به‌رده‌م زیندانی گه‌ڕانه‌وه‌ی زۆره ملێی زوریخ ، بو به مه‌یدانی ناڕه‌زایه‌تی په‌نابه‌ران.
Monday, 22/11/2010, 12:00
دوێنێ 21.11.2010 به به‌شداری زیاتر له 150 په‌نابه‌ر، فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی له سویسرا ، به هاوبه‌شی له گه‌ڵ چه‌ند ڕێکخراوی په‌نابه‌ری و مرۆیی وڵاتانی سوریا‌و ئێران و سویسرا ، خۆپیشاندانێکی ناڕه‌زایه‌تیان برده به‌رده‌م زیندانی گه‌ڕانه‌وه‌ی زۆره ملێی فڕۆکه‌خانه‌ی زوریخ، جێی ئاماژه بۆ کردنه تا ئێستا له‌و زیندانه‌دا سه‌دان په‌نابه‌ر ڕووبه‌ڕووی فشار و دۆخێکی سه‌خت بونه‌ته‌وه‌و ته‌نها له ساڵی ڕابردودا زیاتر له 5 په‌نابه‌ر هه‌وڵی خۆکوشتنیان داوه له‌وانه 3 که‌سیان په‌نابه‌ری کوردی عێراقن. کاتژمێر 2ی دوا نیوه‌ڕۆ خۆپیشانده‌ران له (ڕویملانگ بۆیله‌ر)ه‌وه به پێ به‌ره‌و زیندانی فرۆکه‌خانه به‌ڕیکه‌وتن، به گه‌یشتنی خۆپیشانده‌ران ،زیندانیه‌کان له په‌نجه‌ره‌ی ژوره‌کانی ته‌واوی زیندانه‌که‌وه پێشوازیان ده‌کرد و هاوار و دروشمه‌کانیان ده‌نگی ده‌دایه‌وه. له به‌ر ده‌رگای زیندانه‌که‌دا و له سه‌ره‌تادا (ئه‌حمه‌د عه‌لی) قسه‌وباسی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی /سویسرا پێشکه‌شکرد، ئه‌حمه‌د له قسه‌وباسه‌کانیا ئاماژه‌ی به هه‌لومه‌رجی سه‌ختی په‌نابه‌ران و هێڕشه‌کانی حکومه‌تی سویسرا بۆ سه‌ر په‌نابه‌ران و یاسا دژه په‌نابه‌ریه‌کانی کرد، باسی له‌وه کرد که هه‌ر له‌م زیندانه‌دا چه‌ن په‌نابه‌ری کورد هه‌وڵی خۆکوشتنیان تیادا داوه‌و ئه‌م زیندانه ده‌ره‌نجامی سیاسه‌تی په‌نابه‌ری سویسرا‌و گه‌شه‌ی ڕاسیزمه له‌م وڵاته‌یا، هه‌لومه‌رجی دژواری په‌نابه‌رانی عێراقی به گشتی و هه‌ڵوێستی وڵاتانی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر کێسه‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی باسلێکرد. له کۆتایدا داوای کرد که یه‌کده‌ست و هاوسه‌نگه‌ر خه‌باتیان بۆ به‌رگرتن به‌م هێرشانه و کۆتاییپێهێنانی ده‌ردو کێشه‌کانی په‌نابه‌ران به گشتی درێژه پێبده‌ن.دواتریش قسه‌وباسی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سوریا پێشکه‌شکرا. خۆپیشانده‌ران له ژێر دروشمی(ئازادی بۆ زیندانیان ، هیچ که‌س نایاسایی نیه،مانه‌وه بۆ په‌نابه‌ران،دیپۆرتی په‌نابه‌ران ڕاگرن) له به‌رده‌م زینداندا مانه‌وه و کاتژمێر 2.30 و دوای کاتژمێڕێک خۆپیشاندانه‌که کۆتای پێهات.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی/سویسرا
22.11.2010
ـ
جه‌مال کۆشش 0787557786 0788532004 ئه‌حمه‌دعه‌لی
www.csdiraq.com www.federationifir.com
IFIR, Postfach 7643, 3001 Bern
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست