کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حسێین به‌فرین نمونه‌ی به‌ هه‌لوێسترین ئه‌دیبی دوێنێو ئه‌مرۆی کورده‌

Thursday, 10/12/2009, 12:00


من خۆم له‌قه‌ره‌ی ئه‌وه‌ ناده‌م جی له‌سه‌ر ئه‌مو ئه‌و ده‌نوسێت هه‌ندێکیان ره‌وای ئه‌و نوسینانه‌ن هه‌ندیکیشیان نا به‌لام ئه‌مرۆ ئه‌وه‌ی خه‌لکی شاری سلێمانی بێت باش ده‌زانێت که‌
که‌ کاک حسێین به‌فرین پاکه‌ وه‌ک به‌فری کوێستان نه‌ ئیستاو نه‌پێشتریس نه‌دیومه‌و نه‌بیستومه‌ ئه‌م مرۆڤه‌ خۆی به‌ هیچ لایه‌نو گروپێک بفرۆسێت،هه‌رچه‌نده‌ کاه‌ک حسیینیش حه‌قێکی ره‌وای خۆیه‌تی که‌ بتوانێت وه‌کوو هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه‌ی سه‌ر ئه‌و زه‌مینه‌ی پێی ده‌لێن کوردوستان بژیو مالو مندالی خۆی به‌خێو بکات،چونکه‌ سامانی ئه‌و ولاته‌ هی هه‌موو کوردێکه‌و
که‌س حه‌قی ئه‌وه‌ی نیه‌ خۆی بکاته‌ خاوه‌نی، حسێن به‌فرین ،نه‌ بۆ رژێمی به‌عس نه‌بۆ رژێمی کوردی سه‌ری نه‌وی نه‌کردوه‌،ئیستا نازانم میرزا ماله‌ چی ده‌وێت له‌ حسێن،دلنیام له‌وه‌ی ئه‌و ماله‌یه‌ له‌ گروپی ئه‌وانه‌ی که‌ هه‌م له‌ یه‌کێتی خواردوه‌ ئیستا ده‌یه‌وێت له‌ نه‌وشیروان بخوات،ده‌نا خۆ حسێن کفری نه‌کردوه‌ له‌سه‌ر نه‌وشیروانی نوسیوه‌،باوه‌ر ناکه‌م نه‌وشیروان مسته‌فا
ره‌خنه‌ی خه‌لکی وه‌کوو حسێن به‌فرینی پێ ناخۆش بێت ،چونکه‌ ده‌زانێت حسێین کێه‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که‌ حسێین شاری به‌جێ هێشت به‌ سه‌دان ئه‌دیبی کورد ئاماده‌ نه‌بوون بۆ رۆژێکیش ساردیو گه‌رمی بچێژن،پاشان کاتێک حسێن هۆنراوه‌ی خێلی قه‌حبه‌ی نوسیو هه‌ر له‌و شاخو داخه‌ خوێندیوه‌ نه‌وشیروان ئه‌و کاته‌ جه‌لالی بوو.حسێین نه‌گۆراوه‌ ئه‌وه‌ کاک نه‌وشیروانه‌ ده‌یه‌وێت بگۆرێت.هه‌ر وه‌ک له‌ نوسینه‌که‌ی خۆسیدا به‌یانی کردوه‌ زۆر به‌رێزه‌وه‌ ناوی کاک نه‌وسیروانی هێناوه‌ ،هه‌رچه‌ند دره‌نگ تر باشتره‌ له‌وه‌ی که‌ مرۆڤ هه‌رگیز نه‌گۆرێت.له‌ کۆتایدا ده‌لێم کاکه‌ حسیین به‌هه‌موو تاریکه‌ شه‌وی راگه‌یاندنی ئه‌م میررزا یانه‌ ناتوانن شه‌وقی مۆمی پاکی تۆ بشارنه‌وه‌
ئه‌م هۆنراوه‌ی حسین به‌فرین
ساله‌هایه مه‌چه‌کی ترسنۆکی ئێوه‌
هیچ شتێکی له‌ ده‌ست نایه‌ت
ساله‌هایه‌ بیری نه‌زۆکی ئیوه‌
هیچ به‌هارێکی لێ به‌رنایه‌
چاوی چنۆکی ئێوه‌
هیچ خۆرێکی لێ هه‌لنایه‌
ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ زۆر درێژ بوو من ئه‌م کۆپله‌یه‌م له‌یاد مابوو .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە