کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی مه‌سعود بارزانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ كاتێكی نادیار دواخست؟!

Wednesday, 12/01/2011, 12:00


دوای ئه‌وه‌ی له‌ ڕۆژی ٩ی ١ی ٢٠١١ ، به‌ هۆی به‌شداری نه‌ركردنی فازیل میرانی له‌ كۆبونه‌وه‌ی دووه‌می ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردا‌یه‌تی پارتی له‌ پیرمام و، بوونی ژماره‌یه‌ك كیشه‌ی جۆراو جۆرو ئاڵۆزیه‌كانی نێوان هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی نیو بنه‌ماڵه‌ی بارزان(مه‌سعود___نیچیر)و،زألبوونی گروپی پاراستن به‌ سه‌ر ڕه‌وتی كۆبونه‌وه‌كانداو، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ مه‌سعود مه‌سرۆری كوڕی ده‌ستنیشانكردبوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌مانگی ١١ی ئه‌مساڵدا بكریته‌ سه‌رۆك وه‌زیران له‌ جێگای دكتۆربه‌رهه‌م و، ڕازینه‌بوونی نیچیره‌ڤان به‌و داوایه‌و ده‌ستنیشانكردنی (یوسڤ بارزانی) برای نێچیر بۆ ئه‌و پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و، لادانی نه‌وزاد هادیو نوری سنجاری و، دانانی عه‌لی ته‌ته‌ر و پشتیوان سادق له‌ شوینیان، بوه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی نیچیره‌ڤان له‌ نیوه‌ی كۆبونه‌وه‌كاندا پاشه‌كشێ بكات و، شكستپێهێنانیان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی نوی!
ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ی نیچیره‌ڤان بارزانی یه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه‌ دوینی١١ی ١ی ٢٠١١ ، كۆبونه‌وه‌ی ٣ هه‌می ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌ پیرمام ده‌ستی به‌كاره‌كانی خۆی كرد، هه‌رچه‌نده‌ بڕیاربوو كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌ ده‌مژمیری ١٠ی به‌یانی ده‌ست پیبكات، به‌ڵام مه‌سعود كۆبونه‌وه‌كه‌ی بۆ ده‌مژمیر ٣ ی پاشنیوه‌ڕۆ دواخست و، به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆبونه‌وه‌كه‌ ڕێكخرا، به‌ڵام دوای ٣ كاتژمێر گفتۆگۆ و ململانی، نه‌یانتوانی ته‌واوی ئه‌ندامانی مه‌كمته‌بی سیاسی هه‌ڵبژیرن، هه‌ر بۆیه‌ كۆده‌نگیه‌كیان دروست كرد، به‌ ته‌وافق و دیكتاتۆریانه‌ی مه‌سعود، كه‌ له‌ ١٧ ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسی ١٠ ئه‌ندام مه‌كته‌بی سیاسی كۆنه‌كان وه‌ك خۆیان دانرانه‌وه‌و، نه‌توانرا به‌ هه‌لبژاردن زالبن به‌سه‌ر كیشه‌كانیانداو، كۆبونه‌وه‌كه‌ بۆ ئه‌مڕۆ ١٢ی ١ی ٢٠١١ ، دواخراو، ئه‌مرۆش به‌ بروسكه‌یه‌كی نهێنی بارزانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ٧ ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسیانه‌ بۆ كاتێكی نادیار دواخرا!!
به‌ پیی سه‌رچاوه‌یه‌ك هۆكاری دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ٧ ئه‌ندام مه‌كته‌ب سایسانه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ریته‌وه‌، كه‌ بارزانی ده‌یه‌وێت، هه‌ریه‌كه‌ له‌ سیداد بارزانی و نه‌زهه‌ت حالی و یونس ڕۆژبه‌یانی سیروان بارزانی بكاته‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سایسی!!
ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆكاری كیشه‌كان و هه‌رچی له‌لایه‌ن نیچیرڤان بارزانی یشه‌وه‌یه‌ ده‌یه‌وێت، هه‌ریه‌كه‌ له‌ یوسڤ بارزانی و نه‌وزاد هادی وسه‌ڵاح ده‌ڵۆ وفه‌ریدون جوانرۆیی و بكاته‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی!
به‌م جۆره‌ پارتی له‌ناو خودی خۆشیدا تووشی چه‌ندین قه‌یران بۆته‌وه‌، تا ئه‌وه‌ی هه‌لبژاردن و ده‌ستنیشانكردنی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیش بۆته‌ گه‌وره‌ترین كێشه‌ی هه‌نوكه‌ی نێو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و پارتی و لایه‌نه‌كانی دیكه‌!
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ مه‌سرۆر بارزانی پیداگری كردووه‌ تا دكتۆر نوری سنجاری له‌ پۆستی سه‌رۆكی دیوانیش لاببریت، به‌ڵام نیچیر به‌ سه‌ختی و قورسی به‌ رووی ئه‌م داوایه‌دا چۆته‌وه‌و، ئه‌وه‌شی نه‌شاردۆته‌وه‌، له‌سه‌ر قسه‌ی من له‌ كاندید كردنی سه‌ركردایه‌تی كشاوه‌ته‌وه‌، ده‌نا زۆرترین ده‌نگی ده‌هیناو، ئێستاش ده‌تانه‌وێت به‌م شێوه‌یه‌ پارتی به‌رو ئاقارێكی ته‌لخ و ناشرین به‌رن، منیش ناهیلم!
لیستی ناوی ئه‌و ١٠ ئه‌ندامانه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كه‌ به‌ ته‌عین دانراون :
1. فازیل میرانی
2. مه‌حمود محه‌مه‌د
3. كه‌ریم شه‌نگاری
4. مه‌سرۆر بارزانی
5. زه‌عیم عه‌لی
6. هۆشیار زیباری
7. رۆژنوری شاوه‌یس
8. كه‌مال كه‌ركوكی
9. عزه‌دین به‌رواری
10. ئازاد به‌رواری


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە