کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ (زه‌ین العابدین) ه‌وه‌ بۆ مه‌سعود و جه‌لال

Saturday, 15/01/2011, 12:00


سڵاوێکی گه‌رم و به‌په‌له‌ له‌ هه‌ردوو هاوڕێ و هاوپیشه‌ی خۆم جه‌نابی مه‌سعود بارزانی و جه‌نابی جلال تاڵه‌بانی
به‌ڕێزان هه‌روه‌ک ئاگادارن که‌ جه‌ماوه‌ری وڵاتی تونس ڕژاونه‌ته‌ سه‌رشه‌قامه‌کان و که‌وتونه‌ته‌ په‌لاماردانی هه‌موو ئه‌و موڵک و ڤێلایانه‌ی که‌ چه‌ند ساڵێکه‌ به‌ هۆی ده‌سه‌ڵاتی فراوانمه‌وه‌ له‌و وڵاته‌دا پێکه‌وه‌م ناوه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌م بیست و سێ ساڵه‌ هه‌ر که‌سێک له‌م وڵاته‌ی مندا ڕه‌‌خنه‌ی گرتبێت له‌ناوم داوه‌ و یا خستومه‌ته‌ زیندان هه‌موو وڵاتم کرد به‌ ڤێلاو خه‌ڵکیم ته‌نها به‌ کارگوزار دا ئه‌مه‌زراند شه‌وانه‌ به‌ دیار سه‌مای کچه‌جوانه‌کانی وڵاته‌که‌م ڕۆژم ئه‌کرده‌وه‌ وه‌ ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوم به‌خشییه‌ خزم و که‌س و کاره‌کانم هه‌ر هاوڵاتیه‌ک ناڕازی بووایه‌ لێم ڕاپێچی زیندانم ئه‌کرد وه‌ هه‌ر ڕۆژنامه‌نوسێک ڕه‌خنه‌ی بگرتایه‌ زمانم ئه‌بڕی و بێده‌نگم ئه‌کرد ئه‌وه‌ی بیویستایه‌ تیکه‌یه‌ک له‌ سامانی تونس قوت بدا ئه‌بوایه‌ کڕنوشی ببردایه‌ له‌ به‌رده‌ممدا به‌به‌رنامه‌ بێکاریم بڵاوده‌کرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجانی وڵاته‌که‌م بکه‌مه‌ پۆلیس و پاسه‌وانی خۆم و ئه‌وه‌ی زۆر هاتوچۆی بکات ده‌ست به‌سه‌ر بکرێت ئۆتێل و مه‌لهایه‌کی زۆرم له‌ وڵاتدا دروست کرد سه‌یاره‌ی مۆدێل به‌رز ته‌نها بۆ خۆم و خزمه‌کانم به‌ڕه‌وا ئه‌بینی سواری بن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ک خه‌ڵکی له‌کاتی لێخوڕنی ئه‌م جۆره‌ سه‌یارانه‌دا منیان بیر نه‌مێنێت هه‌ر چۆنێک بێت به‌درێژای ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ به‌رده‌وام بووم له‌ دژایه‌تی کردنی هه‌موو رۆشنبیرێک و خه‌ڵکه‌ وشیاره‌کان ئه‌ترسام نه‌وه‌ک تۆوی وشیاری له‌ مێشکی هاوڵاتیانی وڵێته‌که‌م بچێنن به‌ڵام هه‌رگیز بڕوام نه‌ده‌کرد که‌ ڕۆژێک بێت ئاوا هاوڵاتیانی وڵاته‌که‌م به‌ توڕه‌ی ببینم نه‌توانم کۆنترۆڵی ئه‌م وه‌زعه‌ بکه‌م و له‌پڕێکدا ئه‌وه‌ی به‌ بیست و سێ ساڵ پێکه‌وه‌م ناوه‌ له‌ ساتێکدا له‌ده‌ستی بده‌م .. زۆر بڕیارم دا که‌ قه‌ناعه‌تیان پێبکه‌م به‌ خۆ هه‌ڵنه‌بژاردنه‌وه‌م له‌ هه‌ڵبژاردنێکی تردا یا به‌ دابینکردنی سێسه‌د هه‌زار هه‌لی کار تا دواتر به‌ناچاری بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌تم دا هه‌ر نه‌بوو بۆیه‌ له‌ترسی هه‌موو ئه‌و گه‌نده‌ه‌ڵییانه‌ی که‌ کردم به‌ناچاری وڵاتم جێ هێشت و له‌گه‌ڵ له‌یلای هاوسه‌رم به‌ره‌و عه‌ره‌بستانی سعودی به‌ڕێکه‌وتم
بۆیه‌ به‌پێ ی ئه‌و ئه‌زمونه‌ی من هه‌مه‌ له‌ دزین و داگیرکردنی ماڵ وسامانی هاوڵاتیان و برسیکردنی خه‌ڵک و چه‌وساندنه‌وه‌و کپ کردنی هه‌موو قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستێک ئێستا تێگه‌شتم که‌ هێزی ئازادی له‌هه‌ر وڵاتێکدا هه‌بوو جێگه‌ی سه‌رۆکی وه‌ک ئێمه‌ مانانی تیا نابێته‌وه‌

وه‌ ئه‌مه‌وێت ئامۆژگاری هه‌ردوو هاوڕێ ی خۆم بکه‌م که‌ تا زووه‌ وڵات جێ بهێڵن چونکه‌ با هه‌ر نه‌بێت له‌ ڤێلایه‌کی خۆتان له‌ ئه‌وروپا بگیرسێنه‌وه‌ نه‌ک وه‌ک من ئاواره‌ و په‌ناهه‌نده‌ ببن

ئاگادارم له حوکمی هه‌ژده‌ساڵی ئێوه‌ ‌ ئه‌وه‌ی من و بنه‌ماله‌که‌م به‌ بیست و سێ ساڵ کردمان ئه‌وا ئێوه‌ به‌ پێنج ساڵ دوای من زۆر له‌من زیاترتان کردووه‌ هیوادارم قه‌ناعه‌ت به‌وه‌ بکه‌ن تا ئێستا به‌ده‌ستان هێناوه‌ چونکه‌ ته‌ماع سه‌ری ساحێبی ئه‌خوات و وه‌ بۆئه‌وه‌ی وه‌ک من و له‌یلای هاوسه‌رم ئاهی په‌شیمانی و فرمێسکی ترس نه‌ڕێژن تازووه‌ فریای خۆتان که‌ون چونکه‌ توڕه‌ی جه‌ماوه‌ر ترسناک ترین شته‌ که‌ بینیم و هێمن بونی هه‌رگیز نییه‌ وه‌‌ ئه‌وه‌ خه‌ڵکی وشیاره‌ بڕیاری داوه‌ ساڵی 2011 ببێته‌ ساڵی ڕوخاندنی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی دیکتاتۆر له‌هه‌ر کوێ ی دنیادا بێت و په‌شیمانبونه‌وه‌ی نییه‌ .
له‌گه‌ل ڕیز و حورمه‌تم
زین العابدین بن علی
سه‌رۆکی هه‌ڵاتوی تونس
15- 11 -2011

کچه‌شا نووسیویه‌تی..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە