کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرزانی ده‌ڵێت "سوور بوون له‌سه‌ر رووخانی ئه‌م حکومه‌ته‌، پێموایه‌ ئه‌وه‌ ئینقلابه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵی ناکه‌ین، "

Friday, 06/05/2011, 12:00







مەسعوود بەرزانی یەکێکە لەم کەسایەتیانە و هەرگیز لەهیچ بۆنەیەکی نەتەوەیی و مرۆیی دا، لەخۆشی و ناخۆشیدا، نەیتوانیوە هەرگیز دودێڕی بەسوود لەزارد دەربێنی و خەڵکی پێ بخاتە سەرسوڕمانەوە. ئەم کەسە بۆ وایە، ئەمە بێ هیچ دودڵیەک ئەم مرۆڤە پەروەردەی عەقڵی یەتی عەشایری نەخوێندەوار و چەپەکی ناو شاخە. نەک هەر ئەمە، عەقڵی یەتی خۆبەزل زانین و ئاغایانەی ئەم جۆرە کەسانە، هەرگیز ڕێگەی نەداوە بەدوای زانیاری دا بگەڕێ یان بخوێنیتەوە یان بچێتە قوتابخانە و فێری زانیاری و زانیین بێ. ئەگەر جارێکیش یان دەیان جار مامۆستایان بۆ گیرابێ بۆ فێرکردن ئەوا پەیوەندی مامۆستاو قوتابێتی لەگەڵ ئەم کەسانە دروست نابێ و مامۆستا نەیتوانی وە هیچیان فێرکاو ئەمان خۆشیان لەبەر تەکەبور و ڕۆح زلیان هیچ گوێیان لەمامۆستای هەژار و زانا نەگرتوە و دەرەنجام هیچ فێر نەبوون.

ئەوەتا مەسعوود بارزانی دوای سێ مانگ خەبەری دەبێتەوە و دێتە سەر شاشەی تەلەفیزیۆنە ڕەنگ زەردەکەیان و دەڵی" داواکاری هەڵوەشاندنەوەی حکومەت کودەتایە"

سەیری ئەم دەستە واژە و عەقڵی یەتی خاوەنەکەی کەن. وا زیاتر لە سێ مانگە گۆڕان یەکەم جار و بەدوایدا هێزەکانی تری ئۆپۆزیسیۆن و بەدوایاندا جەماوەری سەرای ئازادی بە ڕاشکاوی ڕایان گەیاند کە چی دی ئەم دەزگاو دائیرەیەی حکومەتی هەرێم وپەرلەمانەکەی شەرعی یەتیان نەماوەو دەبێ هەڵوەشێنەوە. هەرلەوماوەیەدا پارتی و یەکێتی خۆیان، بەسەرۆکایەتی هەرێمیشەوە، لەچەند جارێکدا ڕازی بون بە هەڵوەشاندنەوەی ئەم دامەزراوانە، بەڵام لەسەر وردەکاری یەکان ڕێک نەکەوتن، کە دیارە یەکێتی و پارتی دەیانویست میلیشیا بهێڵنەوە و ئۆپۆزیسیۆن بەمە ڕازی نەبو. کەچی وا دەبێ بەچوار مانگ، مەسعوود بارزانی وەک لەخەوێکی چوار مانگانە خەبەری بوبێتوە و ئاگای لە چوارمانگی ڕابوردو نەبوبێ، دوێنی وەک تەیرەکەی سەردێڕ باسمان کرد دەڵێ"ئەمە کودەتایە" ئەم برادەرە لەبیری چو کە کودەتا چی یەو لەکودەتادا، کودەتا کەر داواکاری ناکا و خاڵ پێشکەش ناکا بەڵکو شێر ئاسا هەڵمەت دەباتە سەر نێچیرەکەی و ملی لەچەند ساتێکدا دەشکێنێ و لەکۆڵی دەکاتەوە. ئەگەر مەسعوود بەرزانی جارێ تەلەفیزیۆن و بارەگای مابێ واتا هیچ کودەتا ڕوی نەداوە و دڵنیای دەکەینەوە ئەو کاتەی میللەت کودەتای لێ دەکا تەنها وتەنها و دوا ووشە کەدەیەڵن بیڵێی جەنابی سەرەک خێڵ ئەوە دوا شایەتمانە.


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە