دەربارەى چەمكى رەخنە و رەخنەسازى لە ئێستادا
Saturday, 25/04/2015, 23:02
ریبوارعلى
دیارە چەمكى ڕەخنە خۆى لە نێو فەزاى ئایدیا و بۆتەى زانستیشدا دەبینێتە، بەڵام زۆر جار ئەوەندەى بەدیوێكى سایكۆلۆژى و نالۆژیكی یانە سەیر دەكرێت ئەوەندە ئەكادیمیانە مامەڵەى لەگەڵ ناكرێت،
ڕەخنە روناكییە تاریكایەكانى دەق و گوتراوەكان دەردەخات ،لەلاى ئێمە رەخنە بەجۆرێك لە مملانێ و شەڕ سەیردەكرێت . كاتێك خاوەن دەقێك بەرهەمەكەى رووبەڕوى رەخنە دەبێتەوە لەڕوى سایكۆلۆژیەوە خۆى بە بریندار دەزانێت ، بۆیەراستەو خۆ لەبرى راستبوونەوە ، لەدژى دەوەستێت. هۆكارى ئەوەش ئەوەیە رەخنەقبوڵكردن لەلاى ئێمە نەبووەتە كلتوور.ئەوەندەى حەزمان بە شانامە وپیاهەڵدانە بەبینینى كەموكورتیەكانمان پەستدەبین!
كاتێك تێكستێك بەفلتەری ڕەخنەدا تێدەپەڕێت و یەكێكى تر نەكەوتۆتە بەر تەونى ڕەخنە، چ جیاوازییەك لە نێوانیاندا بەدى دەكرێت؟.
تێكستێك بەتۆنێلى رەخنەدا نەروات ،واتەهەڵسەنگاندنى بۆنەكراوەو باش وخراپى ئەو بەرهەمە دەرنەكەووتووە و بەوەش خوێنەر دەرگا داخراوەكانى بۆ ناكرێتەوە. جاران هەركەسێك بابەتێكى بلآو دەكردەوە چاوەڕوانى چاوى نووسین تۆكمەدەبوو خوێنەر وورددەچووە قولآیى تێستەوە ،كتێبخانەى كوردى لە زۆرو بۆرى رزگارى دەبوو.من بنووسى وادەناسم زمانى كوردى بەباشى نازانێت و ئاستى زانستى زۆر نزمە ،كەچى چەندین كتێبى وەرگێڕیوە و گۆشەى لە رۆژنامە و گوڤار و سایتەكان هەیە.
بە دیوێكى زانستى و لە نێو كایەى ئەدەبدا بەگشتى پێویست بوونى ڕەخنە چۆن دیارى دەكرێت؟
وەلام: رەخنەى ئەدەبى لەهەموو جۆرەكانى رەخنە لەپێشترو پێویسترە ،ئەدەب بەببێ رەخنە پاشاگەردانى گەردانى ئەدەبى و دەقى مردوودروست دەكات .
ئێستا ئە ژانرە ئەبیە زۆركز بووە ،چونكە هەم رەخنەگرى باش كەمەو هەم پەرژینى ڕەخنە لە دنیاى ئێمەدا شكاوە و كەس باكى بەرەخنە نەماوە!
تا چەند لە نێو بوارى ئەدەب و بابەتەكانى دا ڕەچاوى چەمكى ڕەخنە كراوە و جێی پەسەند بووە؟
پێش راپەرین رەخنەو بەربڵاوى بڵاوكردنەوەى رەخنەى ئەدەبى هەبوو،ئێستا زۆر لاوازە و بازاڕى كزە و ناوەندە ئەكادیمیەكانیش كاریگەریان دیارنیە.؟
پێوەرەكانى ڕەخنەگر كامانەن بۆ گرتنى ڕەخنە، یاخود پێویستە ڕەخنەگر چ تایبەتمەندییەكى هەبێت تا وەك ڕەخنەگر بناسرێت و دەتوانێت ڕەخنە بگرێت و ڕەخنەكەى لە جێى خۆیدا بێت؟
ئەم وەڵامە بۆمن قورسە مافى خۆى پێبدەم ،بەلآم رەخنەگرى راستەقینە دەبێت خاوەن پاشخانێكى ئەدەبى ومەعریفى گەورەبێت و بنەماكانى رەخنەى زانستى خوێندبێت و ئاگاى لە ئاستى رەخنەى جیهانى و سەرهەڵدان و گەشەى رەخنەى كوردی بێت..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست