بەرێز داناى احمد مجید..
Monday, 23/02/2009, 12:00
بەرێز كاك دانا من وەكو شهخسی خوت ( ناناسم لە نزیكەوە) ڕێزێكی تایبەتی لەلام هەیە .بەڵام وەكو پارێزگار هەندى گللەیی خۆم هەیە بەرامبەر بە پاریزگار كە هەموو كەم وكوری شارەكە لە هەموو روویەكەوە ئەستۆى تۆ ئەكرێتەوە.. لەوانە:-
نوێژەن كردنەوەى ناوەراستی شەست مەتریەكە فیكرەى كێ بوو وەفیكرەى كێە ئیستا لە هەموو لایەكەوە هەڵەوەشێنرێت شەقامی لاى گردى رعایە بۆ كاریزە ووشك دیزانی چ هونەرمەندێك بوو كە بە منداڵێك بلێ پێت ئەڵێ ئەبوایە پردیك لە كۆتای شەقامی مزكەوتی شیخ فرید بۆ زرگەتە بكرایە كە خۆى هاوار دەكات (داواى تونێل دەكات) یاخود پردێك كۆتای عقارى كە ئەكرێت بە تونیل بو ئەبەرى دائیرەى پۆستەى سلێمانی (رزكارى) كە یەكسە ر بۆ شەستەى ئەرۆات ئایا تواناى قنعاتی پێكردنی ئەو دوو دوكانەى بەرامبەر نەخۆشخانەى چوارباغ تان نیە كە لاى بەرن كە بیرێك لە دروست كردنی پرد بو سەر شەست مەتریكە ئەكەن وەكو ئەوەى زركتە هەرجەندە خەلكی گللەیی لێ بەڵا م زۆر باشە (بەتایبەتی لاى كاریزە ووشك وگەراجە بەغدا) نازانم كولیجى ئەندازیارى سلێمانی چى پێشكەش بەم شارە كردوە .. زۆر جوان ئەبوو كۆلیجى ئەندازیارى نەخشەى خۆى بۆ شارە كە پیشكەش بە شارەكە بكردایە لەرێگاى رۆژانامە وگۆڤارەكانەوە پیوتایە شەست مەتریەكە ئەبێت ئەوا پردە لەسەر بوایە (بە دیزاینەوە)گەركی فلان واى بوبكرێت)..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست