ئه‌گه‌ر منیش له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا دادگایی بكرێم ئه‌وا قه‌بوڵمه‌

Monday, 25/10/2010, 12:00


له‌م رۆژانه‌ی رابردوودا پارتی و یه‌كێتی رووی راسته‌قینه‌ی خۆیان به‌ قاسم ئاغای كۆیه‌ ره‌شتر كرده‌وه‌ و ده‌مامكه‌كانیان له‌ روودا كه‌وته‌ خواره‌وه‌ ..
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌ پارتی و یه‌كێتی كه‌وتنه‌خۆ بۆ تانه‌ ێدان له‌ بزووتنه‌وه‌ی هه‌قخوازی گۆڕان به‌ناوی منه‌وه‌، كه‌ گوایه‌ من ئه‌نفالچی و جاش و كوردفرۆش بوومه‌ و ئێستاش خاوه‌نی پله‌ و پایه‌م له‌م بزووتنه‌وه‌ هه‌قخوازه‌دا ..
پارتی و یه‌كێتی ئه‌یانه‌وێ به‌ لێدانی من، قاسم ئاغاكان له‌ب یر خه‌ڵكه‌سته‌مدیده‌كه‌ به‌رنه‌وه‌ و رای گشتیش هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنن، بۆیه‌ لێره‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نم ئه‌وه‌ی ئه‌یه‌وێت منیش به‌هاوشانی موسته‌شاره‌كان دادگایی بكرێم، ئه‌وا لێره‌وه‌ رای ئه‌گه‌یه‌نم، که‌ ئه‌بێت یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش له‌گه‌ڵمدا بێت بۆ ئه‌م دادگاییكردنه‌، چونكه‌ به‌بێ ئه‌مری تاڵه‌بانی یه‌ك هه‌نگاوم نه‌ناوه‌ له‌كاتی موسته‌شارێکه‌مدا، ته‌نانه‌ت له‌كاتی وه‌رگرتنی نۆته‌شوجاعه‌كانیشمدا ... هه‌موو نهێنییه‌کی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی موسته‌شارییم به‌ سه‌رانی یه‌كێتییه‌وه‌ گرێدراوه‌، ئه‌وان تووشی ئه‌م كاره‌یان كردم و ئه‌گه‌رچی له‌ماوه‌ی ئه‌ركه‌ نیشتمانییه‌كه‌شمدا هیچ كه‌سێكم به‌ غه‌در نه‌كوشتووه‌، زوڵم و زۆریشم له‌كه‌س نه‌كردووه‌ و خزمه‌تی نیشتمانه‌كه‌مم كردووه‌، ئه‌وه‌ی ئه‌ركی سه‌رشانم بووه‌ به‌ ئینسانی رامپه‌ڕاندووه‌ ...
جا ئه‌وه‌ی له‌مه‌ به‌ده‌ر شتێكی له‌سه‌ر من هه‌یه‌، با بفه‌رموێ سكاڵام له‌سه‌ر تۆمار بكات ئه‌گینا هه‌ركه‌سێ به‌ ناهه‌ق و به‌بێ به‌ڵگه‌ باسی من بكات، من به‌ یاسا به‌ره‌نگاری ده‌بمه‌وه‌، هه‌موو كه‌سێكیش له‌ رابردوو و ئێستادا ده‌مناسێت و ده‌زانێ من كێم ؟!...
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م روونکردنه‌وه‌یه‌م نه‌شێوێنرێت و ته‌فسیری هه‌ڵه‌ی بۆ نه‌كرێت ئه‌توانن راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیم پێوه‌ بكه‌ن كه‌ ئه‌مه‌ ژماره‌ی ته‌له‌فۆن و ئایمیله‌كه‌مه‌ ...

سه‌ركه‌وتن هه‌تا گۆڕان . . .  . گۆڕان هه‌تا سه‌ركه‌وتن

شێخ خالید مه‌حمود ئه‌حمه‌د غه‌واره‌
سه‌رۆكی عه‌شره‌تی غه‌واره‌ له‌ عیراق و ئیران
25ی تشرینی یه‌كه‌می 2010-10-25
سلێمانی/ به‌ختیاری
[email protected]
07701558800

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە