کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پانۆرامای هه‌واڵ و خروقاته‌كانی 72 كاتژمير پێش كۆنگره‌ی پارتی ببينن

Thursday, 09/12/2010, 12:00




له‌ په‌راوێزی ململانێ و كێشمه‌كێشه‌كانی هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی نيو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی(مه‌سروری تيرۆرست و نێچيری گه‌وره‌ دزو مه‌كته‌بی سياسی) بۆ به‌ده‌ستهينانی زۆرترين ده‌نگ و زۆرترين پله‌ی ئه‌ندامی سه‌ركردايه‌تی داهاتووی پارتی، به‌به‌رده‌وام له‌لايه‌ن هه‌ردوولاوه‌ خروقاتی هه‌مه‌ جۆر ئه‌نجامده‌ده‌ريت!
بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری هه‌واڵ و زانياری و خروقاته‌كانی 72 كاتژمير پيش كۆنگره‌ ببن، فه‌رموون له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی چه‌ندين خرۆقات به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه‌:
1. مه‌سعود به‌بروسكه‌ ناوی فه‌ريق شيروان عه‌بدولره‌حمانی له‌ لسيتی كانديدكراوان بۆ ئه‌ندامی سه‌ركردايه‌تی سڕيوه‌ته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ميژووی ڕابردوو به‌عسی بوون و به‌شداربوو له‌ روخاندنی گونده‌كانی شيعه‌ له‌ باشورو ناوه‌ڕاستی عێراق تاوانبار كراوه‌...به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌مڕۆ به‌ بروسكه‌ ئاگاداری زرار شێخ حاجی قادر ئه‌ندامی فه‌له‌كی له‌شكری پارتی كراوه‌ته‌وه‌ تا خۆی كانديد بكات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ ئه‌ندامی سه‌ركردايه‌تی داهاتووی پارتی، له‌كاتيكدا كه‌ ئه‌م زرار حاجی شێخ قادره‌ په‌يوه‌ندی به‌ حاجی عه‌بد مديری ئه‌منی عامه‌و زڕبرای سه‌دام هه‌بووه‌، له‌ ماڵی شێخ عوسمانی عه‌ولان له‌ سالی 1988 چاوی به‌ حاجی عه‌بد كه‌وتووه‌و ده‌مانچه‌يه‌كی به‌ دياريش لێوه‌رگرتووه‌، تا ئه‌مرۆ ئه‌و ده‌مانچه‌يه‌ پارێزراوه‌ لای زراره‌ كه‌چه‌ڵ!
2. شه‌وی ڕابردوو فازيل ميرانی به‌ ته‌له‌ڤۆن هه‌زار جنيو سوكايه‌تی به‌ ئاكۆ چاوشين و هيمن هه‌ورامی ئه‌ندامانی ده‌زگای پاراستن داوه‌، هه‌ره‌شه‌و سوكايه‌تی له‌لايه‌ن به‌رپرسانی ده‌زگای پاراستن به‌رامبه‌ر به‌ باڵه‌كه‌ی نيچيره‌ڤان و ميرانی زيادی كردووه‌!
3. دوينێ له‌ كاتيكدا نه‌زهه‌ت حالی كۆنه‌ جاش و به‌رپرسی ده‌زگای پاراستنی سه‌ڵاحه‌دين بۆ پرۆپاگه‌نده‌ سه‌ردانی سلێمانی كردووه‌، عزه‌دين به‌رواری سه‌رپه‌رشتياری مه‌كته‌بی سياسی سلێمانی ئاماده‌نه‌بووه‌ پێشوازی له‌ نه‌زهه‌ت و ستاڤه‌كه‌ی بكات، چونكه‌ عزه‌دين له‌ گروپی نيچيره‌ڤانه‌!
4. مه‌سعود به‌ بروسكه‌هه‌ريه‌كه‌ له‌ عه‌باس ئاغای كۆنه‌ جاش كه‌ كارگيری لقی ٤ بووه‌و دواتر گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ سنوری هه‌ولێرو سه‌رهه‌د شێخ جواد كۆنه‌ ئه‌فسه‌ری گاردی كۆماری سه‌دامی، كردۆته‌ ئه‌ندامی كۆنگره‌ی 13ی پارتی!
5. نه‌زهه‌ت حالی به‌ بڕياری مه‌سروری تيرۆرست ماوه‌ی 2 ڕۆژه‌ باره‌گای سكرتاريه‌تی لاوانی له‌ هه‌ولێر داخستوه‌كه‌ ده‌كه‌ويته‌ پشت سه‌رۆكايه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زيران، چونكه‌ نه‌زهه‌ت حالی خانوويه‌كی له‌و شوينه‌ هه‌يه‌و وه‌ك نووسينگه‌ بۆ بانگكردن و بينينی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ به‌كارهيناوه‌، تا ئه‌و ئه‌ندامانه‌ ئاشكرانه‌بن كه‌ سه‌ربه‌ كوتله‌ی نيچيرو ميرانينن و سه‌ردانی نه‌زهه‌ت ده‌كه‌ن، له‌ پاسه‌وانه‌وه‌ تا ئوميد خۆشناو ئيزندراون تا ڕۆژی شه‌مه‌!
6. ململانيه‌كانی نێوان ده‌زگای پاراستنيش زيادی كردووه‌، ئه‌وانه‌ی بارزانيه‌كانن دوو گرۆپن، گرۆپيكيان پشتيوانی عيسمه‌ت ئه‌رگووشی ده‌كه‌ن و، گروپی دووه‌ميش پشتيوانی نه‌زهه‌ت حالی ده‌كه‌ن و، گروپی ده‌ره‌وه‌ی بارزانيه‌كانيش بوونه‌ته‌ 2 دووبه‌ش: لايه‌كيان وه‌ك ئاكۆ چاوشين پشتيوانی عيسمه‌ت ئه‌كات و، هيوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا و ساسان عه‌ونی پشتيوانی نه‌زهه‌ت ده‌كه‌ن و، هه‌ردوو گروپه‌كه‌ش دژايه‌تی هێمن هه‌ورامی ده‌كه‌ن!
7. ئازاد به‌رواری جيگری سه‌رۆك وه‌زيران 2 رۆژه‌ هيچ كه‌سيكی نه‌بينيوه‌ له‌ ئه‌ندامانی كۆنگره‌، چونكه‌ ئازاد له‌لايه‌نی هه‌ردوو گروپه‌كه‌وه‌ ده‌سته‌كه‌ی ئاشكرابووه‌، كه‌ويستويه‌تی به‌ نهينی كار بۆ هه‌ردوولا بكات و، ياريه‌كی ناشيانه‌ی كردووه‌و، داوای كردووه‌ كه‌ خۆی بۆ سه‌ركردايه‌تی داهاتوو كانديد نه‌كات، به‌لام مه‌سعود ڕازی نه‌بووه‌و، ئازاد 3 ڕۆژ پيش ئيستا 100 وه‌ره‌قه‌ی سه‌د دۆلاری به‌ عه‌بدولا سه‌نگاوی داوه‌!
8. مه‌سرۆری تيرۆرست له‌كاتی بينينی سه‌ركردايه‌تی لاوانی پارتی به‌ دوو رسته‌ ئاگاداری كردبوونه‌وه‌، كه‌ ئه‌وه‌ی بارزانی ده‌ويت ده‌بێت ده‌نگ به‌ ئيمه‌ی و پاراستن بدات، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌ياندووه‌ كه‌ له‌ مانگی 2011/8 ئه‌و ده‌بيته‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌ شوينی دكتۆر به‌رهه‌م ، داوای له‌ ئوميد خۆشناو سكرتيری لاوان كردووه‌، بۆ دوو رۆژ باره‌گه‌كه‌يان به‌ پاسه‌وانه‌كانيشه‌وه‌ بۆ نه‌زهه‌ت حالی چۆل بكه‌ن..تا ئه‌ندامانی كۆنگره‌ ببينيت!
9. هۆشيار زيباری 100 ده‌فته‌ری بۆ (خاريج)ی برازای ناردووه‌ تا پرۆپاگه‌نده‌ی به‌ په‌له‌ی له‌ هه‌ولێر و سلێمانی بۆ بكات و، بابه‌كر زيباريش 340 ئه‌ندام كۆنگره‌ی سنوری ئاكرێ و ئاميدی و دهۆكی به‌ پاره‌ و ده‌مانچه‌ به‌سه‌ر كردۆته‌وه‌و، داوای كردووه‌ له‌و 340 كه‌سه‌ ته‌نها يه‌ك ده‌نگ بده‌ن، ئه‌ويش به‌وی بده‌ن!
10. مه‌سرۆر و پاراستن له‌ دژی عه‌بدولموهه‌ميمه‌ن بارزانی پرۆپاگه‌نده‌ ده‌كه‌ن و، كيشه‌ كه‌وتۆته‌ نيوانيان شه‌وی رابردوو 3 سه‌ياره‌ دوای سه‌ميری كوڕی عه‌بدولموهه‌يمه‌ن كه‌وتوون له‌ كۆڕێ تا سه‌لاحه‌دين..كه‌ ژماره‌ی سه‌ربازی فه‌له‌كيان پيوه‌بووه‌!
11. هيوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا پاره‌ی به‌ 3 كاديری داوه‌ تا له‌ سنوری قه‌ڵادزي پڕۆپاگه‌نده‌ی بۆ بكه‌ن ، ئه‌وانيش: خالد عه‌بدولا قه‌لادزيێ و عه‌باس ئاغای كۆنه‌ جاش و بيستون قه‌لادزيی كه‌سه‌ر به‌ پاراستنی قه‌ڵادزێه‌يه‌، به‌ڵام خالد قه‌ڵادزيێ پاره‌ی له‌ دكتۆر حه‌سه‌ن سوره‌و حاجی حاجی برايم و هه‌لۆ كورده‌ش وه‌رگرتووه‌، وه‌ك خۆی گوتويه‌تی ده‌نگ به‌ كه‌سيان نادات!
12. چناری سه‌عد عه‌بدولا بۆ پرۆپاگه‌نده‌ ويستويه‌تی سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رميان بكات، خه‌ڵكی كه‌سوكاری شه‌هيدان و كيمياباران هه‌ره‌شه‌يان لێكردووه‌، كه‌ سه‌ياره‌كه‌ی ده‌سوتينن گه‌ر روو له‌و سنوارانه‌ بكات!
13. كه‌ركوكيه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی تۆله‌ له‌ نه‌جات حه‌سه‌ن و محه‌مه‌د سه‌يد خورشيد هيوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا ده‌كه‌ن، كه‌ پارتيان له‌وي سوك كردووه‌و، بڕياريان داوه‌ ده‌نگ به‌و 3 جاشه‌ی پاراستن ناده‌ن!
14. سه‌رچاوه‌يك له‌ حاجی حه‌ميد بارزانی له‌ ده‌زگای ئه‌يلوله‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ قادر قادر زياتر له‌ 230 مليۆن دينار ميزانيه‌ی ده‌زگای بۆ خۆی بردووه‌و، وتويه‌تی ته‌سليمی وه‌زاره‌تی دارای ده‌كه‌مه‌وه‌، كاتێ به‌دواداچونيان كردوه‌، بۆ ماڵه‌وه‌ی بردۆته‌وه‌و، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌ياندووه‌ : ئه‌گر ببمه‌وه‌ به‌ سه‌ركردايه‌تی 500 ملێۆن ديناره‌كه‌ی مووچه‌ی ئه‌و 6 مانگه‌ی ئه‌يلول ده‌گيرمه‌وه‌، كه‌2 ساڵه‌ بردوومه‌..شازی دز!
15. نيچيره‌ڤان بارزانی ليژنه‌يه‌كی بۆ پشكنين و به‌دواداچوونی 130 ده‌فته‌ر دۆلاری ناوه‌ندی ڕاگه‌ياندنی پارتی كردووه‌، كه‌ سه‌رۆ قادر به‌ 3مانگ پيش كۆنگره‌ لوشی داوه‌و، تا ئه‌وه‌ی رزگار ئاكرێی به‌رپرسی ژميرياری ئه‌وه‌ی ڕاگه‌ياندووه‌، گه‌ر سه‌رۆ قادر تووشی بكات، ئه‌واناوی سۆنيا سديق هاوسه‌ری سه‌رۆ عه‌لی ڕانيه‌ی پورزای سه‌رۆ شێرۆ سكرتێری سه‌رۆ و په‌ری خوشكی سونيا ده‌دات، كه‌ يه‌كی 5 ده‌فته‌ر دۆلاريان وه‌ك پاداشت وه‌رگرتووه‌و، به‌ناوی پرۆژه‌ی سه‌نته‌ر ميديا وه‌سڵی ته‌زويريان بۆ كراوه‌!
16. دوێنێ پۆليسی بنه‌كه‌ی ئه‌زمه‌رله‌ سلێمانی دووه‌مين ئاگادار كردنه‌وه‌يان گه‌يانده‌ ده‌ست شه‌ماڵ عه‌لی به‌رپرسی پاراستنی لقی 4 كه‌ له‌لايه‌ن دوو خانمه‌ ئه‌سيوپی و نيپاڵی يه‌وه‌ سكاڵايان له‌ دژ تۆمار كراوه‌، بۆ دادگای لێكۆڵينه‌وه‌ی سلێمانی به‌رزكردۆته‌وه‌، كه‌ به‌ ناوی خزمه‌ت كردنه‌وه‌ له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌ستدرێژی سێكسی كردونه‌ته‌ سه‌ر، ئه‌مه و‌ ئه‌گه‌ر بۆ 3 يه‌مين جار ئاماده‌نه‌بێ ئه‌وا بڕياری ده‌ستگيركردنی له‌لايه‌ن دادوه‌ری لێكۆلينه‌وه‌ بۆ ده‌رده‌چيت!
17. شه‌وی ڕابردوو له‌ پيرمام هه‌واڵی بانديكی له‌شفرۆشی بلاو كرايه‌وه‌، كه‌ هه‌ريه‌كه‌ له‌ ميرخانی كوڕه‌ خه‌زوری نه‌زهه‌ت حالی و سيامه‌ندی برای نه‌زهه‌ت حالی دووان له‌كه‌سه‌ دياره‌كانی نيو ئه‌وبانده‌ بوون، كه‌ له‌ 13 كه‌س پێكهاتبوون و، ئه‌وه‌شيان دركاندوه‌وه‌ كه‌ نه‌زهه‌ت حالی خۆشی ناوی هاتووه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی هه‌ريه‌كه‌ له‌ محه‌مه‌د عه‌لی قه‌لادزيی و هيوا گه‌ناوی و ماوه‌ی 10 ڕۆژه‌ ئه‌و زانياريانه‌يان بلاو كردۆته‌وه‌!
 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە