کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رچاوه‌ی دارایی داعش له‌کوێ یه‌؟

Thursday, 25/09/2014, 12:00






ئه‌وه‌ی روون و ئاشکرایه‌ یه‌کێک له‌پشتیوانه‌ به‌هێزه‌کانی چه‌ته‌کانی داعش ده‌وڵه‌تی تورکیایه‌ ، ئه‌و تورکیایه‌ی سه‌نگی ئابووری خۆی به‌سامانی سروشتی هه‌رێمی کوردوستان پارسه‌نگ ده‌کات و کوردوستانیشی کردووه‌ته‌ بازاڕێک بۆ ساغکردنه‌وه‌ی که‌ل و په‌ل و به‌رهه‌مه‌کانی ، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی کورد به‌ دۆست و برای باوک و دایکی خۆی ناوی ده‌بات و به‌ڵام له‌ پشتی په‌رده‌وه‌ دوژمنێکی مه‌ڵاسدراوه‌ و تینووه‌ به‌خوێنی هه‌رکوردێک ئه‌گه‌ر له هه‌رشوێنێکی ئه‌م جیهانه‌دا بژی و خوازیاری هه‌ناسه‌یه‌کی ئازادی بێت ، له‌کلتوری تورک دا هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک نابێت به‌برای تورک ،ئه‌مه‌ش له‌و دروشمه‌ی که‌مال ئه‌تاتوورکه‌وه‌ دیاره‌ که‌ده‌ڵێت :(به‌ته‌نها تورکه‌ که‌ دۆستی تورک بێت) ته‌نها ئه‌م دروشمه‌یه‌ که‌ تاکو ئیستاش له‌تورکیادا منداڵه‌کانی پێ په‌روه‌رده‌ ده‌کرێت ، سیاسه‌تی شۆڤینیانه‌ی تورک له‌ هه‌وڵه‌کانیدا بۆ سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد زیادتر له‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی تر ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌ ، مێژووی رابووردوهه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ئیستاش له‌ناوچه‌که‌دا رووده‌دات ئه‌م ڕاستی یه‌یان سه‌لماندووه‌ .
ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت لێره‌دا باسی بکه‌م ته‌نها پێشنیارێکه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و سه‌رۆکی ووڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ، هه‌روه‌ک به‌پێویستی ده‌زانم سه‌رانی سیاسی کوردیش ژیرانه‌تر له‌په‌یوه‌ندی یه‌کانیاندا مامه‌ڵه‌ بکه‌ن و باشتر له‌ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی تێ بگه‌ن .
وه‌کو ئاشکرایه‌ سه‌رۆکی ووڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌کۆنگره‌ی پاردس بۆ پێک هێنانی هاوپه‌یمانی له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گروپی تیرۆریستی داعشدا، هاوڕابوون له‌سه‌ر ووشک کردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی داعش و ئاگاداری یان داوه‌ به‌ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی هاوکاری دارایی داعش ده‌که‌ن ، هه‌ربۆیه‌ پێم وایه‌ ئه‌وه‌ی به‌ووردی له‌م په‌یوه‌ندی یه‌ ئاڵۆزانه‌ی گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت بڕوانێت ده‌گاته‌ ئه‌و ڕاستی یه‌ی که‌به‌شێکی گه‌وره‌ی سه‌رچاوه‌ی دارایی ئه‌م گروپه‌ شه‌ڕانگێز و تیرۆریسته‌ ئه‌و بازرگانی یه‌ یه‌ که‌هه‌رێمی کوردوستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورکیادا ده‌یکات و ئابووری تورکیای بووژوندووه‌ته‌وه‌ ،تاکو ئابووری تورکیاش بووژاوه‌ بێت ئه‌وا توانای ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ بۆ پشتیوانی کردن له‌ داعس به‌هێزتر ده‌بێت ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ داواکارم له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی و به‌ڕێز ئۆباما که‌ :(ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت ئه‌م گروپه‌ تیرۆریستی یه‌ له‌ڕووی ئابووری یه‌وه‌ لاواز ببێت ، ئه‌وا بانه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌زوترین کات بڕیاریک ده‌ربکات بۆ ڕاگرتنی ئه‌و بازرگانی یه‌ ناهاوسه‌نگ ناته‌ندروسته‌ی له‌نێوان هه‌رێمی کوردوستان و ده‌وڵه‌تی تورکیادا هه‌یه‌) هه‌روه‌کو داواکاریشم له‌سه‌رانی سیاسی له‌هه‌رێمی کوردوستان چاوکراوانه‌تر له‌په‌یوه‌ندی یه‌ ئابووری یه‌کانیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورکیادا بڕوانن و ئیتر کوردوستانێکی پڕ خێر و بێر بانه‌بێته‌ کۆیله‌ و پاشکۆی ئابووری ده‌وڵه‌تی توورک ، با چی تر سامانی نیشتیمانیمان نه‌کرێت به‌گووله‌ و بدرێته‌ ده‌ستی داعش تاکو سینگی لاوانی کورد له‌ شنگال یان کۆبانی بپێکێت ، باله‌بری ئه‌و بازرگانی یه‌ ناهاوتایه‌ گرنگی به‌به‌رهه‌مهێنانی نیشتیمانی بده‌ن و کشتو کاڵ و پیشه‌سازی یه‌ کان ببوژێننه‌وه‌ ، پشتگیری له‌به‌رهه‌می خۆماڵی بکه‌ن هه‌رچه‌نده‌ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می خه‌ڵک ساده‌و ساکار تریش بێت ، هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و ده‌وڵه‌تانی به‌توانا هه‌ر ئاوا ده‌ستیان به‌بووژاندنه‌وه‌ی نیشتیمانه‌که‌یان کردووه‌ نه‌ک به‌به‌هه‌ده‌ردانی سامانی نه‌ته‌وه‌یی ، ئه‌گه‌ر وانه‌که‌ین ئه‌وا ئێمه‌ی کورد به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆمان به‌خۆمان بزانین له‌پێش داعش و تورکه‌وه‌ ئه‌وه‌ خۆمانین دوژمنین به‌ دروست بوونی قه‌واره‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ بۆ کورد و ، هه‌ر ئێمه‌یشین پشتیوانی یه‌کی زۆر باشی دارایین بۆ ئه‌و ڕێکخراوه‌ تیرۆریستی یه‌ی له‌ بنباڵی برا تورکه‌ ئازیزه‌که‌مانه‌وه‌ نیشتمانه‌که‌مان ده‌کات به‌وێرانه‌ و ئابڕوومان له‌که‌ دار ده‌کات ......


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە