چوار پارتی چه‌پی فه‌ڕه‌نسی یه‌کیان گرتووپارتێکی تازه‌یان پێکهێنا
Monday, 09/02/2009, 12:00
دوای چه‌ند ڕۆژێک له گفتۆکردن چه‌په‌کانی فه‌ره‌نسا به‌پێشه‌وایه‌تی ئۆلیڤیا بیزه‌نسینۆ له‌ڕۆژی 6.2.2009 له کۆنگرهیهکداپارتێکی چه‌پیان ڕاگه‌یاند به‌ناوی پارتی نوێی دژی سه‌رمایه‌داری (ئێن ئه‌ی پی) ژماره‌ی به شداربووان 700 ئه‌ندام بوو که‌له‌هه‌ر 100 که‌س 10 که‌سیان هه‌ڵبژارد بۆ کۆنگره واته 70 که‌س به‌شداری یه‌که‌مین کۆنگره‌ی (ئێن پی ئه‌ی)یان کرد ڕاگه‌یاندنی ئه‌م پارته چه‌په له کاتێکدایه که شه‌قامی فه‌ره‌نسی به ڕابه‌رایه‌تی چه‌په‌کانی فه‌ره‌نسا له جۆش و خرۆشێکی بێ وێنه‌دایه که‌له رۆژی 29.1.2009 وه هه‌رۆژه‌ی له ناوچه‌یه‌کی فه‌ره‌نسا خۆپیشاندان و مانگرتنی سه‌ر تاسه‌ری ڕائه‌گه‌یه‌نن.
ڕاگه‌یاندنی ئه‌م پارته تازه‌یه گڕو ته‌وژمیکی تر ئه‌دات به‌درێژ بوونه‌وه‌ی ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه‌ی که ئێستا شه‌قامی فه‌ره‌نسای گرتۆته‌وه به تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی که رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو 3.2.2009 چه‌ند حزب و ڕیکخراوێک که ژماره‌یان یانزه حیزب و ڕێکخراوی چه‌پ بوو به‌ره‌یه‌کی هاوبه‌شیان دژی سه‌رۆکی ئێستای فه‌ره‌نسا ڕاگه‌یاند که پارتی سۆسیالستی فه‌ره‌نساو پارت کۆمۆنستی فه‌ره‌نساو ئه‌و پارته تازه‌یه‌ش به‌شدارن تیایه ،له یه‌که‌م به یاننامه‌ی ئه‌و بهرههاوبهشهداکه ئێواره‌ی سێشه‌ممه 3.2.2009بڵاو کرایه‌وه،داوای لابردنی (سارکۆزی) ئه‌که‌ن.
(ئۆلیڤیا بیزه‌نسینۆ) که ووته بێژی ئه‌و پارته تازه‌یه‌یه له18.4.1974 له‌شاری(هوت دو سان) که هه‌رێمێکی فه‌ڕه‌نسیه ئه‌که‌وێته ناوچه‌ی دورگه‌ی فه‌ڕه‌نسی له‌نزیک(پاریس) وه‌ژماره‌ی هه‌رێمه‌که‌ی 92 وه،له خێزانێکی سیاسی چه‌پی ڕادیکال له دایک بووه ده‌رچووی زانسته مێژییهکانه له پاریس له ساڵی 1997وه‌کو پۆسته‌چی کارده‌کات زۆربه‌ی کاتی ئشکردنی چوارشه‌ممه به‌یانییه‌که‌ی تا رۆژی شه‌ممه‌یه مانگانه 1000یۆرۆی بۆده‌مێنێته‌وه له 2007 کاتێ خۆی هه‌ڵبژارد بۆ سه‌رۆکایه‌تی فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاند که خاوه‌نی 37000 سی وحه‌وت هه‌زار یۆرۆیه له‌گه‌ڵ 277،640 یۆرۆی قه‌رزی بانک له 2003 وه ژیانی هاوسه‌ری پێکهێناوه‌و خاوه‌نی مناڵێکه یه‌کێکه له گه‌نجه شۆڕشگیرهکانی فره‌نسا که خۆی به گه‌یه‌نه‌ری په‌یامه‌کانی رۆزالۆکسۆمبۆرگ و لیزا مشێل و گیڤارا ئه‌زانی(.ئۆلیڤیا) 2 جارکاندیدی کۆمه‌ڵه‌ی کۆمۆنیستی شۆڕشگێڕ (ئێل سی ئار) بووهبۆسهرۆکایهتی فه‌ڕه‌نسا له ساڵی (2002/2007) که‌له دواجار له 5.2.2009 پارته‌که‌یان توانده‌وه‌و له‌گه‌ڵ چه‌ند کۆمه‌ڵه‌یه‌کی تر ئه‌م پارته تازه‌یه‌یان لی دروست کرد، ئه‌و ڕێکخراوه تازانه‌ی ئه‌م پارته‌یان پێکهێناوه بریتین له
1ـ کۆمه‌ڵه‌ی کۆمۆنستی فه‌ره‌نسا که‌له نێوان ساڵانی (1930 تا1934) به پارتی تڕۆتسکی فه‌ڕه‌نسا ناسرابوون.
2 ــ پارتی کۆمۆنسیۆنی ئه‌نته‌ر ناسیونال که ئه‌وانیش(1944ـ1968) به ڕێکخراوی ترۆتسکی ناسرابوون.
3 ـ کۆمه‌ڵه‌ی کۆمۆنیستی فه‌ڕه‌نسی 1969 دامه‌زراون.
4 ـ کۆمه‌ڵه‌ی کۆمۆنیستی شۆڕشگێڕانه که له‌ساڵی1974 دامه‌زراوه.
یه‌کگرتنی ئه‌م چه‌ند کۆمه‌ڵ وپارته چه‌پانه‌و پێکهێنانی پارتێکی چه‌پی بههێزوئهو به‌ره‌یه هاوبه‌شه‌ی 11 حزب وڕێکخراوه‌کانی تر، هاوکات پێداگرتنی سکرتێری یه‌که‌می پارتی سۆسیالیستی فه‌ڕه‌نسا بۆ گێڕانه‌وه‌ی پارته‌که‌ی بۆسهرڕێڕهوی چه‌پایه‌تی چاوه‌ڕوانی گۆڕانکاری وپێشهاتی زۆری لێده‌کرێت له فه‌ڕه‌نسادا..
8.2.2009 فه‌ڕه‌نسا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست