کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هۆكاره‌کانی شكستهینانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی چی بوو؟!

Sunday, 09/01/2011, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی، ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌ كه‌، كاتژمێری ١١ی پیش نیوه‌ڕۆ به‌ سه‌رپه‌رشتی مه‌سعود بارزانی كۆبونه‌وه‌ی دووه‌می ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی هه‌لبژێردراوی نویی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌ پیرمام كۆبونه‌وه‌ی خۆی گریدا
سه‌رچاوه‌كه‌ له‌ زاری عه‌دنان شیخه‌لڵا وینه‌گری تایبه‌تی سه‌رۆكی پارتیه‌وه‌، ئه‌وه‌ی دركاندووه‌ به‌ هۆی ئاماده‌ نه‌بوونی فازیل میرانی و ململانیه‌كانی نیوان خودی مه‌سعود و كوڕه‌كانی له‌گه‌ل نیچره‌ڤان بارزانی دا، نه‌توانراوه‌ ده‌سته‌ی نویی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی هه‌ڵبژێرن و، ئه‌وه‌شیان باسكردوه‌ ئه‌وه‌نده‌ گفتوگۆكان توند بوه‌، به‌ ئاستیك زۆربه‌ی ئه‌ندامانی پیشووی مه‌كته‌بی سیاسی نیگه‌رانی و ناڕه‌زایبونیان به‌رامبه‌ر به‌ ته‌ده‌خوله‌كانی مه‌سرۆر بارزانی و كوتله‌ی پاراستن ده‌ربریوه‌و، به‌ناچاری دوای ٣ كاتژمێر كۆبونه‌وه‌كه‌ شكستی هێناوه‌و، مه‌سعود له‌ دواینجاردا داوای برایه‌تی كردووه‌و ئه‌وه‌ی پیشنیاز كردووه‌، گه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركرداه‌یتی هاوكاریمان بكه‌ن و به‌ دید و بۆچونی من واته‌ (مه‌سعود و نیچیر) رازیببن، ئه‌وا دوای دوو رۆژی دیكه‌ به‌ دوو قۆڵی خۆمان ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی به‌ ته‌عین و داده‌نین! ، ئه‌مه‌و بارزانی به‌ وته‌یه‌كی ره‌ق و نه‌شیاو كۆتایی به‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ هێناوه‌نی ،
سه‌رچاوه‌كه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی زانیوه‌ كه‌ رۆژی پیشووتر فازیل میرانی لای مه‌سعود بووه‌ له‌ سه‌ری ره‌ش دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی نیگه‌ران و ناره‌حه‌تی پیوه‌دیاربووه‌بۆیه‌ ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ نه‌بووه‌! هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان بۆ ئاشكرابووه‌ كه‌ پاراستن پیشوه‌خت به‌ نهینی ئاگاداری ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی نویی كردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌بیت ده‌نگ بده‌نه‌ ئه‌و كاندیدانه‌ی مه‌سعود و پاراستن و ویرای ئه‌وه‌ش نیچیر كاتی زانیوێتی مه‌سعودو مه‌سرۆر به‌نیازن هه‌موو به‌رپرسی لقه‌كان خۆیان دایبنین و ڕازینه‌بوه‌، له‌ نیوه‌ی كۆبونه‌وه‌كاندا نیچیره‌ڤانیش چۆته‌ ده‌ره‌وه‌و كۆبونه‌وه‌كه‌ی جیهیشتووه‌له‌گه‌ڵ لابردنی دكتۆر نوری سنجاری له‌ پۆستی ئیداری سه‌رۆكی دیوان ولابردنی نه‌وزاد هادی پارێزگارو دانانی عه‌لی ته‌ته‌ر پیاوه‌كه‌ی پاراستن بۆ شوینی نوری سنجاری و دانانی پشتیوان سادق بۆ شوینی نه‌وزاد هادی وچه‌ندین گۆرانكاری نویی دیكه‌!، كه‌ زانیویتی پاراستن ده‌یانه‌وێت حزب بخه‌نه‌ ژیر كۆنترۆڵی خۆیانه‌وه‌، نه‌ك ته‌نها كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌لكو پیرمامی جێهیشتووه‌و به‌ره‌و هه‌ولیر گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌!
وابڕیاره‌ ڕۆژی ٣شه‌مه‌ مه‌سعود له‌گه‌ڵ نێچیره‌ڤان خۆیان ڕێك بكه‌ون و گۆڕانكاریه‌كان بكه‌ن!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە