ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی پارتی له هه‌ولێر حاڵه‌تی نیمچه نائاسایی و ئینزاری ده‌رجه (ج) یان ڕاگه‌یاند!
Sunday, 30/01/2011, 12:00
له‌شه‌وی رابردووه وه، له دوایی بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یانامه هاوبه‌شه‌كه‌ی یه‌كیتی و پارتی، دژ به خه‌ڵكی كوردستان و گۆرانخوازانه‌وه، خه‌ریكی خۆ كۆكردنه‌وه‌و جۆرێك له ئاماده‌سازین بۆ هه‌ر ئه‌گه‌ریكی خۆپیشاندان و راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان!
له‌م ڕووه‌وه،
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌زگای پاراستنی بنه‌ماڵه‌وه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، كه‌ته‌واوی پیاوانی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی سه‌ربه ئاژانسی پاراستن، له هه‌ریه‌كه له ئاسایش و به‌رگری و دژه تیرۆر و پارساتن خراونه‌ته حاله‌تی ئینزاری ده‌رجه (ج)مه‌وه.....
به بروسكه‌ی نهێنی به ژماره ١٢٣٤ له به‌رواری ٢٩/١/٢٠١١ وه كه له مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی یه‌وه، بۆ سه‌رجه‌م ده‌زگا حیزبیه‌كان و مه‌كته‌به ناوه‌ندیه‌كان و لق و ناوه‌نده‌كانی نهینی دیكه، كه ئاماده‌ی هه‌موو جۆره ڕووداو خۆپیشاندانیك ببن، به قورسترین شێواز وه‌لام ده‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆران بده‌نه‌وه، به جۆرێك بۆ هه‌تا هه‌تایی كه‌س نه‌وێریت لیان نزیك بێته‌وه!
مه‌سعود ئاگاداری و هۆشداری داوه‌ته یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌لی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كه خۆیان یه‌كلابكه‌نه‌وه به‌وه‌ی له‌گه‌ل گۆڕاننن ، یا له‌گه‌ل پارتی و یه‌كیتی یدان...
به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌واوی هێزه‌كانی پۆلیسی ناوخۆ و فریاكه‌وتن و پیاده‌و ته‌واریان له سه‌رجه‌م چوار ڕیانی و شوینه گشتیه‌كانی ناو هه‌ولیری پایته‌خت بلاوه‌پێكردووه...
شه‌وه‌ی رابردوو پشتیوان سادق و ساسان عه‌ونی به ٦ سه‌یاره‌ی جام ڕه‌ش سه‌ردانی گشت باره‌گاكانی پارتیان له هه‌ولیر كردووه‌و، تا ئه‌وه‌ی مۆفه‌ق به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی قه‌لاتی هه‌ولێر ئه‌وه‌ی نه‌شاردۆته‌وه، گه‌ر خۆپیشاندانیش بكریت ناتوانین ته‌قه بكه‌ین، چونكه كاره‌سات رووده‌دات و، پشتیوان سادق و ساسان عه‌ونی به ڕه‌قی وه‌ڵامی مۆفه‌قیان داوه‌ته‌وه‌و گوتویان هه‌رچیتان پیده‌كری بیكه‌ن حساب بۆ كه‌س ناكه‌ن، له بیرتان نه‌چی هه‌ولیر مولكی پارتی یه..
شه‌و‌ی رابردوو له دوای ١١ی شه‌و به چه‌ند سه‌یاریه‌ك پاره‌كانی كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم و كۆمپانیای شه‌رق ئه‌وسه‌ت و كۆمپانیای ٧٧ و به شێكی زۆر پاره‌ی بانكی ناوه‌ندی هه‌ریمیان له هه‌ولێره‌وه بۆ سه‌ری سوور گواستۆته‌وه...
شه‌وه‌ی رابردوو ئاكۆ چاوشین به‌رپرسی نووسینگه‌كانی پاراستنی سۆران له هه‌ولێره‌وه ئاگاداری ماله ئاواره‌كانی كه‌سنه‌زان و بنه‌سڵاوه‌و پیرزین و كانی قرژاله‌و شاوه‌یس وگشت ئاسایشه‌كانی سلێمانی سه‌ربه پارتی كردووه، كه ئاماده‌بن بۆ سه‌عاتی سفر تا به‌رگری له بارزانی و پارتی بكه‌ن، به‌ڵام ماله ئاواره‌كان وتویان بچن كیی خواردویه‌تی ئه‌و با دیفاع له بارزانی بكات..
پارتییه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی تووشی ترس و نیگه‌رانی و شڵه‌ژان بوون، له‌وه‌ی كه سبه‌ینێ خه‌ڵكی سلێمانی خۆپیشاندان بۆ كیشه‌ی كاره‌با ده‌كه‌ن و، له‌وه ترساون كه بزووتنه‌وه‌ی گۆران ته‌واوی باره‌گاكانیان كۆنترۆڵ بكات و جارێكی دیكه ئاواره ببنه‌وه‌و، له دوینیه‌وه زیاتر له ٢٠٠ راپۆرت و بروسكه یان بۆ مه‌سعود بارزانی ناردووه، كه چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزنه‌وه..
پارتی ئه‌مرۆ به‌یانیه‌كه‌ی ئاگاداری یه‌كیتی كردۆته‌وه، گه‌ر هیزتان له سلێمانی كه‌مه ئه‌وا ٢ لیوای تایبه‌تی بادینانتان بۆ ده‌نێرین، به پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌كته‌بی مه‌سعوده‌وه كۆسره‌ت ڕه‌سول وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌وه‌بووه، ئیمه ترسمان نیه، له شاری سلێمانی و خۆمان هیزی زۆرمان له پیشمه‌رگه دیرینه‌كان هه‌یه‌و، گه‌ر پیویستی كرد كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كه‌ینه درع بۆ یه‌كیتی..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست