کوردستانێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ، خه‌ون نییه، به‌ڵکو ویستی هه‌موو کوردێکه
Wednesday, 03/11/2010, 12:00
"(ئه‌ی وه‌ته‌ن مه‌فتونی تۆم و شێوه‌تم بیر که‌وته‌وه
وه‌ختی به‌ندی و ئه‌ساره‌ت پێ به‌ته‌وق و کۆته‌وه
من له زیکر و فیکری تۆ غافل نه‌بوم واتێ نه‌گه‌ی
حه بس و تێ هه‌ڵدان و زیلله‌ت تۆی له‌بیر بردۆته‌وه
به‌وخودایه‌ی بێ شه‌ریک و لامه‌کان و واحیده
عه‌شقی تۆیه وا له‌دڵما ئاگری کردۆته‌وه
ئاگرێکی وا که سه‌د ساڵ ئاوی بڕژێنیته سه‌ر
قه‌د گڕ و کڵپه و بڵێسه‌ی تا ئه‌به‌د ناکوژێته‌وه)"*
ئه‌مه چه‌ند وشه‌یه‌کی هه‌ڵڕێژراوی ناخی شاعیرێکی کورد په‌روه‌ره، به‌ڵام بوه وێردی سه‌رزمانی هه‌مو کوردێکی به‌ئه‌مه‌ک به‌خاک ومرۆڤ و نه‌ته‌وه. ئه‌م دێڕانه بونه چیرۆکی گوێ ئاگردان ی ماڵی کوردان. بونه لایلایه‌ی کۆرپه و ئێمه‌ی کورد شه‌وو ڕۆژ له‌ناخماندا و له‌هه‌مو بۆنه‌و له‌هه‌موکات کردماننه هه‌وێن و تێشوی ڕێگای ڕزگاری کوردستان. له‌دڵماندا و لهخهوماندا و ده‌مان وتنه‌وه. له‌سه‌ر دیواری زیندانه‌کان ده‌مان نوسی. دایک و خاکمان وه‌ک یه‌ک سه‌یر ده‌کرد و وامان لێهاتبو ئه‌م دو وشه‌یه‌مان تێکه‌ڵاو کردبو. هه‌ردو یه‌ک ما‌نایان ده‌دا وزۆرجار لێمان تێک ده‌چو له‌جیاتی یه‌ک به‌کارمان ده‌هێنان. نه‌مانده‌زانی کامیان پیرۆزتره له‌وه‌ی تریان و که‌سیش به‌خۆیدا نهپهرمو زاتی جیاکردنه‌وه‌یان بکا و پیرۆزی یه‌کێکیان با به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تریاندا. ئه‌م دروشمانه بون به‌درێژایی ده‌یان ساڵی خه‌بات دایکان و باوکان له‌جیاتی باوه‌شی شه‌هیده‌کانیان له ئامێزیان ده‌گرت.
به‌ڵام هه‌زار مه‌خابن و پاش ده‌یان ساڵ خه‌بات و هه‌زاران شه‌هید، ئه‌مڕۆ تاڵه‌بانی بێ هیچ شه‌رمێ له میلله‌ت ، دوای ئه‌وه‌ی کهبۆماوهیهکی ئێجگار دورو درێژبهناو سه‌کرده‌یه‌کی ئه‌و ڕێبازه بو، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕێزێ ، له‌که‌س نا، شه‌هیدان و خه‌باته‌که‌یان بنێ و به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ دودڵ بێ که‌چی ده‌ڵێ و بۆ وادهڵی، کوردستان به‌خه‌ونی شاعیران ده‌زانێ. بۆ چی، ته‌نها له‌به‌ر دڵخۆش کردنی کۆمه‌ڵێ میت و سۆزانی تورک.
ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی له‌باوه‌شی دایکێکی کورد دا گۆش کرابێ، یان له‌کۆڕ و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی دا ته‌نها جارێ به‌ئه‌مه‌که‌وه گوێ ڕایه‌ڵ بوبێ، یان ته‌نها ڕۆژێ ئینتیمای بۆ کورد و خاکه‌که‌ی بوبێ ئه‌وا ده‌بێ له‌بیری نه‌چێ نه‌ته‌وه‌ی کورد، له ڕۆژانی سه‌ختی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی، چۆن له خاکی کوردستانی ده‌ڕوانی و خاک چ مانایه‌کی پیرۆز و به‌رز بو. پرسیار ئێستا ئه‌مه‌یه: ئه‌ی چۆن و بۆ چی تاڵه‌بانی ئێستا ئازادی کوردستان به خه‌ونی شاعیران ده‌زانێ؟
به‌داخه‌وه ده‌ڵێین دیاره به‌درێژایی مێژوی تاڵه‌بانی ئه‌مه بیر‌و ڕاو بۆ چونی بوه و دیاره له ڕابوردو دا هه‌میشه له‌گه‌ڵ درۆیه‌کی گه‌وره‌دا ژیاوه. بێ گومان و پاش چه‌ندین ساڵی کارکردن و هه‌ڵسوڕان له‌م بواره‌دا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مان بۆ ده‌مێنێته‌وه بڵێین ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌کی زیندوی هه‌میشه خاک فرۆشی و کورد فرۆشی یه که ئێمه له‌م مینبه‌ره‌وه وتومانه و دڵنیابوین له ڕاستیه‌که‌ی. ئه‌وه‌تا تاڵه‌بانی ئاخر شه‌ڕ که پاش ئه‌وه‌ی میلله‌ت و ئاواته‌کانی فرۆشت به بێگانه، هیوای نه‌ماوه چی دی باوه‌شی میلله‌تی بۆ بکرێته‌وه، کورد وته‌نی خۆی ده‌زانێ کوێی دێشێ، هیوای به‌وه نی یه به ئاسوده‌یی بتوانێ ڕێزی سه‌رکرده‌یه‌کی لێ‌بگرن، به ئاخری ته‌مه‌نی بڕیار ده‌دا له گه‌ڵ ئه‌تاتورک بینێژن. سه‌یری ئه‌م مه‌هزه‌له‌یه بکه‌ن، هێشتا به‌ته‌واوی ڕسوا نه‌بوه، ده‌یه‌وێ ئاڵای ڕیسوایی بۆ هه‌ڵکه‌ن. ئاخر کێ نایه‌وێ له‌خاکی باب و باپیرانی نه‌ژی! ته‌نها یه‌کێ که هه‌رگیز نه‌دڵی نه ویژدانی بۆ ئه‌م خاکه نهجوڵابێ!
کوردینهتاڵهبانی نمونه‌ی سه‌رکرده‌ی خۆفرۆش و خاک فرۆش و میلله‌ت فرۆشه، ئه‌مان له‌گه‌ڵ دوژمنانی کورد به‌هه‌مو توانایان کاریان کرد و به‌رده‌وام کار ده‌که‌ن بۆ سوک کردن و به‌که‌م زانینی هه‌ستی کوردایه‌تی. با لێره‌وه ئه‌م ڕه‌وڕه‌وه‌ی دوژمنان بوه‌ستێنین و به‌تاڵه‌بانی و به‌رزانی بڵێین ئێوه نه‌کورد بون و نه کورد په‌روه‌ر! با کورد و وشه‌ی پیرۆزی کوردایه‌تی به‌رز ڕاگرین به‌پێچه‌وانه‌ی خواستی دوژمنان.
با به تاڵه‌بانی و به‌رزانی بڵێین ڕوتان ڕه‌شتر بێ له لای خوا و میلله‌ت و باوی ئێوه نه‌ما:
*"(ڕه‌ببی موی لێ بێ زمانی په‌نجه‌کانی هه‌ڵوه‌رێ)"........ جاشی تورکه تاڵه‌بانی بۆیه وه‌ک که‌ر ده‌زه‌ڕێ!
*ئه‌و ده‌سته‌واژانه له‌نێوان که‌وانه‌دا "()"، کۆپله شیعری شاعیرانی به‌ئه‌مه‌ک و کورد په‌روه‌ری کوردن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست