کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گرده‌وانه‌كان.!

Sunday, 26/04/2009, 12:00


ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ لابرا، دیاره‌ که‌سێک به‌ مه‌به‌ستێکی تایبه‌ت بۆی ناردبووین،‌ که‌ خۆی خاوه‌نی ئه‌و نووسینه‌‌ نه‌بووه‌، ویستوویه‌تی کێشه‌یه‌ک دروست بکات و میزاجی ئه‌و سۆنیا خانه‌ تێک بدات، دیسان بۆ مه‌به‌ستێک ئێمه‌ش تاقی بکاته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ لایه‌ن ئێمه‌شه‌وه‌ ئه‌و سۆنیا حاجییه‌ نووسه‌رێکی ناسراو نییه‌، به‌ وێنه‌ی خۆیه‌وه‌ نووسین و بابه‌تیی بڵاوکردبێته‌وه‌، تا ئێمه‌ زوو ده‌رکی پێ بکه‌ین، سۆنیا خان پێی وایه‌ به‌ چه‌ند نووسینێک خۆی گه‌یاندۆته‌ ڕیزی نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان،  بۆیه‌ لێره‌وه‌ پێی ده‌ڵێین، خۆت هێورکه‌ره‌وه‌ پێویست ناکات به‌و شێوه‌یه‌ هه‌ڵبچیت و به‌و زمانه‌ بێ ئاگایی خۆتان ڕابگه‌یه‌نن، که‌سێکی عاقڵ و وشیار به‌و جۆره‌ ڕه‌فتارناکات، لێ به‌و ڕوونکردنه‌وه‌یدا، ئه‌وه‌تان سه‌لماند، که‌ ئێوه‌ شایسته‌ی ئه‌وه‌ نیین‌، جگه‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌کانی سه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵات و پاراستن، له‌ شوێنی دیکه‌دا‌، ئه‌و ڕووه‌ی نیتانه‌ رووتان لێ بنرێت و پێشوازیتان لێ بکرێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش، که‌ تۆ نه‌ کاری ڕۆژنامه‌گه‌ریت کردووه‌، نه‌ نووسه‌رێکی کۆن و شاره‌زایت،  کاری تۆش نییه‌ ڕه‌خنه‌ له‌وه‌ بگریت، که‌ له‌و نووسینه‌دا‌ ئێمه‌ ئه‌و وێنه‌یه‌مان بۆ ئه‌و نووسینه‌ هه‌ڵبژاردبوو. ئه‌و وێنه‌یه‌ی که‌ ده‌یبینیت، له‌ پشتی نه‌وشیروان موسته‌فاوه‌، به‌شێک له‌ گرده‌که‌ی تێدا ده‌رکه‌وتووه‌، ناونیشانی نووسینه‌که‌ی تۆش وشه‌ی گرده‌که‌ی گرتۆته‌ خۆی.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە