فەرموو كاممان توندڕەوین؟؟؟
Sunday, 06/06/2010, 12:00
یەكگرتووى ئیسلامى كوردستان وەك حیزبێكى ئیسلاحى مەدەنى، لە چوارچیوەى
ئەو یاسا و ڕێسایانەى هەر حیزبێكى ترى سەرساحەى كوردستان دەگرێتەوە،
توانیویەتى بە بیرێكى ئیسلامیانە و میانەڕەوانە لە چوارچێوەى بنەما
دیموكراسیەكان بەشدارى كاریگەرى هەبێت لە خزمەت كردن بە دۆزەى
نەتەوەكەمان و بەرەو پێشبردن و پەروەردەكردنى تاكەكانى ئەم گەل و
نیشتمانە لەسەر چاكە خوازى و خزمەتگوزارى و بە پەرۆشى بۆگەل و پاراستنى
دەستكەوتەكانى، لەمەشدا تا ئەندازەیەكى باش سەركەوتو بوە، لەگەڵ بونى
چەندین تەگەرەو بەربەست و كێشە و گرفتە سیاسى وئیداریەكان، لێ
بەحزبێكى كاراو كاریگەرو سەركەوتوو لەقەڵەم دەدرێت، لە پێناوى
پاراستن و لانەدان لە مەنهەجە ئیسلاحى و میانەڕەوەیەكەشى قوربانى زۆرى
داوە، هەر لە بێبەش بوونى ئەندامە دیاریەكانى لە ئیمتیازات و ئەو
دەستكەوتە ئیدارى و ماف و پێویستیە جۆراو جۆرەكان، تا بەناحەق خوێن
ڕشتنى بە شێك لە ئەندام و كادیرەكانى، لەگەڵ ئەم هەموو ڕاستیا نەدا
جێى داخە هەندێ كەس كە یا ناحاڵین یا پەردە دەخەنە سەرچاوەكانیان، ئەم
هەموو خاڵە پۆزەتیڤانەى لە هاتنەدى ئە هێزە میانڕەو ئیسلاحیە لە سەر
ساحەى كوردستان نادیدە دەگرن، بێرەحمانە ش توانج و پەلامارى بێ بنەما و
تەنانەت قسە و باسى دوور لە عەقلانیەت و ویژدان زیندووى دەهۆننە وە لە
دژى دا، وەك ئەوەى ئەم حیزبە بە باگڕاوەندە ئیسلامیەكەى خزمەت بە شۆڤینى
عەربى دەكات، بۆتە داردەست و چاوساغى ئەو وولاتانەى خێرو خۆشیان بۆ گەلى
كورد ناوێ، ئەمەش گەر مانایەك بگەینى، ئەوا نیشانەى نەخوێندنەوەى
زانستى و ناعەقلى ئەم جۆرە بیركردنەوانە دەگەیەنى، كە خۆیان دەوێت و
خۆشیان بەڕاست و دەم ڕاستى میللەتیش دەزانن، بێ ئاگا لەوەى هەموو ئەو
نەهامەتى و بەدبەختیەى ئیمڕۆ گەلەكەمان تێى كەوتوە، ئەو هێز و
دەسەڵاتانەن كە بونەتە (میر محێ) بە سەر ئەم میللەت و هەرچى خێر وبێر
هەیە حەبەلوشى دەكەن و گەر خزمەتێك (كە شایەنى خەبات وقوربانى
گەلەكەشمان نیە) بكەن بە گەل و میللەتیان هەزار مینەتى لەسەر دەكەن و
ددانى خۆشیان پێ چەور دەكەن، بێ ئاگا لە و ڕاستیەى ئەمانن پێشتر
چاوساغیان بۆ دوژمنان كردو چەندەها لاوچاك و قارەمنیان بەكوشت دا، كەچى
یەكگرتوو شانازیەك كە هیچ كات نابێ بێ ئینسافى لە ئاست دا بكرێت،
نەبۆتە چاوساغى هیچ داگیركەرو نۆكەرێك و قەتریەك خوێنى ئەم میللەتیش
نەڕشتوە، ناسنامە و پاوانەكەشى پڕ لەخزمەتى هەتیوان و لانەوازان و
خزمەت كردن بە توێژى قووتابیان و دەست هەبوون لە سولح و مەسلەحەت و
پەروەردە و پێگەیاندنى نەرم و نیان و لەسەر خۆى ئەندام و لایەنگرانى؟ لە
كۆتایى بەو پەڕى ویژدان زیندوى ئەبێ بپرسین، ئاخۆ كێمان توندڕەوین؟
ئایا توندڕەو ئەوانەنین كە پارەو پول و گیرفان پڕى واى لێ كردوون
هەموو كەس بەخائین بزانن و خۆشیان بەقارەمان و نیشتیمان پەروەر؟ ئاخۆ
توندرەو ئەوانە نین كە بێباكن لە دروست بوونى فینتەو كێشە و گیرو گرفت
و ئامادەشن هەموو كارو خراپەكارییەك ئەنجام بدەن لە پێناوى پاراستنى نان
وكولێرەیان و زاڵ كردنى تاك ڕەویى لەكوردستان؟ ئاخۆ توندرەو ئەوانەنین
كە كەس ناتوانێ لێ پێچینەوایان لەگەل بكات و خۆیان لە سەروى یاسا وە
دەزانن؟ ئیتر با بەس بێ بێویژدانى و خۆ پەرستى و دووركەوتنەوە لە یەكتر
تاوانباركردن و هەموو كەس بە پیلان گێرو خائیبوون!!! باس بەس بێت نا
عەدالەتى و بەهەن نەگرتنى داهات و دەستكەوتەكان!!! با بەس بێت پێشێل
كردنى یاسا و بنەما دیموكراسیەكان، بەڵى بۆ برایەتى و پێكەوژیان و
یەكتر خوێندنەوە،،،،،،،،،،،
/سۆران
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست