کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ به‌لگه‌ی زیندوه‌وه‌ گه‌نده‌لیه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی كورانی موحسین دزه‌یی ببینن!

Friday, 24/12/2010, 12:00


له‌ بیرمه‌ له‌ ساڵی ١٩٩٨ به‌ناوی موساته‌حه‌وه‌و به‌ هۆی ده‌سته‌ڵاتی موحسین دزه‌یی كه‌ نوینه‌ری تایبه‌تی مه‌سعوده‌، سه‌فین و شیروانی برای به‌ ته‌له‌ڤۆنیك هۆتێل (هه‌ورامان )ی ناو هه‌ولیری پایته‌ختیان بۆ ماوه‌ی (٢٥) ساڵ له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئه‌وكات له‌ حوسین سنجاری وه‌رگرت، هه‌رچه‌نده‌ حوسین سنجاری ڕازی نه‌بوو، به‌ڵام به‌هۆی به‌یان دزه‌یی كه‌ بیركاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی بوو ئامۆزای موحسین دزه‌یی یه‌، به‌ تۆپزی ئه‌و هۆتیله‌یان وه‌رگرت!
به‌ پێی یاساكانی شاره‌وانی و ڕێنمایه‌كانی موساته‌حه‌ نابیت، تا كۆتایی هاتنی ئه‌و واده‌یه‌ ئه‌و بینایه‌ جگه‌ له‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ هیچ گۆڕانیكی به‌سه‌ردابیت، به‌ڵام هه‌ر به‌ تۆپزی ئه‌وه‌تا ٢ گه‌وره‌ گه‌نده‌لیان ئه‌نجامداوه‌، یه‌كیان ماوه‌ی ٢٥ ساله‌كه‌ ته‌واو نه‌بوه‌و له‌ تاپۆی هه‌ولیر كردویانه‌ به‌ناوی خۆیانه‌وه‌و، دووه‌میش هۆتێله‌كه‌یان ته‌ختی زه‌وی كردوو، واچه‌ند نهۆمیكی دیكه‌یان به‌ نه‌خشه‌و ماسته‌ر پلانی نوێه‌وه‌ دروست كردووه‌!
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ گه‌نده‌ڵی و تاوان و دزی له‌ مولكی میلله‌ت نه‌بێ، ئه‌ی چی گه‌نده‌ڵبه‌؟!

نمونه‌یه‌كی دیكه‌ی گه‌نده‌ڵی بارزانی موحسن دزه‌یی، كه‌ وه‌زیری شاره‌وانی بوو، پاش ٤ مانگ به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانیت چ دزی و تاوان و گه‌نده‌ڵیه‌كی كردووه‌، هه‌ردوو گۆڕه‌پانی ڕوكنی ناوبازاری ئه‌سواق سیروان و قوتابخانه‌ كۆنه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر بازأری نیشتیمان ته‌نیشت بانكی ڕه‌شیدی كرد به‌ناوی خۆیه‌وه‌!!
دوای ئه‌وه‌ی نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر نێچیری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئاگادار كرده‌وه‌، وێڕایی سوكایه‌تی پێكردن، قوتابخانه‌كه‌ی له‌ بارزان سه‌نده‌وه‌و، ئێستا بنكه‌ی پۆلیسی ڕیكاری تێدا ده‌وام ده‌كه‌ن واته‌ ئینزیباتی پۆلیس!
به‌ڵام بارزان هه‌زار كه‌سی كرده‌ واسته‌ تا نێچیر ئه‌و پارچه‌ زه‌ویه‌ی ڕوكنی ناو بازاڕی لێنه‌سێنێته‌وه‌، كه‌ ئێستا كردویه‌تێ بینایه‌كی ٤ نهۆمی شوشه‌ و ئه‌لیكابۆنی كردووه‌و، له‌م ماوه‌یه‌دا ٤ ملێۆن دۆلاریان داوه‌تێ نه‌یداوه‌!
بارزان تا وه‌زیری شاره‌وانی بوو، زیاتر له‌ ٢٠ ئاغای دزه‌یی زه‌وی كشتوكاڵی وه‌رگرتووه‌و بۆشی كردۆته‌ شوینی شاره‌وانی و پاشانیش كراوه‌ته‌ بازرگانی و پیشه‌سازی!
بۆ ڕاستی ئه‌م بابه‌تانه‌ رزگار سێناره‌یه‌ی چه‌ند جارێك هه‌موو مولكه‌كانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌ی بۆ باسكردوین ، هه‌ولێریه‌كان باش ئه‌م ماڤیانه‌ ده‌ناسن!
بارزان دزه‌یی له‌ سه‌ر شه‌قامی گوڵان كه‌ به‌شه‌قامی نێچیر ناسراوه‌ ١٥٠٠ مه‌تر دووجای بۆ خۆی داگیركردووه‌و، له‌م نزیكانه‌ گه‌وره‌ترین هوتێلی له‌سه‌ر درۆست ده‌كات به‌ شه‌ریكی له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌دارێكی سعودی چونكه‌ بارزان زیاتر له‌ ٢٠ ساڵه‌ له‌ سعودیه‌ كاری ئه‌ندازیاری و عه‌قاراتی كردووه‌!
تیبنی.....

ئه‌وه‌ وێنه‌ی بینایه‌ی هۆتیل هه‌ورامانه‌‌ كه‌ ئێستا ته‌ختكراوه‌و باڵه‌خانه‌ی له‌سه‌ر درۆست ده‌كرێت
بینا شوشه‌یه‌كه‌ش موڵكی میلله‌ته‌و بارزان دزه‌یی دوای داگیركردنی دروستی كردووه‌

چاوه‌ڕوان بن گه‌نده‌لی و موڵكی سامانی موحسین دزه‌یی و كورانی بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌..تا باشتر ماهیه‌ت و مه‌عده‌نی ئه‌م بنه‌ماڵه‌ گه‌نده‌ل و كویله‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود به‌ خوینه‌ران بناسینین!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە