تیرۆر لەبەرگی دیموکراتیدا..
Friday, 30/12/2011, 12:00
ڕەنگە هەمومان گوێمان لەو چیرۆکە بوبێ کە باس لە ڕێویەک دەکات لەبەرگی شێردایە ، ئەو رێویەی لەبەر بێهێزی خۆی بە بەرگی شێڕ هێرش دەکاتە سەر گورگ . بەڵام سەیرترین چێڕۆک چیڕۆکی ، تیرۆرە لەبەرگی دیموکراتیدا ، ئەو تیرۆریستەی لەو ساتەی لە بەرگی تیرۆرە وە لە هەمان ساتیشدا لەبەرگی دیموکراتیدایە ، بەواتای تورکیا . ئەو وولاتەی بە درێژای مێژوو هیچ بەرنامەیەکی نەبوە جگە لە کاری تیرۆر . تیرۆڕ بە درندانەترین شێوە ،بە کوشتنی منداڵ و ژنو گرتنی منداڵ لە خوار 12ساڵ وە گرتنی رۆژنامەنوس ئەمە نەک هەر لەگەڵ کورد ئەو رژێمە بەدرێژای مێژوو کاری تیرۆرە ، بۆ نمونە کوشتنی ئەرمێنیەکان لە ساڵی 1915 کە ڵە لایەن عوسمانیەکان ئەنجام دراو گەیشتە زیاتر لە یەک میلیۆن کەس ، فایلی ئەو تاوانە ئێستاش لە وولاتانی ئەوڕوپاوە باسی لێ دەکرێت نمونەش فەرەنسا کە ئێستا خەریکی بریارێکە کە هیج کەسێک بۆی نەبێ دان بەو تاوانە دانەنێ واتا دان دانەنان بەو تاوانە لە لایەن هەر کەسێک لە سەر خاکی ئەو ووڵاتە دە بێتە هۆی دەسگیکردنی بۆ ساڵێک وە دانی 45.000 ێۆرۆ جا هەر کەسێک بێت ئەگەر سەرۆک وەزیرانی تورکیاش بێ.
مەبەست لێرە ئەوە نیە باسی فایلی ئەو تاوانە بکەم تەنیا مەبەستم ئەوەیەبلێـم لە ئایندە ئەو ووڵاتە توشی سزای توندتر دەبێتەوی بە رامبەر تاوانەکانی کە کردویەتی بەرامبەر بە کورد.
تازەتیرین تاوانیش تاوانی کوشتنی خەڵکی سڤیلە لە شرناخ کە بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە ئنجام درا .لە تەنیشت ئەو تاوانە گەورەیەش تورکیا خۆی بە دیموکراتخواز دەزانیو باسی کوشتنی خەڵک لە سوریا دەکات سزای لەسەر دەسەپێنێ . یان قەزافی بە ئەدۆڵف هیتلەر پێناسە دەکات ،لە هەمانکاتیشدا مێژووی ئەو ووڵاتە زۆر پیسترە لە مێژوی هیتلەر.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست