ئیمپراتۆر ی سه‌رده‌می ته‌کنۆلۆجیا
Wednesday, 29/12/2010, 12:00
من لێره‌دا فه‌رامۆشی یاسایه‌کی سروشتی "هۆکار و ده‌ره‌نجام" ده‌که‌م و ده‌ڵێم میله‌تی کورد چه‌ند میلله‌تێکی کڵۆڵو به‌دبه‌خته. ئه‌م نه‌ته‌وه کڵۆڵه له‌سه‌رده‌می دیجیتاڵ و ته‌کنۆلۆجیادا ئیمپراتۆرێکی بۆ ڕاست بۆته‌وه کتومت له ئه‌قڵیه‌تی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست داده‌ژی. ئه‌مڕۆ هه‌واڵی ڕۆڤه‌ر" ڕۆبۆت" ه‌که‌ی ناسا ی ئه‌مریکیم خوێنده‌وه که له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مارس چه‌ند وێنه‌یه‌کی له ده‌رچه‌ی گڕکانێکی ئه‌و هه‌ساره‌یه‌وه نارده‌وه. ئه‌و ده‌رچه‌یه به هێنده‌ی ڕوبه‌ری یاریگایه‌کی دوگۆڵی ده‌بێ و ئێستا ئه‌ندازیارانی ناسا سه‌رقاڵی پشکنین ولێکۆڵینه‌وه‌ن له‌و گڕکانه. له گۆشه‌یه‌کی تری ئه‌م دنیا یه‌وه و له‌کوردستانه‌که‌ی ئێمه ئیمپراتۆری پیاوسالاری، ئافره‌ته‌کانیان له کونی ژوره‌وه و له پشت په‌رده‌وه حه‌شارداوه، له‌کاتێکدا پیاوه‌کان کۆمه‌ڵیان کردوه له ناو هۆزدا و وپلانی فراوانبونی ده‌سه‌ڵاتیان به‌ره‌و ناوچه‌کانی سلێمانی داده‌نا. له‌کاتێکدا کۆنفراسی ساڵانه‌ی وڵاتانی دنیا له‌سه‌ر ژینگه‌پارێزی ده‌به‌سترێ وله‌خزمه‌ت ته‌واوی مرۆڤایه‌تیدا به‌مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن له پیسبونی زیاتری زه‌وی و سامانه سروشتییه‌کانی، به کوردستانه‌که‌ی ئێمه‌شه‌وه، هه‌زاران که‌سی ناوداری دنیا به‌شدار ده‌بن و ده‌یان کاتژمێر وتاری تیاده‌خوێنرێته‌و سه‌دان پشکنین و لێتوێژینه‌وه‌ی زانستی و ژینگه‌یی ده‌خرێته به‌رچاوی دنیا، ئیمپراتۆره‌که‌مان له‌ناوه‌ڕستی ئاواییه‌که‌یان، پیاوانیان کۆکرده‌وه و کۆنفراسی حیزبیان کرد بۆ نوێکردنه‌وه و هاوچه‌رخکردنی په‌یڕه‌و و پرۆگرام. چونکه ئه‌م حیزبه نیازیه‌تی هه‌تاهه‌تایه له‌کوردستان حوکم بکات. که‌چی کاتێکمان زانی بوه هات و هاوارو چه‌پڵه‌ڕێزان و په‌یمان تازه‌کردنه‌وه بۆ ئیمپراتۆری سه‌رده‌م.
له‌کاتێکدا وه‌ک هه‌موان ده‌زانین ته‌واوی مرۆڤایه‌تی ڕوبه‌ڕوی گرفتی ئابوری بونه‌ته‌وه وخه‌ڵکی له‌هه‌مو دنیا پول به‌پولی داهاتی ئابوریان به وریاییه‌وه خه‌رج ده‌که‌ن، که‌چی پیاوانی ئیمپراتۆره‌که‌ی ئێمه به ملیۆنان دۆلارله‌خزمه‌تی ئاهه‌نگی ڕۆژانه‌یان و به‌گه‌ڕخستنی ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه چه‌واشه‌کاریه‌کانی جه‌ماوه‌ردا خه‌رج ده‌که‌ن.
له ڕۆژێکدا ته‌واوی ڕژێمه‌کانی دنیا زۆر زۆر تر له‌جاران خه‌ریکی بیرکردنه‌وه‌ن له چۆنیه‌تی ڕاگرتنی هاوسه‌نگی ده‌رهێنان و به‌کارهێنانی سامانه سروشتیه‌کانی زه‌مین، زۆر به‌گرنگی یه‌وه مه‌به‌ستیانه پارێزراوی که‌ن و ڕێژه‌ی به‌کارهێنان و سودمه‌ند بون لێی بگه‌یه‌ننه ئه‌وپه‌ڕی سنور، که‌چی ئیمپراتۆره‌که‌ی ئێمه ڕۆژانه له گۆشه‌یه‌کی ئه‌و خاکه بێ خاوه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێ جه‌رده‌ی جیهانی، سامانی سروشتی "نه‌وتی کوردستان" هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه. هه‌ر بۆئه‌وه‌ی نه‌یخه‌نه سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێم و ڕاسته‌وخۆ گیرفانیانی لێپڕکه‌ن، به‌تاڵان، له‌بازاڕی ڕه‌شدا هه‌رزان فرۆشی ده‌که‌ن و که‌سیش نازانێ چه‌نده و چی له‌و سامانه دزراوه‌ی خه‌ڵکی دێ.
له‌زه‌مه‌نێکدا مرۆڤایه‌تی له‌ڕێگه‌ی داهێنانه‌کانیه‌وه هه‌مو خوله‌کێک هه‌واڵه‌کانی یه‌کتری ده‌بیستن و هه‌مودنیا به‌شداری خه‌م و خۆشی یه‌کترین، ئیمپراتۆره‌که‌ی ئێمه تازه به‌تازه ده‌یه‌وێ له‌ڕێگه‌ی یاساوه، گوایه ئه‌مان زۆر ڕێزی یاسا ده‌گرن، به‌ملیاران دۆلار غه‌رامه‌ی ده‌نگه ئازاده‌کان ده‌کا و به‌ڵکو له‌م ڕێگه‌یه‌وه ئه‌وه‌یشی له‌ده‌ستی ده‌رچوه له‌ئازادی بیگه‌ڕێنێته‌وه ژێرباڵی ڕه‌شی خۆی.
ئیمپراتۆره‌که‌ی ئێمه و ته‌واوی پیاوه‌کانی بنه‌ماڵه‌که‌ی هه‌تا ئه‌م ساته‌ش نه‌مان بیست به‌شداریه‌کی مه‌یدانی خه‌مه‌کانی میلله‌تیان کردبێ، یان ئازاره‌کانی جه‌ماوه‌ریان چه‌شتبێ، یان ڕۆژێ له‌ڕۆژان لوتی به‌رزیان له ئاست سه‌روه‌ری جه‌ماوه‌ر دانه‌واندبێ و هه‌میشه وه‌ک خواوه‌ند خۆیان به‌رز ڕاگرت و ته‌واوی خه‌ڵکی به‌نۆکه‌ر و ئه‌زبه‌نی. له‌کاتێکدا مرۆڤه‌گه‌وره‌کانی دنیا له‌لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵاتیاندا خۆیان ناونا خزمه‌تکاری میلله‌ت و شانازیان به‌م ناونیشانه‌وه کرد.
له‌کۆتاییدا ئه‌وه‌ی ماوه وه‌ک یه‌که‌م جار وتمان، میلله‌تی کورد کڵۆڵ و به‌دبه‌خته، ئه‌گینا بۆ گاندی، یان ماندێلا له‌کوردستان له‌دایک نه‌بو له‌جێی به‌رزانی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست