توخوا سەیریان كەن ! ئـایا ئیـــَوە ناچـارن خۆتان ئاوا بچـووك بكـەنــەوە؟
Monday, 21/03/2011, 12:00
لەساڵانی دوای راپەڕین كاتێك كە م.جەلال و ك.مەسعوود دەچوونە دەرەوە هەمووسیاسەت و حیكمەت و ئاجیندا و دیپلوماسیەتیان ئەوەبوو كە رجاوتكایان لە وڵاتانی غەرب دەكرد دەیانگوت :(بە قوربانتان بین، دەستمان وەدامێتان، یارمەتیمان بدەن، ئێمە ئێستا ساواین،دەنا ئیسلامیەكان شوێنی ئیمە دەگرنەوەو دژایەتی ئێوە دەكەن و، برا گیانی بەگیانیە مەسیحیە خۆشەویستەكانی لای خۆمان قەڵاچۆ دەكەن) . لای خۆیان ئەمە لوتكەی عاقڵی و لێزانی و سیاسەتمەداری بوو.ئەوانە وایان دەزانی ئەم قسانە داهێانی خۆیانەو تەنیا خۆیان عەقلیان پێ ی شكاوەوئەم حیكمەتە ونبووەیان كەشف كردووە. زۆر جار كەسێك بەقەناعەتی خۆی راست بیر دەكاتەوە بەڵام بەرامبەرەكەی بەبێئاگا دەزانێ وەك ئەو گەنجە قۆزەی كە ساڵی 1996 هەڵوەدای شام ببوو و لە دیمەشق دادەنیشت ناوی (مەلا.... تاڵەبانی) بووو بۆ ئەوەی قەدرو قیمەتی هەبێ جلی مەلایەتی لەبەردەكردو هاتوچۆی ئەملاوئەولای دەكرد تا توانی لە مولتەقای تەسەووف لە تەرابلوسی لیبیا بەشداری بكات. ئەو كوڕە پێش بەڕێكەوتنی دەیگووت خوتتەیەكی جەهەننەمیم هەیە ئەگەر بیگریِ بۆخۆم و بۆ گەلی كورد مایەی خێرە . پێیان دەگووت مامۆستا دەتوانی پێمان بڵێ ی ، دەیگوت چاوەكەم ناگووترێ .. با بیگرێ، خوا كەریمە. ئەم كوڕە بەهاوكاری م.مشیر گەڵاڵی بەرێكەوت بەرەو ترابلوس و لەوێ لە خۆشبەختانە شاد بوو بەدیداری موبارەكی شای مەردان موعەممەر قەززاقی، ئەو قەززافیەی كە وەك كاكەی خۆمان دەڵێ خۆ من سەرۆك نیم،كەچی كوڕەكانی قۆرخی هەمو شتێكیان كردووە و هینەكەی ئێمەیش نەك هەركوڕی خۆی بەڵكو كوڕەكەی مەسروریشی بە خەلیفە دەستنیشان كرد لە كۆنگرەی 13 ی پارتی و لەبەرچاوی ئامادەبووان . لەوێ كوڕی قۆزی مێزەر بەسەر بەورەی بەرزەوە بەكاك موعەممەری گوت: جەنابی قائیدی سەورەی فاتیح من لە كوردستانەوە هاتووم و دەمانەوێ (كتێبی سەوز) ی جەنابت تەرجومەی كوردی بكەین. قەززافی گووتی :عەفیە.. جەنابی قەززافی لەدڵی خۆید ا (وەی سەڵا لە عەقڵت) ی مەبەست بووە.چونكە ئەویش بێعەقڵیەكەی بەو حەددە نیەو زووتر سیناریۆی وای زۆر بینیوەو بەم بیانووە پارەی زۆری لێ بەردراوەتەوە. ئەم كورە وای دەزانی ئەم عەفیەیە زۆر گرنگەوپارەیەكی خەیاڵی پێ وەردەگیرێ و بەدواداچوونی دەوێ بۆیە خۆی بەملاوبەولادادا بەڵام ئەم عەفیەیە تەنیا ورتەیەكی چەند چركەیی بووە وبەس.
سەركردەكانی ئێمەیش وایان دەزانی ئەم فەرموودەیەی ئەوان بۆ وڵاتانی غەرب حیكەمەتی خۆیانەو لەوانەیە لە مەجلیسی خۆیان لە قاقای پێكەنینیان داوە گوایە وا بەئاسانی بەم درۆیە بۆشی سەركردەغەربیەكانی پێوەردەگرن و كەس تا ئێستا ئەم عەقڵەی نەبووە،هەر ئەم سەركردانە عیماد ئەحمەدێكیان كردبوو بە جێگری سەرۆكوەزیران . رۆژێك چەند بیانیێك دێن بۆلای كاك عیماد.ئەوەیئەمەی گێڕایەوە گوتی لەشەرمان ئارەقەم كرد، بەڵام لێ ی مەگرن ،عەقڵی عیماد هەرئەوەندە دەپێوێ. ئەم عیمادە عاقڵە وەفدو مەفدی كەم بینیوە، بۆیە ئەوەی بەزمانی بیانی قسە بكات لای گەورەیە و لەبیر دەكات كە ئەو لە چ مەوقیعێكی باڵایەو،خۆی بچووكتر لە چەند پیاوێكی بیانی ئینگلیز دادەنێ كەخوا دەزانێ بۆچی هاتوون وقیمەتیان چەندە وحاڵی خۆیان و پاشۆڵیان لە وڵاتی خۆیان چۆنەوبیانبەی بۆ فەحس چی دەردەچن. بەڵام لای كاك عیماد، پیاوی ئەوروپی عەقڵیان لێدەبارێ، بۆیە دەیەوێ بێقەمەتانە وچاپلووسانە بۆیان پان بكاتەوەو ئیسبات بكات كە ئەویش لەخۆیانەو فڕی بەدینەوە نیە. بۆیە بە موتەرجیمە كەی كە بەنازخان بوو وە لەچكی لەسەربوو گووت: پێیان بڵێ من لەچكم لەسەرە بەڵام ئێمە عیلمانین وئیسلامی نین. موترجیمەكە بەشەرمەوە ناچاربوو ئەم قسەیەیان پێ بڵێ، بەڵام بیانیەكان لایان سەیربوو كە پیاوێكی ئاوا گەورە ئەمەقسەی بێت وگووتیان ئەمە زۆر ئاساییەو هەركەس ئازادە لەجلوبەرگ وپەیوەندی بە ئێمەوە نیە. سەركردایەتی كورد، عیمادئاسا بۆ ئیسباتی دڵسۆزیان ، میللەتی خۆیان مەحرووم دەكرد ولەولاشەوە زۆر بەسەخاوەت وبەبێ مقابیل ئیمتیازاتیان دەدا بە مەسیحیەكان و گەورەو بچووكیان كردنە خاوەن سەرمایەو موڵك. دەیانەوێ بەهەموو جۆرێك ئیسبات بكەن كەئەوان لە مام دەنعایەك و كاك پەتروسێكی عەینكاوە مەسیحیترن و خاچپەرستی تەواو هەر ئەوانن بابەلباب بۆیان ماوەتەوە. من لەم قسەیە مەبەستم ئاماژەكردنە بە ناراستی و بێعەدالەتی لە دابەش كردنی سەروەت و سامان هیچ رقو قینێكم لەبەرامبەر مەسیحیان نیە كە لەرووانگەی شەرع و مرۆڤایەتییەوە مافی ژیانی بەكەرامەتیان وەك خەڵكی تر هەیە بەڵام نەك زیاترو مەسەلەكە نەكەوێتە قاڵبی خەشیمی سەركردەكانمان لەناوخۆیان گاڵتەمان پێبكەن ولەهەڵبژاردنیش دەنگ بە ئەیادعەلاوی بدەن. بیستم جارێك جەماعەتی ئیغاسەی ئیسلامی لە بەشی ناوخۆیی پرسیاری قوتابی هەژاریان كردبوو بۆ یارمەتی و قوتابیایەكیش بۆ گاڵتەجاری قوتابیەكی بۆ دەستنیشان كردبوون كە عاشقی عەرەق بوو .ئەو عاشق عەرەقە یارمەتیەكە وەردەگرێت ویەكسەر پارەكە بەعەرەق دەداتو شەو بەسەرخۆشی هاواردەكات هەربژی مامۆستا مەلاعوسمان. دۆستێكی بڕوا پێكراوم گووتی لە 1986 ئاغای میقدادی كە مەسئوولێكی پاسداران بوو لە قەرارگا هات بۆلای كاك كۆسرەت و داوای چەند وێنەیەكی بارەگای حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانی لێكرد، یەكسەر ك.كۆسرەت لەبەرامبەردا داوای سەیارەیەكی لێ كرد ، چونكە باشی دەزانی دكتۆر قاسملو ئامادەیە تەنیا بۆ بتڵە عەرەقێك، كارێكی لەم شێوەیە بۆ سەددام بكات. دوای چەند رۆێك ئاغای میقدادی پەیكانێكی سپی وەك دەستخۆشانە پێشكەش كرد. ك.كۆسرەت پیاوێكی عەمەلیەوتەنیا قسەوعەفیەو سوپاسی بێ مقابیل لای ئەو نەیدەخوارد.هەڵبەت كاك كۆسرەتە رۆستەمەكەی جاران، نەك ئەوەی ئێستا، كە بە پاتری و دەرزی موقەت ئیش دەكا. ئێمەی كورد زۆر درەنگ ئەم سەركردانەمان ناسی بۆنموونە ئێمە بەچی بزانین زۆڵێكی وەك مەلابەختیار كە نەمەلایەو نەناوی بەختیارە ئاوا كەسێكی بێقیمەت و سووك و ئاسـتــنزم وبازاڕی ونەخوێندەوارو تۆزوبایە، چونكە پێشتر خەڵك واتێگەیەنراوە كە ئەگەر فەیلەسوفێك و بلیمەتێك وقسەزانێكمان هەبێ ئەوا ئەو مامۆستا مەلابەختیارە بەنوورو نەزەرەیە. بەڵێ لەچاوی هەندیك فەللاحی ساویلكەو دڵسافی شارەزوور لە حەفتاكان و هەشتەكان لەوانەیە مەعلوماتە ریفی یەكەی ئەو نامەلاكەمتیارە عەجایب بووبێ .بەڵام شوكر ئەمڕۆ خەڵك هۆشیارە وخوێندەوارێكی سادە ، نەخوێندەواروشەرواڵپیس وزۆڵی وەك م.بەختیار وكەسانی وەك نادكتۆرێكی بێتەربیەت وزمانپیس و بێعەقڵ و هەلپەرستی وەك فەرهادپیرباڵ میلیم بەمیلیم دەناسێ.هەزار ڕەحمەت لە شاعیر كە گوتوویەتی: (هۆش وبیرت بێ، پیاوی ژیرت بێ، لە جێ ی سەربەستی بۆ زنجیرت بێ).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست