کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەوەى سەرۆ قادر بۆی نەكرا بەشیر حداد كردی

Monday, 25/05/2009, 12:00


بەڕێزان ئەم دونیایە بەدرێژایی مێژوو زۆر سەردەم و چاخ بەخۆو ە بینیوەو بەدرێژای مێژووى مرۆڤایەتى زۆر گەل و نەتەوەش حوكمڕانى دەسەڵات داریان تیادا كردوە ,لەویشدا كەسانێك نزیك بوونەوەى خۆیان بەفەرسەتێك زانیوە لەدەسەڵات داران و لەسەر حیسابی خەلكی تر خۆیان پێگەیاندوە وپشتگیریان لەو دەسەڵاتە كردوە كە بونەتە داردەست و چاوساغی ئەوان و خەڵكیان بۆ خەڵەفاندون تاوەكو زیاتر لەدەوریان كۆ ببنەوەوتەمەنی زوڵم وستەمیان درێژتر بكەنەوە دەسەڵات دارانیش ئەم جۆرە كەسانەیان بۆ خۆیان قۆستۆتەوەو دەمیان تیركردوون ئەوانیش چاویان كویر بوە بەرامبەر بە زوڵمیان باشترین كەسیش لە هەموو سەردەمێكدا بۆ دەسەڵاتداران پیاوانی ئاینی بوون با لە فیرعەونەوە دەست پێبكەین وەزیرەكەى هامان بوو چۆن توانی فرعون توشی ئەو هەڵە یە بكات وچۆن نەخشەى بۆ دادەنا ,لەسەردەمی حەزرەتی عیسا علیە السلام چۆن پیاوانی ئاینی جولەكە دژایەتیان كرد و لەگە ڵ پاشادا چ نەخشەیكیان بۆ دانا تا دوایی .هەموو دەسەڵاتداران موستەشاریان هەبووە زۆریشیان پیاوانی ئا ینین دیارە كوردیش وەك ئەوان هەمان سیاسەتی هەڵبژاردوە بۆشتان دەسلمێنم ماوەیەك مەلا ئەحمدى خانقا ومەلا رشید گەردی ومەلا عومەرى چنكیانی (كە برادەرێكى جێی متمانە پێی وتم لەسالانی 1996-1997مەلاعومەرمحازەرەى بۆ دوتین ئێمەش دەعوتمان كرد بۆ نان خواردن لەكاتی چونی بۆ سەر ئاو كە لەجۆگەلەى ئاو پەڕیەوە پیناسی لقی چواری پارتی لەگیرفان كەوتە خوارەوە منیش هەڵم گرتەوە دوایی دامەوە بە مەلا عومەر ئەویش لەشەرمان لامان نەمایەوەو حوزرێكی هێنایەوە بۆ رۆِیشتن) ئەوەى ئەمرۆ دیارە دەسەڵاتدارانى دیكتاتۆر كەسانیك كە زەرەرى بۆ كورسی دەسەڵات نەبی ئەوانیش ئەم جۆرەیان قبوڵە بەڵام ئەم سیاسەتە تاسەر ئیسقان سەقەتەو قبوڵ ناكرێ چونكە نزیكبونەوە لەدەسەڵاتداران بەتایبەتیش پیاوانی ئاینی دیكتاتۆری دێننە بەرهەم دوایش خۆیان زەرەر مەند دەبن . بائاماژە بەهەندێ كەس بكەین كە بەنزیك بوونەوە لەدەسەڵات بەتایبەتیش بنە ماڵە چیان بەسەر هاتوە مەلا ئەحەى شاعیر دوای ئەوخزمەتەى بەبنەماڵە بەموفلیسی مایەوە هەم لەماڵ هەم لە ریزو قەدر مەلا رشید گەردی دوای ئەو ماستاو چیەتیكردی بۆ بنەماڵە دواییش سوك و ریسوابوو,لە ئیسلامیەكانیش مەلا غەنی دوای نزیك بونەوەى لە بنەماڵە لەناو خەلك بزوتنەوەش هەروا سوك بووشیخ زانا بەچاوی خۆتان دیتتان چیان بەسەر هێنادوای ئەوەى لەكاتی چوونى بۆ لای مەسعودو نیچیرو كەریمۆك بێئەوەى لەدەرگا بدات دوایش بەقاتل و زیناكارو نێر باز پیشانی جەماور درائیستاش نۆرەى عومەر چنكیانی بوو بەڵام دەبینم د. بەشیر خۆی پێش مەلا عومەر خست بەحیسابی ئەوەى كاری زیاتری پێدەكرێت و دەتوانیت هیچ نەبی یارمەتی دكتۆراكەی پیشتوان بدات بەراستی كەبینیم خۆی كاندید كردوە لەسەر ئەو لیستە خەریك بوو شۆك بمگرێ بەڕاستی كارێكی زۆر ناشیرینت كردوە لەوەى بوكەكەت گەلێك ناشیرینترە بەرامبەر بە خواو بەخەڵك بەراستی تۆ ناتوانی ناشرنیەكانی ئەو لیستە جوان كەیتەوە تەنها تۆ زیاتر پێی ناشیرین دەبیت بەراستی ئەوەى سەرۆ و سەرنوسەری گوڵان وفازیل دەباغ وهەموو كاسە لێسەكانی بنەماڵە بۆیان نەكرا بۆسەرخستنی لیستى كەرە دێزەكە بەشیر حداد دەیەویت بیكات مەلا دەتەوێت ئەو مینبەرەى مزگەوت بۆ شاردنەوە وپشتگیریكردنی گەندەڵی بەكار بهێنیت كە زۆربەى خەڵك لێان بێزارە ,چونكە ڕووڕەشن بەرامبەر خوداو خەڵك مەلا بە دكتۆڕاكەت ڕاحەت نەبووی بویتە موستەشاری نیچیرو پشتیوان دیسان ڕاحەت نەبووی خۆت كاندید كرد بۆ پەرلەمان خۆزیا هەمووكارێكت كردبا خۆت بۆ سەروكایەتی هەریم كاندید كردبا ئەگەر سەربەخۆیت بەڵام ڕاست ناكەیت تۆش مەلایەكى خۆفرۆش چڵكاو خۆری بنەماڵە و میتی تۆوركیت دەنا پارتیش وەرى ناگرتیت دوبارە ابن العلقمیمان لێ ژیایەوەونازانم چ وەڵامێكت بۆ كۆمینتەكان هەیە ئەوش نا چ وەڵامێكت بۆ حزور خودا پێە گەیشتمە ئەو قەناعەتەى تۆش لەوان گەندەڵتری خەیانەت كار تری تاكو ئیستا كوری خەڵكت بەكوشت ئەدا و بۆ جیهادت هان دەدان دەت ووت بەقوربانی ئەو گوللەیە دەبم كە بەر سینگم بكەوێت ئیستا چی دەڵێت دەڵێی بەقوربانی ئەو سوكایتیەبم كە مام وبرازاكە پێم دەكەن دەڵیت بەقوربانی ئەو كورسیە بم كە پارتی پێم دەدات دەڵێت بەقوربانی ئەو پارتیە بم كەبەرنامەی ئیسلام سەردەخات بەسە چیتر بەناوى ئاینی پیرۆزی ئیسلام خۆڵ مەكەنە چاوى خەڵكی فەقیرو هەژار نازانم لەمە زیاتر چی بڵێم مادام وایە تۆش بەسەراحەت وەك ئەو مەلایانە بڵی بەقسەم بكەن بەعەملم مەكەن


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە