په‌یامی ویژدان!
Wednesday, 23/02/2011, 12:00
شه‌پۆلی رق و کینه‌ی گه‌لانی به‌شمه‌ینه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین وا کوردستانیشی گرته‌وه. ئه‌و کوردستانه‌ی که پڕه له گه‌نده‌ڵی و نادادی و بێ ڕیزی به که‌رامه‌تی مرۆڤ. ئه و کوردستانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی سه‌لماندیان که نه‌ک هه‌ر خه‌م خۆری میلله‌ت نین به‌ڵکو تینوی خوێنی میلله‌تن. ئه‌و ده‌سه‌لاتدارانه‌ی که سه‌روه‌ت و سامان و سه‌رچاوه‌کانی ژیان و هێز و سوپا‌و پاره‌و داهات و گومرگ و بازرگانی و کۆمپانیا و هتد یان خستووه‌ته ژێڕ چڕنوک و ڕکێفی خۆیان و خاک و ئاو‌و هه‌واو شار‌و لادێیان و ئاسمانی کوردستانیشیان له‌سه‌ر خۆیان و نه‌وه‌کانیان تاپۆ کردووه!
له‌وه قهباحهتتر!! به نرخی ئاو مامه‌ڵه به خوێنی میلله‌ته‌وه ده‌که‌ن، نه‌خێر به که‌متر له نرخی ئاویش!!
خۆپیشاندانه‌کان له کوردسیتانیش خۆشبه‌ختانه ته‌قیه‌وه، وه‌لی مه خابن ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ئه‌م مه‌مله‌که‌ته شتێک سڵی لێ نه‌که‌نه‌وه ڕشتنی خوێنه، خوێنی کورد! به‌ڵی مه‌یدانی خۆپیشاندانیان له مه‌مله‌که‌تی ئێمه خهلاتانی خوێن کرد... به‌ڵێ چه‌ک به‌ده‌سته‌کانی حیزب به ده‌مانچه‌و قاپوتی ڕه‌شه‌وه هاتنه سه‌رجاده‌و سینه‌ی گه‌نجانی بێ ده‌ره‌تانی ئه‌م مهملهکهتهیان له‌به‌رده‌م لقی چوار و له به‌رده‌م (مستشفی سلیمانی اهلی) گوله‌باران کرد.
ویژدانم وه‌ک په‌روانه سوتا، بوو به خۆڵه مێش کاتێک چه‌ند گرته‌یه‌کی ڤیدیۆییم بینی که تیایدا جه‌للاده‌کانی ده‌سه‌ڵات، به جلی مه‌ده‌نیه‌وه له ناو پاسه‌وانه‌کانی لق و له ناو ئاسایشی ینک دا ده‌ست ده‌به‌ن بۆ دهماچهکانیان و زۆر بێ باکانه، زۆر دڕندانه، دوور له هه‌موو ویژدانێکی ئیسانانه و ئه‌خلاقێکی مرۆڤانه، گوله‌بارانی خوێندکاره گه‌نجه‌کان ده‌که‌ن.... چه‌نده به سوێ یه که ده‌بینی یه‌ک یه‌ک و دوو ئه‌و گه‌نجانه ده‌پێکرێن، ده‌که‌ون به زه‌ویدا، هاوار ده‌که‌ن "ده‌ستم بگرن... توخوا جێم مه هێڵن به برینداری!!!" ئاخر ئه‌مه له پای چێ؟! خاكی کوردستانیان هه‌راج کردووه؟! سه‌ودا به خوێنی کورده‌وه ده‌که‌ن؟! نه‌وتی کوردستانیان دزیوه؟! یا سامانی وڵات ته‌خشان ده‌که‌ن؟! له پای چی؟!
مزگێنی ئه‌ی جه‌للاده‌کان! یه‌ک به یه‌ک وێنه‌تان گیراوه. وێنه‌کان ئه‌وه‌نده ڕوونن ئیتر هیچ ده‌رفه‌تێکتان نابێت بۆ ده‌رباز بوون.. بۆ کوێ ده‌چن؟ بۆ لای خوا؟ خوا جه‌هه‌ننه‌می بۆ تان ئاماده‌کردوه؟ بۆ ئه‌وروپا؟ به‌ر له‌وه‌ی لێره به‌دواتاندا بگه‌ڕێن، له ئه‌وروپا کهسو کاری شه‌هیده‌کان به دواتاندا ده‌گه‌ڕێن. ئیتر به پشتیوانی خوا و عیززه‌تی هه‌موولایه‌ک، سه‌ر زهویتیان لێ ده‌بێت به جه‌هه‌ننه‌م و ڕێگایه‌کتان له بهردهمدانامێنێت جگه له مه‌رگ، مه‌رگێکی به ئازار، مه‌رگێکی بێ شههامهتانه هه‌روه‌ک خۆتان دڕنده‌و بێ شههامهتن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست