کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەربارەى چەمكى رەخنە

Tuesday, 26/05/2015, 23:40


1- ديارە چەمكى ڕەخنە خۆى لە نێو فەزاى ئاين و بۆتەى زانستيشدا دەبينێتە،بەلاَم زۆر جار ئەوەندەى بەديوێكى سايكۆلۆژى و نالۆژيكي يانە سەير دەكرێت ئەوەندە ئەكاديميانە مامەڵەى لەگەڵ ناكرێت،هۆكى بۆچى دەگەڕێنيتەوە؟
وەڵام:ڕەخنە روناكييە تاريكايەكانى دەق و گوتراوەكان دەردەخات،لەلاى ئێمە رەخنە بەجۆرێك لە مملانىَ و شەڕ سەيردەكرێت . كاتێك خاوەن دەقێك بەرهەمەكەى رووبەڕوى رەخنە دەبێتەوە لەڕوى سايكۆلۆژيەوە خۆى بە بريندار دەزانێت،بۆيەراستەو خۆ لەبرى راستبوونەوە،لەدژى دەوەستێت. هۆكارى ئەوەش ئەوەيە رەخنەقبوڵكردن لەلاى ئێمە نەبووەتە كلتوور.ئەوەندەى حەزمان بە شانامە و پياهەڵدانە بەبينينى كەموكورتيەكانمان پەستدەبين!
2- كاتێك تێكستێك بەفلتەري ڕەخنەدا تێدەپەڕێت و يەكێكى تر نەكەوتۆتە بەر تەونى ڕەخنە،چ جياوازييەك لە نێوانياندا بەدى دەكرێت،بەديوێكى تر ڕەخنە لەو دوو حاڵەت و لە نێو ئەو دوو تێكستەدا چ گۆڕانكارييەكى ئەنجام داوە.
وەڵام: تێكستێك بەتۆنێلى رەخنەدا نەروات،واتەهەڵسەنگاندنى بۆنەكراوەو باش وخراپى ئەو بەرهەمە دەرنەكەووتووە وبەوەش خوێنەردەرگاداخراوەكانى بۆناكرێتەوە. جاران هەركەسێك بابەتێكى بڵاودەکردەوە چاوەڕوانى چاوى نووسين تۆكمەدەبوو خوێنەر وورددەچووە قولآيى تێستەوە،كتێبخانەى كوردى لە زۆرو بۆرى رزگارى دەبوو.من بنووسى وادەناسم زمانى كوردى بەباشى نازانێت و ئاستى زانستى زۆر نزمە،كەچى چەندين كتێبى وەرگێڕاوە و گۆشەى لە رۆژنامەوگوڤاروسايتەكان هەيە!. 
3- بە ديوێكى زانستى و لە نێو كايەى ئەدەبدا بەگشتى پێويست بوونى ڕەخنە چۆن دەبينى و هەڵي دەسەنگێنى و ڕۆڵى ديارى دەكەيت؟
وەڵام: رەخنەى ئەدەبى لەهەموو جۆرەكانى رەخنە لەپێشترو پێويسترە،ئەدەب بەببىَ رەخنە پاشاگەردانى گەردانى ئەدەبى و دەقى مردوودروست دەكات .
ئێستا ئە ژانرە ئەبيە زۆركز بووە،چونكە هەم رەخنەگرى باش كەمەو هەم پەرژينى ڕەخنە لە دنياى ئێمەدا شكاوە و كەس باكى بەرەخنە نەماوە!
4- تا چەند لە نێو بوارى ئەدەب و بابەتەكانى دا ڕەچاوى چەمكى ڕەخنە كراوە و جێی پەسەند بووە؟
وەڵام: پێش راپەرين رەخنەو بەربللآوى بلآوكردنەوەى رەخنەى ئەدەبى هەبوو،ئێستا زۆر لاوازەوبازاڕى كزەو ناوەندەئەكاديميەكانيش كاريگەريان ديارنيە.
5- پێوەرەكانى ڕەخنەگر كامانەن بۆ گرتنى ڕەخنە،ياخود پێويستە ڕەخنەگر چ تايبەتمەندييەكى هەبێت تا وەك ڕەخنەگر بناسرێت و و دەتوانێت ڕەخنە بگرێت و ڕەخنەكەى لە جێى خۆيدا بێت
وەڵام:ئەم وەڵامە بۆمن قورسە مافى خۆى پێبدەم،بەلآم رەخنەگرى راستەقينە دەبێت خاوەن پاشخانێكى ئەدەبى ومەعريفى گەورەبێت و بنەماكانى رەخنەى زاستى خوێندبێت و ئاگاى لە ئاستى رەخنەى جيهانى و سەرهەڵدان و گەشەى رەخنەى كوردي بێت..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە