نامەیەكى كراوە بۆ: مام جەلال و جێگرانى سكرتێرى گشتى (ى.ن.ك) و مەكتەبى سیاسى (ى.ن.ك):
Monday, 30/01/2012, 12:00
ئەم مانگەش ئامر لیواى 3ى پاسەوانى سنور كەناوى مەلا احمد تسكەرەیە لە موچەى ئەفسەر و سەربازانى لیواكەى هەرئەفسەر و سەربازێك بڕى 110000دینارى گێڕاوەتەوە و بەڕۆژى ڕووناك دەى دزێت و كەس نایەتە جواب و ئەم دزیە یەكەم جارنیە مەلا احمد بەسەدان جاریتر كارى لەم شێوەیەى كردوە بەڕاستى ئەفسەران و سەربازەكان هاواریان لێ هەڵساوە و تكایە بەهاوارى ئەم ئەفسەر و سەربازە بێتاوانانە بچن وە هەر شوێنێك كە ڕووى تێدەكەین پێمان دەلێن تكایە باسى مەلا احمد مەكەن چونكە كەس چارى ناكات وپشتیوانى هەیە، ئەگەر مەلا احمد پشتیوانى هەیە دەبێت خەڵك بخوات نازانم تەماى چیتان بە مەلا احمد هەیە خۆ مەلا احمد ماڵ و مناڵەكەى خۆى خۆشیان ناوێت ئەى خەڵك چۆن خۆشى بوێت؟ خۆهەموو تان باش دەزانن كە كوڕە گەورەكەى مەلا احمد خۆى خۆى كوشت لەڕقى مەلا احمد كەسێك وەفاى بۆكوڕەكەى خۆى نەبێت ئێوە چ ئەمەلێكتان بەم پیاوەدزە و بێ ڕەوشتە هەیە و ئەى چۆن وەفاى بۆخەڵك هەیە؟ وە مەلا احمد و چەندین مەلا احمدى تر (ى.ن.ك) ناشرین كردوە . بۆیە هیوادارم زۆر بە تێرو تەسەلى نامەكەمتان خوێندبێتەوە ،وە داواكارم ئەم نامەیەم بە جدى وەرگرن و وە داواكارم تا كار لەكار نەترازاوە فریاى ئەم كارە خراپانەى مەلا احمد تسكەر بكەون . .....بەرێزانی کوردستان پۆست تکایە بە زوترین کات ئەم نامەیە بلاو بکەنەوە چونکە ئەمرۆ واتە ٢٠١٢/١/٣٠ئەم پارەیە لە ئەفسەر و سەربازە کان گێردراوەتەوە.
.سوپاس بۆ ماندو نەناسانی کوردستان پۆست
براتان سەربازێکی لیوای ٣ی پاسەوانی سنور.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست