کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ ئه‌وه‌ی تووشی شۆك بيت، ديمه‌نه‌كانی يه‌كه‌مين رۆژی كۆنگره‌ی 13ی پارتی بخويننه‌وه‌وه‌

Monday, 13/12/2010, 12:00


راپۆرتيكی تايبه‌ت

له‌ كاتژمێری ١١ ی پيش نيوه‌ڕۆی رۆژی ١١ی ١٢ی ٢٠١٠ له‌ هۆلی پێشنگايی نێوده‌وله‌تی هه‌ولێر له ‌ناو پاركی سامی عبدوڵڕه‌حان (پاركی هه‌وڵير) كۆنگره‌ی ١٣ی پارتی ده‌ستی به‌ كاره‌كانی خۆی كرد.

به‌رێزان..
من وه‌ك ئه‌نداميكی كۆنگره‌، كه ‌له‌سه‌ر مه‌كته‌بی سه‌رۆك تۆماركراوم، به‌م شێوه‌يه‌ ديمه‌نه‌كانی سه‌ره‌تای كۆنگره‌ تا كۆتايی كاروبه‌رنامه‌كانی رۆژی يه‌كه‌مم به‌م شێوه‌يه‌ بينيوه‌، كه‌ سه‌رتاپايی نا عه‌داله‌تی و نايه‌كسانی و زولم و غه‌داری بوو، به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌ندامانی كۆنگره‌ به‌گشتی و سۆرانيه‌كان به‌تايبه‌تی!

له‌ ڕووی ئه‌منيه‌وه‌.
ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كه‌ له‌لايه‌ن ده‌زگاكانی سه‌ر به‌ پاراستنی بنه‌ماڵه‌وه‌ پاراستنيان له‌ ئه‌ستۆ گيرابوو، به‌ جۆرێك كه‌ زۆر به‌ بێڕيزی و نا مه‌سئولانه‌وه‌ ڕه‌فتاريان له‌ گه‌ل ئه‌ندامانی كۆنگره‌ ده‌كرد، به‌تايبه‌تی سۆرانیيه‌كان تا پله‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سياسی، هه‌رچی ناو هۆڵه‌كانيش بوو، له‌لايه‌ن ده‌زگاكانی سه‌ربازی سه‌ربه‌ نێچيرڤان بارزانیيه‌وه‌ ئه‌ركی پاراستنيان له‌ ئه‌ستۆ گرتبوو، به‌ هه‌موو ئه‌ندامانی كۆنگره‌ تا ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سياسی به‌ پاس له‌ هۆتيله‌كانه‌وه‌ ده‌گه‌يه‌نرانه‌ به‌رده‌م هۆڵه‌كانه‌وه‌و، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ كاتی ته‌واو بوون به‌ هه‌مان پاس بۆ شوينه‌كانی خۆيان ده‌يانگيڕدرانه‌وه‌!
تا ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ست به‌ ئاوده‌ست گه‌ياندنيش به‌ پاسه‌كان بۆ شوينی ئاوده‌ستخانه‌كان ده‌گه‌يه‌نران ، له‌كاتی چوونه‌ ژووره‌وه‌ش جگه‌ له‌ پاره ‌و جزدانی پاره ‌و پيناسه‌ هه‌مووشته‌كانيان لێوه‌رده‌گرتن، به‌ مۆبايليشه‌وه‌ تا ئه‌وه‌ی به‌ چاوی خۆم (فازيل ميران)يم بينی هه‌موو شته‌كانيان لێوه‌رگرت و خستيانته‌ زه‌رفێك، هه‌رچه‌نده‌ زۆر بۆڵه‌ بۆڵی كرد، به‌ڵام پاسه‌وانه‌ بارزانيه‌كانی سه‌ربه‌ پاراستن گويان لێنه‌گرت، پيانگوت ئيمه‌ بڕيار جيبه‌جيده‌كه‌ين!
به‌ڵام مه‌سرور بارزانی و هيمن هه‌ورامی و وه‌يسی برای مه‌سرور به‌ مارسديسێکی ڕه‌ش و وه‌نه‌شه‌يه‌كی درع گه‌يشتنه‌ به‌رده‌گای هۆله‌كه‌و به‌ هه‌موو پێداويستيه‌كانيان له‌ ده‌رگای تايبه‌ته‌وه‌ چوونه‌ ژووره‌وه‌!
عزه‌دين به‌رواری ويستی بچيته‌ ناو ئاوده‌سته‌ تايبه‌ته‌كان پاسه‌وانه‌كانی پاراستن پيان گووت: نابێت بچێت، ده‌توانيت به‌ پاسه‌كان، كه‌ دياری كراوه‌ بۆ ئه‌ندامانی كۆنگره‌ بۆ ئاوده‌سته‌كانت بگه‌يه‌نن، تا ئه‌وه‌ی گووتی: من ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سياسيم !
پيانگووت: تۆ هيچ نيت جگه‌ له‌ ئه‌ندامی كۆنگره‌؟!
به‌لام...
هه‌رچی منداڵه‌ بارزانی و سه‌ربه‌ بنه‌ماڵه ‌و قه‌وم و قیله‌ی مه‌سعود بوون، جگه‌ له‌وه‌ی پيناسه‌ی ئه‌ندامی كۆنگره‌يان بۆ كرابوو، له‌هه‌مان كاتدا باجی هاتۆچۆشيان بۆ كرابوو!
له‌م ڕووشه‌وه‌:
1. سوكايه‌تی به‌ هاوسه‌ری شه‌هيد ئازاد قه‌ره‌داغی ئه‌ندامی سه‌ركرداه‌يتی پيشووی پارتیيه‌وه‌ كرا، هه‌رچه‌نده‌ بروسكه‌ی مه‌سعودی بۆ كرابوو، به‌لام نه‌يانهيشت بچێته‌ ژووره‌وه‌ به‌ بيانووی ته‌واو نه‌بوونی پياناسه‌كه‌ی!
2. سوكايه‌تی به‌ شێخ فاتيح كارگيری لقی ٢١ی پارتی كرا، هه‌رچه‌نده‌ ناوه‌كه‌ی هه‌بوو، به‌ڵام نه‌يانهيشت بچيته‌ ژووره‌وه‌، به‌ بيانووی ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئاگاداری بروسكه‌ی مه‌سعود نين!
3. سوكايه‌تی به‌ حه‌مه‌ی حمه‌ سه‌عيد هه‌ورامی كارگيری لقی ١٢ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هيد كرا، هه‌رچه‌نده‌ بروسكه‌ی مه‌سعودی پێبوو، به‌ڵام وتيان ناخوات!
4. سوكايه‌تی به‌ نوری حه‌مه‌عه‌لی كرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی داوای كردبوو بچيته‌ ئاوده‌سته‌ تايبه‌ته‌كان و ئه‌وانيش پاڵيان پێوه‌نابوو ماوه‌يان نه‌دابوو!
5. سوكايه‌تيان به‌ ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان جيگری وه‌زاره‌تی پيشمه‌رگه‌ كردبوو، نه‌يانهيشتبوو ده‌رمانه‌كانی له‌ناو هۆڵه‌كه‌ بخواته‌وه‌، ئه‌ويش هه‌زار جنێو به‌ خۆی دابوو كه‌ كوردايه‌تی له‌ناو پارتی كردووه‌!
6. سوكايه‌تيان به‌ جه‌مال حه‌مه‌ عه‌لی برای شه‌هيد نوری حه‌مه‌ عه‌لی كردبوو نه‌يانهيشتبوو، كه‌ بچيته‌ ناو هۆڵه‌كه‌وه‌ گوايه‌ پيناسه‌ی پیيه‌، به‌ڵام ناوی له‌ كۆمپيوته‌ردا نه‌بوو، هه‌زار جنێوی به‌ مه‌سعود و بارزانی يه‌كان دابوو، كه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست سوكايه‌تی به‌ سۆرانيه‌كان ده‌كه‌ن!
7. سوكا‌يتيه‌كی زۆريان به‌ شێخ محه‌مه‌د به‌رزنجی پێشه‌وای كۆمه‌ڵی ئيسلامی كردووه‌، به‌وه‌ی وينه‌گره‌كه‌ی به‌ دووری ٣٠٠ مه‌تر له‌ هۆڵی كۆنگره‌كه‌وه‌ بۆ كه‌ناڵی په‌يام وينه‌ی پيشه‌وای ئيسلامی گرتووه‌، دوای زياتر له‌ نيوكاتژمير ئه‌وسا ماوه‌يان دابوو شێخ محه‌مه‌د به‌رزنجی بێته‌ ناو هۆڵه‌كه‌وه‌!
8. پاراستن ماوه‌يان نه‌دابوو هيچ كه‌سێك ناسنامه‌ی خۆی وه‌ك كانديد بڵاوبكاته‌وه‌، به‌ڵام ته‌نها ماوه‌ی هێمن هه‌ورامی يان دابوو، ئه‌وكاره‌ بكات ، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی توڕه‌بوونی هه‌ريه‌كه‌ له‌ نه‌زهه‌ت حالی و هيوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا و هيوا گه‌ناوی و ساسان عه‌ونی و ئاكۆ چاوشين و نه‌جات حه‌سه‌ن كه‌ كانديدانی پاراستنن بۆ پله‌ی سه‌ركرداه‌يتی داهاتوو!
9. هه‌موو بارزانيه‌كان به‌ سه‌ياره‌ی تايبه‌تی خۆيان ده‌هاتنه‌ به‌رده‌م هۆڵی كۆنگره‌، به‌ڵام ئه‌وانی ديكه‌ تا ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سياسیی و نوينه‌رانی مه‌سعود به‌ پاس هاتوچۆيان پيده‌كردن، ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی دكتۆر ڕۆژ نوريی شاوه‌يس وتبووی: ئێستا زانيومه‌ ئێمه‌ی سۆرانیي چه‌نده‌ سوكين!




له‌ ڕووی ژماره‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره‌وه‌...
له‌ ڕێگه‌ی لێژنه‌ی ئاماداكاری هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری كوردستان و له‌ناو لق و مه‌كتبه‌كانی پارتيدا، ته‌نها ٦٥٠ ئه‌ندام هه‌ڵبژيرابوون، به‌ڵام له‌لايه‌ن مه‌سعود و نيچيرو پاراستنه‌وه‌، ٧٠٠ ئه‌ندامی ديكه‌ به‌ ته‌سكيه‌ دانرابوون، له‌سه‌دا ٤٦ بارزانيه‌كان بوونه‌ ئه‌ندامی كۆنگره‌و، به‌مه‌ جۆرێك له‌ ترسی دروست كردبوو، له‌ لايه‌ن ئه‌و ٢٥١ ئه‌ندامه‌ی كه‌ خۆيان كانديد بۆ ئه‌ندامی سه‌ركردايه‌تی كانيد كردبوو، واته‌ مه‌سعود و دووباله‌كه‌ی ديكه‌ كيان بويت ئه‌وا ده‌ده‌چيت و كيان نه‌ويت ئه‌وا سفری ده‌كه‌نه‌وه‌!
ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ بارزانی گه‌ر له ‌ده‌ره‌وه‌ی پارتی بيه‌ويت ته‌زوير بكات ده‌يكات، به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ناو خودی حزبه‌كه‌ی باوكيشی هه‌مان كردار ده‌كات و ديكتاتۆريانه‌ ره‌فتار ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ هه‌ڵبژاردن بۆی نه‌هاته‌ دي ئه‌وا به‌ مه‌ركه‌زيه‌ت ئه‌نجامی ده‌دات!


له‌ ڕووی وتاره‌كانه‌وه‌...!
گه‌وره‌ترين مه‌هزه‌له‌ و گاڵته‌جاری وتاره‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی بوو، كه ‌له‌به‌ر چاوی ميوانه‌كان و ئه‌ندامانی كۆنگره‌ خۆی كرده‌ موهه‌ريج ، به‌ جۆرێك سوكايه‌تی به‌ خۆی كرد، كه‌ هه‌موو پارتيه‌كانی ناو كۆنگره‌، به‌ ئاشكرا وتيان هه‌رگيز مه‌سعودمان وه‌ها نه‌بينيوه‌ كه‌ درۆو چه‌واشه‌كاری بكات.!
كاتي باسی ئازادی ديموكراسی و ماڤی مرۆڤ و يه‌كسانی كرد يه‌كێک له‌ كوردستان نه‌ژيايه‌ وه‌های ده‌زانی، که‌ مه‌سعود باس له‌ وڵاتانی سويد و نه‌رويژ و دانيماريك ده‌کات‌!

خه‌لاتكردنی رۆژنامه‌نووسيك ئاماده‌بوانی تووشی شۆك كرد!
مه‌سعود وه‌ك ڕێزلينانيك خه‌ڵاتی رۆژنامه‌نووسی بيانيانيه‌كی كرد، چونكه‌ كاتی قركردن و جينۆسايد كردنیت، كوردانی باشوور ڕۆلی خۆی ديوه ‌و ده‌نگ و گريان و شيوه‌ن و ديمه‌نكانی كيميابارانی گه‌ياندۆته‌ دونيا، ئه‌مه‌ جيگای باسكردنه‌، به‌ڵام به‌برياری بارزانی گه‌نجيكی ڕۆژنامه‌نووس و خويندكار زه‌رده‌شت عوسمان تيرۆر ده‌كرێ!


له‌ بواری تاوان و ئازاره‌كانی گه‌لی كوردستانه‌وه‌.
مه‌سعود هه‌مووی خسته‌ ئه‌ستۆی به‌عس و رژيمه‌كانی عێراقی شپرزه‌وه‌، ئه‌وه‌ی له‌بير چوو، كه‌ خۆی بووه‌ پاڵه‌وانی گه‌وره‌ترين تاوانی مرۆڤايه‌تی كه‌ له‌ ٣١ی ئابدا ئه‌و خۆی بووه‌ سيخورو جاسوسيكی دژ به‌ گه‌له‌كه‌ی و سوپای به‌عسی هێنايه‌ ناو هه‌وڵيره‌وه‌، كه‌ به‌ خوينی هه‌زاران شه‌هيد و تێكۆشه‌ر ئازاد كرابوو. له‌بيری چووبوو، كه‌ كۆسره‌ت ره‌سول هه‌ولێری ئازاد كردبوو، ئه‌ويش پيش تانك و زريپۆشه‌كانی به‌عس كه‌وتبوو، كه‌ زياتر له‌ ٣٠٠٠ گه‌نجی هه‌ولێری تا ئه‌مڕۆ له‌ ٣١ی ئابه‌وه‌ ئاسه‌واريان وونه‌، كه‌ مه‌سعودی خيانه‌تكار لێی به‌رپرسه‌!



وتاره‌كه‌ی مه‌لا به‌ختيار به‌رپرسی مه‌كته‌بی سياسی يه‌كيتی..
ئه‌و وتاره‌ دانرابوو كه‌ كۆسره‌ت ره‌سول بيخوينيته‌وه‌، به‌ڵام كۆسره‌ت رازی نه‌بوو، كه‌ پيا هه‌ڵدانی پارتی له‌ ئه‌ستۆ بگرێت و تاله‌بانی داوای كردبوو كه‌ مه‌لا به‌ختيار پياهه‌ڵدان بكات و وتاره‌كه‌ پێشكه‌ش بكات!



ئاهه‌نگی كۆتایی ڕۆژی يه‌كه‌م..
ئه‌وه‌ی، که‌ زياتر ئێمه‌ی ناره‌حه‌ت و نيگه‌رنی كرد، ئه‌وه‌ بوو، كه‌ هونه‌رمه‌ند نه‌جه‌مه‌دين غولاميم بينی، له‌ ئاهه‌نگی حزبيكی خيانه‌تكاری وه‌ك پارتی گۆرانی و سروود بچرێنێت.
به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی ته‌‌سه‌وه‌رم نه‌كردووه‌، ئه‌و ديمه‌نه‌بوو، كه‌ نه‌جه‌مه‌م بۆ چه‌ند ده‌فته‌ر دۆلاريك بينی، به‌ هه‌ر چوار په‌ل بۆ سه‌ركه‌وتنی حزبێ بنه‌ماڵه‌ی ٣١ی ئاب ده‌هۆڵ بژه‌ني.. ئه‌و نه‌جه‌مه‌دينه‌مان بينی له‌ كاتی ٣١ی ئاب هه‌زار جنيۆبارانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی كرد، به‌لام ئه‌مرۆ خۆی فرۆشت، وه‌ك ئه‌وه‌ی دوينێ حه‌مه‌سه‌عيد حه‌سه‌ن و مه‌هاباد قه‌ره‌داغی ژه‌نديان!
ئه‌وا با باسی چۆپی فه‌تاح له‌ولاوه‌ بوه‌ستێت به‌ به‌ڵگه‌ی زيندوو لامه‌، چۆن بۆ دۆلار زۆر شتی ديكه‌ی كردووه‌!
هونه‌رمه‌نده‌ ده‌نگ ناسكه‌كه‌ی باكور، نازدار كه‌ زياتر له‌ ساڵێكه‌ له‌سه‌ر حسابی مه‌سروری تيرۆرست له‌ هۆتيل چوار چرا ميوانه‌!



ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ به‌ خوينه‌رانی بناسينين...
فاتمه‌ خانه‌ به‌ (ناز عه‌بدولا) ناسراوه‌ هاوسه‌ری به‌رهه‌م عه‌لی سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی باسه‌، كه‌ پاراستن له‌ رێگه‌ی به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بيبه‌وه‌ ده‌ري ده‌كات!
ئه‌م ناوه‌ خۆی خوشكه‌كه‌ی عائيشه‌ خان به‌ (ئاشنا عه‌بدولا) خۆی ناساندووه‌ مامۆستای به‌رنامه‌كانيان عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی يه‌، كه‌ فێری كردوون له‌ هه‌موو به‌رنامه‌كان و كه‌رنه‌ڤاڵ و ڤيستيڤاڵ و كۆنگره‌كانی سه‌ربه‌ پارتی ببنه‌ پێشكه‌شكار.


دواهه‌مين ديمه‌ن..
ديمه‌نی عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی بوو، هه‌ر كانديديكی ده‌بينی پيی ده‌گووت: ده‌نگم بۆ تۆيه ‌و تۆش ده‌بێ دوای ئه‌وه‌ی ده‌بيته‌ سه‌ركردايه‌تی پارتی ئاگات له‌ من بێ زۆر قه‌رزارم!
به‌م شێوه‌يه‌ ئه‌و جواميره‌ به‌ ٢٥١ ئه‌ندامه‌كه‌ی وت: ده‌نگم بۆ تۆيه‌..تا ئه‌وه‌ی سه‌رۆ قادر وتبووی: دياره‌ سه‌لاحيه‌تيان به‌ عه‌بدولوه‌هاب داوه‌ له‌ جياتی ده‌نگدان به‌ ٥١ كانديد ده‌نگ به‌ ٢٥١ كه‌سه‌كه‌ بدات.!


تيبينی:
من بو پێه‌ی له‌ مه‌كته‌بی مه‌سعود له‌ سه‌ری ره‌ش ده‌وام ده‌كه‌م، يه‌كيكم له‌و ٧ كه‌سه‌ی له‌ كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٥ی ته‌موزی ته‌موزی ٢٠٠٩ ده‌نگم به‌ به‌رێز دكتۆر كه‌مال ميراو ده‌لی داوه ‌و، بۆ ماوه‌ی ٧ مانگ لێژنه‌يان پێك هينا بۆ دۆزينه‌وه‌ی ئه‌و ٧ كه‌سه‌ی ده‌نگمان به‌ بارزانی نه‌دابوو، تا ئه‌م ڕاپۆرته‌ بۆيان نه‌دۆزرايه‌وه‌، كه‌ ئه‌و ٧ كه‌سه‌ كێ بووه‌؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە