ئامرسریە ى كاتی بەعس و بەرپرسی لقى ئێستا ى پارتی
Sunday, 24/05/2009, 12:00
باوكی هێدى
وەك دەزانن زۆربەى بەرپرسانی (ی.ن.ك و پ.د.ك)هەمەجۆرن دیارە ئەوەى مەستمە تیشك بخەمە سەر یەكێك لە و بەناو بەرپرسانەى خۆی بەفریشتە دەخاتە بەردەم جەماوەر بۆ ئەوەى بەزمان لوسی ماستاو چێتی خۆی بگەینێتە سەروە ى بەرپرسیاریتی وەك بەرپرسە كەی لقی هەولێرماوەیەكە وەك كوردێكی عەیار(24) كە ڕۆژیّك لەرۆژان نەباى دیوە نەباران لەشۆڕشی كورد ئیستا وەك رفیق حزبیەكانی بەعسی جاران قوتابی و فەرمانبەرەكان بەچاو سووركردنەوەو هەڕشەى نان بڕین و نمرە شكاندن لەقوتابیان خەڵك لە كۆلیژو پەیمانگا وبارەگاكانیان ڕاپێچی دەكەن و دەوامی ڕەسمى بە پەیمانگاو كۆلیژەكان ڕادەكرن تاكو جەنابی كۆنە ئامر سریە چەند شەكرێكیان بۆ پشكێنێ باسی ئەسپی تراوەدا بكات بانگەشەى بۆ لیستەكەى بكات تاكو ئیرە جائیزە بەلام هێڕش نەكریتە سەر پیرۆزیەكانی خەڵك وەك ئەوەى لەكۆڕەكەت لەگەڵ قوتابیان كردت كە خەڵت بەناپاك و بەكرێگیراو دانا و خۆشتان بەكوردی عەیار (24) ە .چاك بزانە خەڵك لەمەریخ نەهاتوە تاوەكو نەزانن جەنابت چ كارەیت دەبێ بەم نووسینە كەمێك بەڕابردووی خۆتا بچیتەوە و سڵ لەهەندی كردەوەكانت بكەیتەوەخۆت لە گێلی مەدە چونكە تاوانەكانی حزبەكەت وەك ڕۆژی ڕوناك دیارن وخەڵكیش لەدرۆو دەلەسەكانتان پر بوون دەنا بۆ چی ئاوا تووشی وڕێنە كردن بونەتەوە چونكە دیارە لێتان كە هەردوو لیستەكە بەچۆكتان دادێنن . خەڵك تاكو ئێستاش زۆربەى زۆریان خاوەن شەرەف و ناموس ودەست ودەم پاكن دەنا چۆن لەبەردەم ئەو ئاپۆرایەو حەشامەتی قوتابیان قوتابیەك بە جورئەتەوە دوو وەڵامتی دایەوە رەنگی سوور هەڵگەڕاندیت . هیوادارم وەك ئەوانەى بەسەر نەهێنیت كە رۆژانێك بە فەرمانی جەنابت بەرەو ئەو كونەى كە لە چیای برادۆستدایە وون تان كردن ,بۆ زانیاریتان ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ رێكخراوى چاك لە چیای برادۆست كونێك هەیە چەندین تەرمی تیایە كە هێزەكانی پارتی بۆ كوشتنی خەڵك بەكاری هێناون ئەوەى لە حاجی ئۆمەرانیش دۆزرایە وە بی شك و گومان زۆر شوێنی تریش هەن كە هەموویان گۆری بەكۆمەڵی پارتی لێە كە فەڕەنسۆی ئەوكات بەر پرسی قەێابخانەى بارزانی بوو لە زیندانی خەلان و رایات لە باڵەكایەتی جارێكیان بەو ناوچەیك ڕەت بوین كەسێكم لەگەڵ بوو ووتی لەشۆرشی ئەیلول لیرە من زیندانی شۆرش بووم ڕۆژانە چەندین گۆڕیان پێ هە ئكەندین و تەرمی لەناو بەتانی پێچرا ویان دەهێناو لەو گۆرانە دەخرانە چاڵ. لەگەڵ قسەكانی ئەو پەرپرسە زۆر شتی ترم هاتەوە یاد كەڕۆژانیك نەمان دەتوانی چۆن بیگەنین بەخەڵك وا ئەمرۆ سۆپاس بۆ خوا كوردستان پۆست و چەند سایتێكی تر بەجورئەتەوە هەموو كێشەو ناتەواویە ك دە دەن بێ سڵ كردن لەوانەى حەزیان پێناكەن دەخەنە بەر چاوى جەماوەر , دیارە زنجیرە ى تاوانەكانی پارتی كەم نین بە شی حیساب بۆ كردنن لەشەری ناوەخۆ چەند تاوانێكیان ئەنجام لە وانە دوا ى خۆ بەدەستەوەدانی چەند (پ.م) ی. ن.ك لەسەر شەرەفی بارزانی و(عزیز تمر پەرپرسی ناوچەى ڕواندز) كوڕكەی بێڕۆخی لەبەر چاوى خەڵك لەتۆڵە ى كۆژراوەكانی بارزانی بەدۆشكە گوللە بارانی كردن دواتر سعید اغا ى دۆلەمەڕی كۆنە ئاغاو كوڕەكە ى محمد علی لەبەر ئەوەى ئامادە نەبوو سەر بۆ مەسعود و نێچیر بنوێنێ و مەلا تاهیری امرسریەى اغاو زابت ئاسایشی یەكیتی چیان بەسر هات ئەى ئەو دو و كوڕە هەرزەكارەى حاجی رزاق و محمد قادرا غا ئاكۆیی چیان بەسەر هات دواى ئەوانە بابێنە سەر خەباتی جەنابی پەرپرسی لقی دەى پارتی لەدروست بوونی فەوجی سووك بوو بە امر سریە لە فەوجی 19 محمد قادر سورچی بەشداری چەندین شەڕی بەناو ئەنفالەكانی كردووە دواجار لە شەری دۆڵی ئاكۆیان لەمانگی (5/6)ساڵی 1988لەپشت گوندی كەڕەكی سەر بەقەزایی رواندز بریندار بووبەڵام دیارە بە فرمانیكی سەرەوە وەك تحسین شاوەیس كرا وە بە تەنزیم داخلی و ئیستا هاتوە هەرچی خەیانەتی كە ئەوكات كردویەتی بەخەڵكی تێكۆشەر ی دەفرۆشیتەوەو بەناپاك و خائینیان لەقەڵم ئەدات ئەوانەی سەرەوەتاوانەكانی پارتین تاكو ئێرە بەڵا مكەمێك بۆ خوارەوە بگەڕێنەوە ئەو كاتەى بەرپرسی ناوچەی حریر بووى چەندین كەست وون كردوون بۆیە دەڵێم زۆری نەماوە ئە و ڕۆژە دێت وەك و سەرانی بەعس دادگایی دەكرێن و دەبی دان بەتاوانەكانتا ن بنێن چونكە تۆ بەرپرسی لە وون كردنی هەریەك لە وانە كە لە ناحیەى حریر وونت كردوون.
1-سوارۆ شۆڕۆ خدر تۆمەت ---(یەكێتی). 2 -عبدالله اسماعیل خاڵەند-- تۆمەت ---(یەكێتی).
3-حمدامین حسن گۆڕزیتۆمەت (لایەنگری عمر اغا سورچی).
4-احمد مێگفی حمدامینتۆمەت (دیار نیە).> 5- فاریج درویش-تۆمەت(دیار نیە). > (4-5) م بەیەكەوە بزر كراون تاكو ئێستاش ماڵەوەیان چاوەڕێیان دەكەن و بەهیوان ڕۆژیّك بینەوە ناو ماڵیان بۆیە واچاكە خۆت و ئەمسالت و حزبەكەت حیسابێك بۆ خۆتان بكەن و بە باڵانسی حزبكەتان بچنەوە خۆتان بۆ دادگا ئامادە بكەن نەوەك تۆمەت بۆ خەڵك دروست بكەن و چاویش لەخەڵك سوور بكەنەوە بتانەوێ جارێكی تر لەو كونەى چیای برادۆست شوێن بزریان بكەن .
تێبینی : كونیك لە چیای برادۆست هەیە زۆربەى ئەو خەڵكەی پارتی شوێن بزری كردوون لە سنووری سۆران ودەورە بەری خراونەتە ناو ئەو كونە بۆ زانیاریتان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست