کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود سه‌ددامئاسا ،سه‌یر بکه‌ن هه‌ر دوێنی چیی کرد ؟!..

Sunday, 23/01/2011, 12:00


هه‌روه‌كو زانراوه‌و له‌ماوه‌كانی ڕابردوو ئه‌و هه‌واڵه‌مان بلاو كرده‌وه‌، كه‌ دوای 3 كۆبونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێی سه‌ركردایه‌تی پارتی، توانرا به‌ فشاری مه‌سعود هه‌ر 10 ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسیه‌كه‌ی كۆنگره‌ی 13ی ڕابردوو دابنیرینه‌وه‌، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ پرانسیپه‌كانی دیموكراسیه‌ت و هه‌ڵبژاردنه‌كان!
ئه‌مرۆش به‌ بی ئاماده‌بوونی نچیره‌ڤان بارزانی، كاتژمیر 11ی پیش نیوه‌رۆ به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود كۆبونه‌وه‌ی 4 هه‌مینی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی هاته‌ گرێدان و مه‌سعود به‌ بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ پرانسیپه‌كانی دیموكراسیه‌ت و هه‌ڵبژاردن ، به‌ دیكتاتۆریانه‌و به‌ سود وه‌رگرتن به‌ پرسه‌ گورگانه‌ و، به‌ناوی منتان مخه‌ول كردووه‌، لیستی ناوی 5 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بۆ مه‌كته‌بی سیاسی خسته كاری به‌رنامه‌كانی ئه‌مڕۆی كۆبوه‌كه‌وه‌وه‌، كه‌ هه‌ریه‌كه‌یه‌، له‌:
1. سه‌ڵاح ده‌لۆ
2. فه‌ره‌یدونجوانڕۆیی
3. جه‌عفه‌ر ئیمنیكی
4. كاكه‌مین نه‌جار
5. ڕێبوار یه‌ڵدای مه‌سیحی
بۆ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی كاندید كردوو، به‌ناچارۆی و له‌ ژیر هه‌ره‌شه‌كانی مه‌سعود و مه‌سرۆری تیرۆرست و پاراستنی بنه‌ماڵه‌وه‌، به‌ ده‌ست به‌رزكردنه‌وه‌ ژماره‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی كرده‌ 15 ئه‌ندام و، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو كۆبونه‌وه‌كان ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه‌ مه‌سعود پیشنیازی كردووه‌، تا یوسڤ بارزانی برا نیچیرو سیداد بارزانی برای نه‌كرینه‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و، ئه‌وه‌ی دركاندووه‌ مه‌سعود وتویه‌تی بۆ ڕاگرتنی بڵانسی بادینی و سۆرانیه‌كان!
به‌ڵام ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ نوسینگه‌ی پاراستنی سه‌لاحه‌دینه‌وه‌ ئه‌و زانیاریه‌ی بۆ راست كردینه‌وه‌، كه‌ كاندید نه‌كردنی یوسڤ بارزانی برای نێچیره‌ڤان بۆ ئه‌وه‌ بووه‌، تا نیچیر نه‌توانیت یوسڤی برای بكاته‌ سه‌رۆك وه‌زیران و، ئه‌و پۆسته‌ بۆ مه‌سرۆر بارزانی بمینیته‌وه‌!
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی پاراستن ئه‌وه‌شی دركاند، كه‌ مه‌سعود نه‌یتوانیه‌وه‌ هاوسه‌نگی سۆرانی و بادینی له‌ناو پارتی ڕابگرێت به‌وه‌ی، كه‌ له‌ سنوری پارێزگای دهۆك، كه‌ ژماره‌ی دانیشتوه‌كانی نزیكه‌ی 900  هه‌زاره‌، ئه‌م كه‌سانه‌بونه‌ته‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی:
فازیل میرانی
هۆشیار زیباری
ئازاد به‌رواری
عزه‌دین به‌رواری
جه‌عفه‌ر ئیمنكی
كه‌ریم شنگاری
له‌ سنوری بارزانیش، كه‌ ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 60  هه‌زار كه‌سن، هه‌ریه‌كه‌ له‌:
مه‌سعود بارزانی
نێچیر بارزانی
مه‌سرۆر بارزانی
له‌ هه‌ولیریش كه‌ پایته‌خته‌و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی یه‌ك ملێۆنه‌، هه‌ریه‌كه‌ له‌:
زه‌عیم عه‌لی
كاكه‌مین نه‌جار
له‌سنوری گشت مه‌سیحیه‌كانیش:
رێبوار یه‌لدا
له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی، كه‌ ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی زیاتر له‌ ١٢٠٠ یه‌ك ملیۆن و دووسه‌د هه‌زاره‌ ، هه‌ریه‌كه‌ له‌:
رۆژنوری شاوه‌یس كه‌ماڵه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ چونه‌كه‌ ماستاو چیه‌
مه‌حمود محه‌مه‌د
فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی
له‌سنوری پاریزگای كه‌ركوك و گه‌رمیانیش، كه‌ ژماره‌ی دانیشتوانیان زیاتر له‌ یه‌ک ملێۆن كه‌سه‌، هه‌ریه‌كه‌ له‌:
سه‌ڵاح ده‌لۆ
كه‌مال كه‌ركوكی
ئه‌مه‌و سه‌رچاوه‌یه‌كی بێلایه‌ن ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، له‌و كاته‌وه‌ هاوسه‌نگی سۆرانی و بادینانی تیكچووه‌ كه‌ مام و برازا بوونه‌ته‌ سه‌رۆك و جیگری سه‌رۆكی پارتی و پێده‌چیت پۆستی سكرتیری مه‌كته‌بی سیاسیش بدرێته‌وه‌ به‌ فازیل میرانی و به‌م شكل و شێوه‌یه‌، سۆرانیه‌كان ده‌بنه‌ به‌رده‌ست و هاوڵاتی پله‌ 5 هه‌م له‌ناو پارتیدا!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە