کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بینیتان مه‌سعود له‌ كۆنگره‌یی ١٣ی پارتی (عه‌لی عه‌بدوڵڵا)ی سۆرانی جێگری چۆن سوك و ڕیسوا كرد؟!

Wednesday, 15/12/2010, 12:00


زۆر ده‌مێكه‌ وتویانه‌، له‌لای بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌ چاوی سوك و ریسواو نابوتیه‌وه‌ ته‌ماشایی سۆرانیه‌كان كراوه‌!
له‌سه‌رده‌می شۆرشی ئه‌یلول كه‌ مه‌لا سه‌رۆكاه‌یتی ده‌كرد، بۆ سوكایه‌تی پێكردنی سۆرانیه‌كان و، خۆزاڵكردن به‌سه‌ریاندا، به‌ سۆره‌ی قونده‌ر بانگی كردوون!
ئه‌وه‌ی بۆڕۆژیك پیشمه‌رگایه‌تی له‌و سه‌رده‌مانه‌ كردبیت باش بیره‌وه‌یه‌ تاڵه‌كانی مه‌لایان له‌بیره‌، به‌ چ شێوازیك سوكایه‌تی به‌ سۆرانیه‌كان كردووه‌؟
عه‌لی عه‌بدولڵا كه‌ به‌ته‌مه‌نترین سه‌ركرده‌ی پارتی یه‌ كه‌ له‌ ژیاندا مابێت و، ماوه‌ی چه‌ند كۆنگره‌یه‌كه‌ بنه‌ماله‌و به‌تایبه‌تی مه‌سعود به‌ جێگری خۆی دایناوه‌، واته‌ جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان..
بڕوانن له‌ ئاماده‌بوونی زیاتر له‌ ١٧٠٠ ئه‌ندام كۆنگره‌ یه‌كیان ئه‌و پرسیاره‌ی نه‌كرد، بۆچی عه‌لی عه‌بدوڵڵای جیگری مه‌سعود ئاماده‌ی كۆنگره‌كه‌ نه‌بووه‌، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌ جیاتی ‌خوینده‌وه‌ به‌ڵام بۆخۆیان نووسیبوویان، وه‌ك ئه‌وه‌ی مه‌سعود له‌ كۆنگره‌ی ١٢ی ساڵی ١٩٩٩ جێگرێكی به‌ناوی عه‌لی عه‌بدولڵاوه‌ بۆ خۆی ده‌ست نیشان نه‌كردبیت؟!
وه‌ك پرانیسیپی ئه‌خلاقی و تێكۆشان و وه‌فاداری بۆ مه‌سعودی سه‌رۆكی پارتی باش بوو، كه‌ پیش ده‌ستنیشان كردنی (نیچیر)ی گه‌وره‌ ماڤیاو دزه‌كه‌ی كوردستان بۆ جێگری خۆی، ئاماژه‌یه‌كی بۆ ناو ناسنامه‌و خه‌بات و میژووی ئه‌و پیاوه‌ به‌ته‌مه‌نه‌ی سۆرانیه‌كان بكردایه‌، كه‌ناوی عه‌لی عه‌بدوللایه‌و، له‌ سه‌ڵاحه‌دین ده‌ست به‌سه‌ره‌!
نه‌ ئه‌ندامانی كۆنگره‌ نه‌سۆرانیه‌كان نه‌ مه‌سعود و عه‌یاله‌كه‌ی عه‌قلیان به‌وه‌ نه‌شكاوه‌، كه‌ بۆ چه‌واشه‌كاریش بوایه‌، یا عه‌لی عه‌بدوللا یان بهینایه‌ته‌ ناو كۆنگره‌و ئه‌ویش پاساوی ته‌مه‌ن و نه‌خۆشی و بێتوانایی خۆی بهینایه‌ته‌وه‌ ، كه‌ناتوانی
ت ببێته‌ جیگری سه‌رۆك، یا هه‌ر نه‌بوایه‌ یه‌كیك له‌باتی ئه‌و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بدایه‌، یا نووسراویكیان له‌ جیاتی ئه‌و پیشكه‌ش بكردایه‌‌ ،ئه‌وكات شه‌رعیه‌ت دانا به‌ نیچیری گه‌وره‌ دز بۆ پۆستی جیگری سه‌رۆك پاسوادار تر ده‌بوو، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی مرۆڤێك و جیگرێك به‌ناوی عه‌لی عه‌بدوڵڵاوه‌ نه‌بووبێ؟!!
ئه‌مه‌ باشترین به‌ڵگه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو خوینه‌ران و كوردستانیان بزانن، هه‌میشه‌ سۆرانیه‌كان له‌ناو پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌سوك و ڕیسوای ته‌ماشاكراون..
له‌بیرمانه‌ كه‌ چۆن و به‌ چ شێوازیك نیهاد بارزانی له‌ ساڵی ١٩٩٨ له‌ ناو مه‌كته‌بی سیاسی و له‌ هۆده‌كه‌ی خۆی، شه‌ق شقێن و لێدان به‌ ده‌ماوچاوی كاك عه‌لی عه‌بدولڵای ته‌مه‌ن نزیكه‌ ٨٠ سال دابوو، ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ وتبووی من جیگری چیم كه‌ ئیمزام نه‌خوات؟!
هه‌موو پارتیه‌كان باش ده‌زانن له‌ماوه‌ی زیاتر له‌ ٢٠ سال جیگری سه‌رۆكی پارتی عه‌لی عه‌بدوللا ئیمزایه‌كی نه‌بووه‌، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ به‌ڵكو زیاتر له‌ ١٠ سال به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و مه‌كته‌بی سیاسی نه‌كردووه‌!
ئه‌مه‌ باشترین نمونه‌یه‌ بۆ هه‌ریه‌كه‌، له‌م كه‌سانه‌ی ناوم هێناون، هه‌رچۆن عه‌لی عه‌بدوللا ناوی به‌ ئاشكرا سڕیاوه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌وانیش وه‌زعیان و چاڕه‌نووسیان له‌ عه‌لی عه‌بدولڵا باشتر نابیت گه‌ر خراپتر نه‌بێت!
ئه‌وانیش:
دكتۆر ڕۆژ نوری شاوه‌یس
عارف ته‌یفۆر
مه‌حمود محه‌مه‌د
مه‌لا محه‌مه‌د
سه‌لاح ده‌لۆ
كه‌مال كه‌ركوكی
..هه‌موو ئه‌و سۆرانیانه‌ی كه‌ به‌ ئه‌ندام یا كادر یا ئه‌ندامی سه‌ركرداه‌یتی و مه‌ک‌ته‌بی سیاسی بوونیان هه‌بووه‌، له‌ناو پارتی و بارزانیه‌كه‌ی مه‌سعود، كه‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كیشه‌و قه‌یرانه‌كانی ناو بنه‌ماڵه‌كه‌ی عه‌لی عه‌بدولڵای بیرچۆته‌وه‌و، نیچیری دزه‌كه‌ی كوردستان كرده‌ جێگری پارتی!
جارێكیان دكتۆر مه‌حمود لیان پرسیبوو، له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌له‌نده‌ن، بۆچی ناگه‌رێته‌وه‌ ناو پارتی و لای مه‌سعود بارزانی؟!
ئه‌ویش گووتبووی: زۆرم له‌ باوكی هه‌ڵتڕان نوره‌ی مه‌سعودی كوریه‌تی!!!
پێم وایه‌ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌تا هه‌تای گره‌وه‌كه‌ی بردۆته‌وه‌، جه‌نابی كاك جه‌وهه‌ر نامیق سالمه‌، كه‌ له‌ سه‌ره‌تای شۆرشی گوڵان و له‌سه‌رده‌می قیاده‌ی مۆقه‌ته‌ به‌ سه‌لیمه‌ سوور ناسرابوو، له‌ ئازایه‌تی و جوامێری و یه‌ك هه‌ڵویستی و، له‌ كۆتایشدا ئه‌وه‌ی سه‌لمانده‌وه‌، كه‌ناتوانیت، له‌ناو بنه‌ماله‌یه‌كد\ا دریژه‌ به‌ خه‌بات بدات، ئه‌سپه‌وان و چایچی و خزمه‌تكاره‌ بارزانیه‌كان ، هه‌موو شتیك بن و ئه‌وان ته‌نها وه‌ك غولام...
ده‌توانم بلێم سۆرانیه‌كانی وه‌ك عه‌لی عه‌بدولڵا، كه‌له‌پارتی ماونه‌ته‌وه‌، به‌ قه‌ده‌ر چایچیه‌كه‌ی مه‌سعود به‌ریز تر نابن و،مه‌سعودیش له‌ مه‌لای باوكی باشتر نابێ و، سۆرانیه‌كان هه‌مان قونده‌ره‌كه‌ی زه‌مه‌نی مه‌لا چۆپین!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە