کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


31ی ئاب، مێژوی ئاواره‌بونی ئێمه‌ ‌!

Sunday, 29/08/2010, 12:00


31 ی ئاب ئه‌گه‌ر بۆ هه‌مو کوردان مێژوی خیانه‌تێکی تری بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی بێ له‌ خاک و نه‌ته‌وه‌ی کورد، به‌ بانگهێشت کردنی خوێن مژ ترین دیکتاتۆری سه‌ده‌ی 20، ڕژێمی سه‌ددامی گۆڕ به‌گۆڕ، بۆ داگیرکردنی باشوری کوردستان، سونبولی ڕاپه‌ڕین و خه‌بات و به‌رخۆدانی گه‌لی کورد، ئه‌وه‌ بۆ ئێمه‌ی 7000 (حه‌وت) هه‌زار کوردی ئاواره‌ی ئه‌مریکا مێژوی ئاواره‌بونمانه‌. که‌به‌هۆی ئه‌و خیانه‌ته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ وه‌ و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له‌ ڕێکخراوه‌ مرۆیی و ناحکومیه‌کانی ئه‌مریکا کارمان ده‌کرد، پاش فرۆشتنی خاکی کوردستان به‌ ڕژێمی سه‌ددام، ئه‌مریکاییه‌کان پێیان وابو که‌ چی تر ئێمه‌ی کورد و عێراقی ناتوانین له‌وێ بژین و خه‌ته‌ر له‌سه‌ر ژیانمان هه‌یه‌ بۆ یه‌ له‌ عه‌مه‌لیه‌یه‌کی که‌م شێوه‌دا (ئۆپه‌ره‌یشنی به‌هه‌شتی ئارام) ئێمه‌یان له‌ خاکی کوردستان هه‌ڵگرت و ڕاسته‌و خۆ گواستیانینه‌وه‌ بۆ سه‌ر خاکی ئه‌مریکا.
31ی ئابی 1996 که‌‌ مێژوی ئاواره‌بونی ئێمه‌یه‌، دابڕان و کۆچ و غه‌ریبی و ڕاکردن ده‌ستیان پێکرد. ئه‌و ڕۆژه‌ی که‌له‌ خاڵی پشکنینی ئیبراهیم خه‌لیل په‌ڕینه‌وه‌، له‌ناومانا زۆرکه‌س ده‌گریان و هه‌بون خه‌م دایگرتبون. هه‌شبون به به‌‌ جێهێشتنی وڵاتی قه‌زاو قه‌ده‌ر دڵشاد بون. به‌لام هه‌موان هاوبه‌ش بون له‌ به‌جێ هێشتنی خاکی باب و باپیران و ده‌ست پێکردنی مێژویه‌کی تازه‌ی پڕ نادیار و پڕ له‌ موفاجه‌ئات له‌ ئه‌مریکا.
14ساڵ له‌مه‌به‌رئه‌م سه‌رۆکه‌‌ی ئێستای خۆمان بانگ‌هێشتی سوپای حه‌ره‌س جمهوری سه‌ددامی کرد که بێن و هه‌رچیان ده‌وێ بیکه‌ن له‌ کوردستان، له‌ناویاندا کوشتنی هه‌ر کێ ده‌یانه‌وێ و وێران کردنی کوێ پێیان خۆشه‌. پێش ده‌بابه‌کانی سوپاکه‌ی سه‌ددام که‌وتن و کوچه‌و کۆڵانی هه‌ولێر نه‌ما نه‌یان به‌ن. لایان گرنگ نه‌بو که‌ئه‌م سوپایه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ستدرێژی ناموسیش له‌هه‌ر هاوڵاتیه‌ک له‌ هه‌ولێر بکات. به‌ڵێ ئه‌و ڕۆژه‌ جامانه‌ی سور و بێری زه‌یتونی عێراقی تێکه‌ڵ ببون. ئه‌و ڕۆژه‌ جامانه‌ی سور و بێری زه‌یتونی هه‌ردوکیان داگیر که‌رو کاول که‌ربون. له‌ماوی ته‌نها یه‌ک دو ڕۆژدا ئه‌وه‌ی کورد و ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی بنیاتی نابو له‌ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و سوپای ڕێکخرا و بنکه‌ی به‌رخۆدانی کوردی و عێراقی هه‌موی ته‌فر و تونا بو. ده‌یان و سه‌دان ئه‌فسه‌ری ده‌ره‌جه‌داری ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی و ده‌یان ڕۆڵه‌ی ئه‌و گه‌له‌ خێر له‌خۆ نه‌دیوه‌ به‌ده‌ست جامانه‌ سوره‌کان و بێری یه‌ زه‌یتونیه‌کانه‌وه‌ شه‌هید کران. له‌چه‌ند گه‌ره‌کێکی شاری هه‌ولێر به‌ڕیز ڕایان ده‌گرتن و ده‌ستڕێژی گوله‌یان به‌ناودا ده‌کردن.‌
هه‌رله‌م کاته‌دا و ئه‌مریکا که‌ته‌نها ئێمه‌ ی کورد ئه‌ندامێکی خێزانه‌که‌مان موچه‌خۆرێکی یه‌کێک له‌ ده‌زگا مرۆییه‌ یان ناحکومیه‌کانی ئه‌مریکابو، ویژدانیان قبوڵی نه‌کرد له‌وێ بمێنینه‌وه‌ و نه‌وه‌کا ڕۆژێ له‌ڕۆژان بکه‌وینه‌ به‌ر هێرشی سوپاکه‌ی عێراق-جامانه‌ سور و هه‌ر بۆیه‌ کۆشکی سپی بڕیاری ڕاگوێزانمانی ده‌رکرد و له‌ماوی 2-3 مانگدا ته‌واوی کارمه‌ندان و خێزانه‌کانیان له‌ده‌ست سوپای داگیرکه‌ری عێراقی و خاک فرۆشی به‌رزانی ڕزگار کرد.
لێره‌وه‌ مێژوی ئاواره‌بونمان ده‌ستی پێکرد و هه‌مو ساڵێ ئێمه‌ ئاهێک له‌م ڕۆژه‌دا هه‌ڵده‌کێشین و برینێک که‌ ئێجگار قوڵ و بێده‌رمانه‌ جارێکی تر ده‌کولێته‌وه‌. سه‌رۆکه‌کانی خۆمان که‌ ده‌یان ساڵی ته‌مه‌نمان په‌رستمانن و قوربانی و شه‌هیدمان بۆ دان له‌ چاو تروکانێکدا فرۆشتیانین به‌ ڕژێمی سه‌ددام، به‌ته‌واوی ماڵ و خاک و ناموس و گیانمانه‌وه‌. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م مییله‌ت فرۆشانه‌دا ئه‌مریکا دڵیان نه‌هات له‌م وڵاته‌ بێ دیفاع به‌جێمان بهێڵن و له‌گه‌ل خۆیان بردیانین. لێره‌وه‌ بارزانی هه‌مو قیه‌م و ئه‌خلاقی مرۆڤانه‌ و شارستانیانه‌ی توڕ دایه‌ زبڵدان و ئه‌مریکیه‌کان ویژدان و مرۆڤایه‌تیان به‌خشی به‌ ئێمه‌. بارزانی هه‌رچی ئینتیمای قه‌ومی و مرۆیی هه‌بێ هه‌موی خسته‌ ژێر پێی و ئه‌مریکیه‌کان ئینتیمای مرۆییان پیشانداین. ئه‌مانه‌ وه‌ڵامی ئه‌وپرسیارانه‌ن که‌ بۆ چی وڵاتی ئیمه‌ ، به‌ گوێره‌ی هه‌مو مێژوی دنیا، خاوه‌نی کۆنترین شارستانی دنیایه‌، که‌چی له‌ڕیزی دوای دواوه‌ی وڵاته‌ دواکه‌وتوه‌کانه‌ و ئه‌مریکایه‌ک که‌ مێژوه‌که‌ی وه‌ک وڵات ته‌نها 200 ساڵێکه‌ باڵاده‌ست ترین و پێشکه‌وتو ترین وڵاتی دنیایه‌. هاوکێشه‌که‌‌ ئێجگار ئاسانه‌و له‌ ئه‌مریکا مرۆڤ کۆمه‌ڵێ ئینتیمای مرۆیی و ئه‌خلاقی هه‌یه‌، به‌داخه‌وه‌ له‌کوردستان جامانه‌ سوره‌کان هه‌رچیش هه‌بو له‌ ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌خلاقی له‌کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی دا نه‌یان نهێشت.
کاری ئێمه‌ی ڕۆشنبیره‌ که‌ هه‌وڵ بده‌ین ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی دروست بکه‌ینه‌وه‌ و جامانه‌ سوره‌کان بنێرینه‌وه‌ بۆلای بێریه‌ زه‌یتونیه‌ گۆڕبه‌گۆڕکراوه‌کان، ئه‌مریکا به‌ کۆشکی سپی و کۆنگرێسیشه‌وه‌ پشتیوانمانه‌...


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە