کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خه‌ڵکی کوردستان: هه‌رگیز گومانتان نه‌بێ،حکومه‌تی ئه‌مریکا 100% له‌گه‌ڵتانه‌

Saturday, 09/04/2011, 12:00


میلله‌ت خۆی چاره‌نوسی خۆی ده‌نوسێ و هاتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ته‌نها دوپات کردنه‌وه‌ی به‌ڵێنی ئه‌مریکیه‌کانه‌ بۆ گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند بۆ بڕیاردان له‌ چاره‌نوسی خۆیان. جارێکی تر ئه‌مریکا پاڵپشتی دیکتاتۆر ناکا و به‌ته‌واوی سیاسه‌تیانه‌وه‌ ده‌ستیان ئاوه‌ڵایه‌ بۆ په‌یوه‌ندی کردن له‌گه‌ڵ میلله‌ت، نه‌ک ڕژێمی خێڵه‌کی گه‌نده‌ڵ که‌ ته‌نها له‌به‌رژه‌وه‌ندی تیرۆر ی بنه‌ماڵه‌ کارده‌کا. دڵنیاییه‌کی تریش بۆ خه‌ڵکی کوردستان ئه‌ویش هاتنی که‌سی وه‌زیری به‌رگری له‌م کاته‌دا بۆ کوردستان و هه‌میشه‌، ته‌نها گه‌یاندنی په‌یامی هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزنه‌بێ بۆ سه‌رانی ده‌سه‌ڵات هیچی تر نی یه‌. بیرتان بێ هه‌مان وه‌زیر بو سه‌ردانی موباره‌کی کرد و فریزی کرد تا ڕۆژی وازهێنانی له‌حوکم رانی وڵاتی میسر.
پڕو پاگه‌نده‌یه‌کی تر که‌ ده‌سه‌ڵاتی نه‌خوینده‌واری میلله‌ت کوژ له‌ کوردستان بڵاوی ده‌کاته‌وه‌ گوایه‌ ئه‌وان حه‌لیفی ئه‌مریکان، ئێمه‌ له‌م ڕوه‌وه‌ هه‌رئه‌وه‌نده ‌ده‌ڵێین له‌په‌نجاساڵی ڕابوردودا ڕژێم نه‌بو به‌هێنده‌ی ڕژێمه‌که‌ی موباره‌ک حه‌لیفی ئه‌مریکا و ڕاگری به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئیسرائیل و ڕۆژئاوا له‌ناوچه‌که‌، که‌چی کاتێ میلله‌ته‌که‌ی نه‌یویست، ئه‌مریکا یه‌که‌م وڵات بوپشتی تێکرد و داوای لێکرد که‌ وازبهێنێ بێ گوێدان به‌وه‌ی که‌‌ ئیسرائیل که‌وته‌ ئینزاری سه‌ربازی-سیاسیه‌وه‌ و ڕێکخراوی ئیخوان مه‌ترسی هه‌بو ده‌سه‌ڵات بگرێته‌ ده‌ست. خۆ یه‌کێتی و پارتی ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ری سیاسه‌ته‌که‌یان سیخوڕی ئێران و تورک نه‌بێ هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی نێوده‌وڵه‌تی و گرنگی تریان نی یه‌.
داگیر که‌ره‌کانی ده‌سه‌ڵات له‌ کوردستان،هه‌ردو سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و پارتی، هه‌رچی هه‌نگاوی نایاسایی و ناشرین و نامرۆڤانه‌ هه‌یه‌ نایان بۆ هێشتنه‌وه‌ ی که‌ڵبه‌یان له‌ناو‌ گۆشت و لاشه‌ی میلله‌تی کورد. له‌ماوه‌ی 50 ڕۆژی ڕابوردودا هه‌زاران سیناریۆی ده‌ستکردی قێزه‌ونیان دروست کرد، سه‌دان منجه‌ منج و خۆدزینه‌وه‌ یان ئه‌نجامدا ئه‌مانه‌ له‌پاڵ به‌رده‌وام بونیان له‌ کوشتن و گرتن و ڕاونان و تۆقاندنی خه‌ڵکی کوردستان. ئێستا به‌ئاشکراو لای هه‌مو که‌س ڕون بوه‌وه‌ که‌ سیستمی حوکم ڕانی له‌کوردستان له‌مه‌ترسیدایه‌ چونکه‌ ئێستا خه‌ڵکانی له‌یاسا هه‌ڵهاتو سه‌ربه‌ده‌ری سه‌رۆکایه‌تی و په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن. مسعود بارزانی و نێچیره‌ڤان و به‌رهه‌م ساڵح به‌رپرسن و تاوانبارن به‌ کوشتنی هه‌ریه‌ک له‌ شه‌هید عه‌بدولستاره‌وه‌ تا ده‌گات به‌ سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ و شه‌هید سه‌ربه‌ست و پاشان شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌کان و له‌سه‌رو هه‌مویانه‌وه‌ کاکه‌ گه‌رمیان و ڕێژوان و سه‌رکار و سورکێو و شێرزاد و بیلال و ئومێد و محه‌مه‌د. هه‌ر ئه‌م لیسته‌ و به‌دواداچون بۆ ده‌ستگیرکردنی تاوانباره‌کانیان، که‌ بریتین له‌ ته‌واوی بڕیارده‌رانی ئه‌م تاوانانه‌ له‌ ئه‌ندامانی به‌رپرس له‌ سه‌رکردایه‌تی پارتی به‌ مه‌سعود بارزانی خۆیه‌ وه‌ له‌گه‌ڵ مه‌سروری کوڕی و به‌رپرسه‌کانی ده‌زگا تیرۆرجێ به‌جێ که‌ره‌کانی پاراستن له‌لایه‌ک و سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم و هه‌ندێ له‌کابینه‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی که‌ به‌رپرسن له‌م بواره‌دا له‌لایه‌کی تره‌وه‌ ده‌خاته‌ به‌رامبه‌ر به‌رپرسیارێتی یه‌کی قانونی ئێجگار گه‌وه‌ره‌ که‌تیایدا هه‌مو ئه‌وانه‌ی ناومان هێنان له‌ دادگایه‌کی دروست دا سزای ده‌یان ساڵ به‌سه‌ر هه‌ریه‌کێکیان دا جێبه‌جێ ده‌کا.
هه‌موشمان چاک ده‌زانین و ئه‌وه‌تا خۆیان، له‌ دوا به‌یاننامه‌ جه‌نگیه‌که‌ی هه‌ردو سه‌رکردایه‌تیدا، بۆیان دوباره‌کردینه‌وه‌، نه‌ک پیاوکوژه‌کان ناده‌نه‌ دادگا، به‌ڵکو ئه‌وان پلانیان وایه‌ خۆپیشانده‌ران دادگایی بکه‌ن ئه‌گه‌ر بڵاوه‌ی لێنه‌که‌ن و واز نه‌هێنن.

لێره‌وه‌ پرسیارێک ی گرنگ هه‌یه‌ که‌ هاووڵاتیانی هه‌مودنیا و مێژو له‌ خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن : ئایا ئێوه‌ ڕازین ده‌سته‌و تاقمێک که‌ مرۆڤ کوژن سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی حکومه‌ت و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌که‌ی ئێوه‌ بن؟

وه‌ڵام بۆ خه‌ڵکی کوردستان خۆیان جێده‌هێڵین که‌ خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌مڕۆ بۆ 50 ه‌هه‌مین ڕۆژه‌ هاتونه‌ته‌ سه‌رجاده‌ بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یان دژی ئه‌م مرۆڤ کوژیه‌. ئه‌مه‌ به‌ چاوپۆشی له‌ ده‌یان هه‌زرا تاوانه‌کانی تریان که‌له‌کوردستان ئه‌نجامیان داوه‌ هه‌ر له‌ تیرۆر و داگیرکردن و تاڵان کردنی داهاته‌کانی خه‌ڵکی، هێنانی ده‌یان ده‌زگای جاسوسی دژبه‌خه‌ڵکی و هتد...

سیناریۆیه‌کی یاسایی شیاو بۆ لێسه‌نده‌نه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ تاوانباران و گه‌ڕانه‌وه‌ی مافه‌کانی گه‌ل

لێره‌وه‌ به‌ڕاشکاوی ده‌ڵێین هیچ نه‌ماوه‌ خه‌ڵکی کوردستان بیکه‌ن ته‌نها دروست کردنی "ده‌سته‌ی لێسه‌نده‌نه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌تاوانباران و گه‌‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه‌کانی گه‌ل" نه‌بێ. ئه‌مه‌ ته‌نها ڕێگه‌ی چاره‌سه‌رو گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیراده‌ی خه‌ڵکی یه‌ بۆژێر ده‌ستی خۆی. ئه‌م ده‌سته‌ دروست کراوه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌ ده‌بێ جێ به‌جێ که‌ری ئیراده‌کانی گه‌ل بێ که‌ لیستێکی ئێجگار گه‌وره‌یه‌و له‌ پێش هه‌مویاندا گرتن و به‌ند کردنی هه‌رچی تاوانبارانی مرۆڤ کوژه‌کانن له‌کوردستان له‌ مه‌سعود به‌رزانیه‌وه‌ بۆ بچوک ترین ئه‌ندامی حیزبی یان حکومی که‌ ڕۆژێ له‌ڕۆژان ده‌ستی هه‌بوه‌ له‌ تاوانێکی کوشتن له‌ کوردستان، پاشان چاوخشاندن به‌ تاوانه‌کانی تری وه‌ک ئازاردان و نان بڕین و موڵک داگیرکردن و فه‌وتاندن یان خه‌رج کردنی داهاتی میلله‌ت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی وئاگاداری میلله‌ت. وه‌ک ده‌بینن ئه‌م لیسته‌ ئێجگار گه‌وره‌یه‌و ئێمه‌ له‌م مینبه‌ره‌وه‌ ده‌یان جار داوامان کردوه‌ که‌ خه‌ڵکی تۆماره‌کان بپارێزن و ئاماده‌یان که‌ن بۆ ڕۆژی خۆی، چونکه‌ ڕۆژی دادگایی میلله‌ت نزیکه‌.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ بێگومان ده‌بێ لافاوی خه‌ڵک جێ به‌جێی بکات و له‌کاتی ئه‌نجامدانی ئه‌م ئه‌رکه‌ نیشتیمانی یه‌دا جارێکی تر هێزه‌کانی پۆلیس و ئاسایش و سوپای کوردستان ئاگار بکرێنه‌وه‌ که‌ زۆر به‌ ئاشتیانه‌ ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا هاریکاری بکه‌ن. له‌کاتی هه‌ر به‌ره‌نگاربونه‌یه‌کی مه‌یدانی خێرا که‌سی به‌رپرس بگرن و ڕاده‌ستی هێزی گه‌لی بکه‌ن. هه‌رگیزیش ڕێگه‌مه‌ده‌ن که‌سی گومانلێکراو بنکه‌و باره‌گاکانتان تێک بده‌ن و له‌کاتی هه‌ر ته‌قه‌کردنێک له‌ هێزی گه‌ل ته‌واوی بنکه‌که‌ ده‌که‌وێته‌ ژێر مه‌ترسی و ڕه‌نگه‌ ئه‌نجامی نه‌خوازراو و خراپی لێ بکه‌وێته‌وه‌.
هه‌ڵمه‌تی گرتن ی تاوانباران و گه‌ڕانه‌وه‌ ی مافه‌کانی گه‌ل مه‌به‌ستی‌ له‌ناوبردنی حیزبی نیه‌ واته‌ ئه‌م ده‌سته‌یه‌ نایه‌وێ پارتی و یه‌کێتی وه‌ک حیزب له‌ناو به‌رێ، به‌ڵکو هه‌رکه‌سێ که‌تاوانی میللی، مرۆیی، ئابوری، سیاسی کردوه‌ ده‌گرێ وڕاده‌ستی دادگا ی داهاتوی ڕاسته‌قینه‌ ده‌کا و ئه‌وئه‌ندامانه‌ی که‌ هیچ تاوانێکیان نه‌کردوه‌ به‌ته‌واوی جیاوازی بیروباوه‌ڕیانه‌وه‌ ڕێزیان لێده‌گیرێ و له‌داهاتوشدا یه‌کێتی و پارتی دوای نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی تاوانکه‌ر ئازادن له‌خه‌باتی سیاسی و به‌رده‌وامی دان به‌ بیروباوه‌ڕی خۆیان. له‌بیرتان بێ پارتی دیموکرات و یه‌کێتی نیشتیمانی به‌رهه‌می کۆشش و ماندو بونی سه‌دان نه‌وه‌ی دڵسۆزی ئه‌و گه‌له‌ن و میلله‌تی کورد شانازی به‌و مێژوه‌وه‌ ده‌کات، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌ماوه‌یه‌کی زۆردا تاوانباران ئه‌م دو پارته‌یان بۆ مه‌رامی خێڵه‌کی و که‌سی خۆیان به‌کار هێنا و له‌پاڵیاندا میلله‌تیان چه‌وسانده‌وه‌ وتاوانێکی زۆریان ئه‌نجام دا.


شه‌رمه‌زاری یه‌ تاوانبار و ڕاکردو له‌یاسا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بێ. خه‌ڵکی کوردستان به‌مه‌ ڕازی نین و به‌ ته‌واوی باوه‌ڕهێنانیان به‌ خۆیان و ئامانجه‌کانی گه‌ل و یاسا و مافی مرۆڤ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ جێ به‌جێ ده‌که‌ن






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە