کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ په‌راوێزی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی و پارتی دا، ئه‌م زانیاریانه‌ بخویننه‌وه‌

Thursday, 27/01/2011, 12:00


كاتژمێر ١١ی پیش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ٢٧ی١ی٢٠١١ ، له‌ پیرمام به‌ سه‌رپه‌رشتی مه‌سعود هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتی و پارتی كۆبونه‌وه‌یه‌كیان گریدا، تا ئێره‌ بۆ ئێمه‌ نابێته‌ هه‌واڵ و هیچ ئه‌رزش و بایه‌خێكی نیه‌!
ئه‌وه‌ی بۆ خوینه‌ران و ئێمه‌ گرنگه‌ ئه‌و زانیاریانه‌یه‌ كه‌ له‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌ روو ڕه‌شه‌كه‌یاندا فازیل میرانی و مه‌لا به‌ختیار وه‌ك دوو سه‌حاف و علوج قسه‌ ساده‌و بێ ناوه‌ڕۆكه‌كانیان خسته‌ڕوو!
جگه‌ له‌ چه‌ند ووشه‌یه‌كی رێزداری وه‌ك جه‌ناب و سه‌رۆك و فه‌رموو هیچی دیكه‌مان نه‌بیست، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی وریا له‌ ناو كۆبونه‌وه‌كه‌دا، له‌ دژی مه‌سعود هه‌موو نهێنیه‌كانی پێڕاگه‌یاندنین و گووتی: سه‌ره‌‌تا مه‌سعود بارزانی به‌ زمانیكی زبر ئاگاداری یه‌كیتی كرده‌وه‌، كه‌ ته‌واوی سه‌ركردایه‌تی یه‌كیتی جگه‌ له‌ تاڵه‌بانی نزیك بوونه‌ته‌وه‌ له‌ گۆران و تا ئه‌وه‌ی به‌شداری خۆپیشاندانه‌كانیشیان كردووه‌!
مه‌سعود وتویه‌تی: گه‌ر به‌رده‌وام بن، ئه‌وا ده‌توانن له‌گه‌ل گۆڕان یه‌كبگرنه‌وه‌و پیویست به‌و كاره‌ ژێربه‌ ژیرانه‌ ناكات و، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه‌ هه‌ر ئه‌مشه‌و به‌ ته‌له‌ڤون ئاگاداری مام جه‌لال ده‌كه‌مه‌وه‌، كه‌ ناتوانین به‌م شێوه‌یه‌ هاوپه‌یمان بین، به‌ڵام مه‌لا به‌ختیار علوجه‌كه‌ی لای تاڵه‌بانی داوای له‌ مه‌سعود كردووه‌ كه‌ پێویست ناكات مام جه‌لال ئاگادار بكریته‌وه‌، و به‌ ڵێن بێ خۆمان له‌ نزیكه‌وه‌ سزای هه‌موو یه‌كیتیه‌ك ده‌ده‌ین كه‌ موجامه‌له‌ی گۆڕان بكات، ئه‌وه‌بوو ئه‌مشه‌و مه‌لا به‌ختیار بۆ راستی ئه‌م ته‌وه‌ره‌ له‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا گووتی(ماوه‌ ناده‌ین كه‌س له‌ ئاوی ڵیڵ دا مه‌له‌ بكات)!!!
واته‌ مه‌لا علوجه‌كه‌ی به‌رده‌ستی هێرۆ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ یه‌كیتیه‌كان كرد، ئه‌وانه‌ی نایه‌ناوێت تاسه‌ر ببه‌نه‌ پارێزه‌ری ڕێكه‌وتنی ستراتیژی ئه‌وا سزاده‌درێن!
هه‌روه‌ها مه‌سعود داوای كرد به‌ هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت، ماوه‌ نه‌ده‌ن یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ گۆران نزیك ببنه‌وه‌، تا دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، تا وه‌ك به‌ره‌یه‌ك دانه‌به‌زن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا!
مه‌سعود داوای كردووه‌ كه‌ نابێت یه‌كیتی ئه‌وه‌نده‌ نه‌رم بێت به‌رامبه‌ر به‌و پاشاگه‌ردانیه‌ی كه‌ گۆران له‌ سلێمانی دروستی كردووه‌، هه‌وڵ بده‌ن رێگای زیره‌كانه‌تر به‌كاربهینن(ئه‌مه‌ زیاتر ته‌فسیر هه‌ڵده‌گریت)
مه‌سعود داوای كردووه‌ كه‌ ئیوه‌ش هه‌ول بده‌ن زیاتر له‌ ٢٠٠٠ ئاسایش دابمه‌زرینن به‌ نهینی!
مه‌سعود داوایی كردووه‌ بۆ كاتی پێویست واته‌ هه‌ر كاتێ گۆران ویستی به‌ زمانی خۆپیشاندان هه‌ڕه‌شه‌كانی زیاتر بكات، ئه‌وا یه‌كیتی و پارتی ده‌بێت به‌ نهێنی ئیعاز بده‌ن هه‌موو دۆست و لایه‌نگرو ئه‌ندامان و كادیران و كه‌سوكاری شه‌هیدان ئاواره‌و ئه‌نفاله‌كان و مووچه‌خۆران له‌یه‌ك رۆژدا بهیننه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان هه‌زاران لافیته‌ بنوسن و ٣ ڕۆژ پێش خۆپیشاندانه‌كان مۆڵه‌ت وه‌ربگرن، به‌ناوی پارێزگاری له‌ خوێنی شه‌هیدان و ئه‌زموونی كوردستان و برینی ده‌ستی ده‌ره‌كی!
یه‌كیتی سه‌عدی پیره‌یان كاندید كردووه‌ بۆ پۆستی جیگری سه‌رۆكی هه‌رێم، مه‌سعود وتویه‌تی: ئه‌مه‌ له‌گه‌ل مام جه‌لال چارسه‌رده‌كه‌م؟!
مه‌سعود وتوبوی: من كۆسره‌تم كاندید كردووه‌ بۆ جیگری دكتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی له‌ به‌غداد!
مه‌سعود ئاگاداری یه‌كیتی و پارتی كردۆته‌وه‌، كه‌ هه‌ول بده‌ن بزووتنوه‌ی ئیسلامی به‌ چه‌ند ئیمتیازیكی گچكه‌وه‌ مه‌شغول بكه‌ن، تا له‌ گۆران نزیك نه‌بنه‌وه‌!
مه‌سعود وتبوی لیژنه‌یه‌ك پیك بهێنن تا ٥ی ٢ ده‌بێ هه‌موو كیشه‌ بچوكه‌كان و ئه‌وانه‌ی ئۆپۆزیسۆن بخه‌نه‌ ژێر كۆنترۆله‌وه‌!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە