به‌یانیه‌ی کۆتایی کومیته‌ی ئاماده‌کار
Wednesday, 02/06/2010, 12:00
شیوه‌نی من شیوه‌نی ئینسانیه بانگی ئازادی و گوڕه‌ی یه‌کسانیه
ئازادی به بێ تێکۆشان به دی نایه و سه‌رکه‌وتن به بێ خه‌بات جێگیر نابێت.
خه‌ڵکی کوردوستان ده‌مێکه گیرۆده‌ی ئازادی و سه‌ربه‌ستیه و ده‌مێکیشه خه‌بات و تێکۆشانی بۆ ده‌کات و باشترین ڕۆڵه‌کانی له پێناو ئه‌م ویست و خواسته دا له‌ده‌ست داوه، فه‌رهاد،شیرین، فه‌رزاد،عه‌لی نمونه‌ی ئه‌م ڕۆله قاره‌مانانه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان بون که به خۆنه‌ویستی و به ئێراده‌یه‌کی پۆڵایین گیانی خۆیان پێشکه‌ش به‌م خه‌باته کرد. یادی هه‌مو گیانبه‌ختکردوانی ڕێگای دێمۆکڕاسی وئازادی گه‌له‌که‌مان پیرۆز بێت.
ڕۆژی ٣٠ مانگی مەی له شاری ستۆکهۆلم کۆبونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری به به‌شداری و پشتیوانی کۆمه‌لێکی زۆر له خه‌لکانی خه‌باتکار و رێکخراوه مهدهنیاکان و زۆربه‌ی حیزبه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردوستان پێک هات . له‌م کوبونهوهدا ئه‌و پێنج که‌سایه‌تیه سیاسیه که له رۆژی ٩/٥/٢٠١٠ له زیندانی ئه‌وین له سێداره‌دران، پرۆتێستۆ کراو هاوکات مانگرتنی جه‌ماوه‌ری خه‌لکی خۆڕاگری کوردوستان له ڕۆژی ١٣/٥/٢٠١٠ وه‌بیر هێندرایه‌وه و به‌رز نرخێنرا و ئه‌م هه‌ڵویسته‌ی خه‌لکی کوردوستان وه‌ک هه‌وێنێکی یه‌کگرتویی سه‌راسه‌ری کوردوستان پێناسه کرا.
له کۆبونه‌وه‌که‌دا گرنگی یه‌کگرتویی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ستنیشان کرا و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا مانگرتنه‌که‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌لک له کوردوستان وه‌ک ویست و خواستی له یه‌کتر نزیکبونه‌وه و هاوخه‌باتی هه‌رچی زۆرتر بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه ڕه‌واکانی گه‌له‌که‌مان ئه‌ژمێردرا و ئه‌م کۆبونه‌وه پێویستی و به‌رسیڤی ئه‌م داوخوازیهی ده‌ستنیشان کرد . کۆبونه‌وه‌که له ناو ئهتمۆسفهرێکی پۆزیتیڤ به‌ڕێوه چو و مه‌یدانی بۆ کاری هاوبه‌ش ئه‌وه‌ندی تر خۆشتر کردوه وئه‌م مێتۆده ده‌توانڕیت ڕه‌چه‌شکێنی بکات بۆ هاوکاریه‌کانی داهاتوی ڕێکخراوه‌کان له کوردوستان.
دیسان ئێمه وه‌ک کومیته‌ی ئاماده‌کار ده‌ستخۆشی له هه‌مو لایه‌ک ده‌که‌ین بۆ هاوکاریان .
به یه‌کگرتوییمان خه‌باتی دواڕۆژمان و ئاواتی گیانبه‌ختکردوان ده‌گه‌یه‌نینه ئه‌نجام.
یاد و بیره‌وه‌ری هه‌مو گیانبه‌ختکردوان به‌رز و پیرۆز بێت.
ڕێز ده‌گرین له مانگرتن و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری خه‌لکی کوردوستان له 23 گوڵان.
ناوی ئه‌م ڕێکخراوانه‌ی که پشتگیر و به‌شداری کۆبۆنه‌وه‌که بون بڕیتین له:
١. کۆمه‌له‌ی مافی ژنی کورد- مافی مرۆڤ له سوئێد ٨. حیزبی دێمۆکراتی کوردوستان
٢. کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد- ئوروپا ٩. پارتی ژیانی ئازادی کوردوستان(پژاک)
٣. کۆڕی یاران ستۆکهۆلم ١٠. کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردوستانی ئێران
٤. رێکخراوی چاک ١١. کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردوستان
٥. پارتی سه‌ربه‌خۆی کوردوستان ١٢. کۆمه‌ڵه‌ی پاڕتی سوسیال دێمۆکڕاتی کوردوستان
٦- ڕه‌وتی سوسیالیستی کۆمه‌ڵه (فراکسێۆن) ١٣- ڕادیو ژنان لە ستوکهوڵم
٧. ئینیستیتۆی کورد ٤ ١- کۆمەڵە زەحمەتکیشانی کوردستان
١/٦/٢٠١٠ ستوکهۆڵم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست