیوایایه‌كه‌ چووه‌ ڕوخی هه‌موومان .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە