ئايا توركيا يارێكه نادۆرێنێت؟
Monday, 07/09/2015, 19:53
توركیا، یاری به ئاگرێكی گه‌وره ئه‌كات.. كه ئه‌گه‌ر پاشه‌كشێ نه‌كات و به هه‌ڵوێسته‌كانیدا نه‌چێته‌وه، ئه‌وا جه‌سته‌ی هه‌مووی گڕئهكرێ، سوپای توركیا به‌رامبه‌ر سوپایه‌كی نیزامی و دیار‌و ئاشكرا شه‌ڕ ناكات، به‌ڵكو، ئه‌و به‌رامبه‌ر پارتێكی گرتووه، ئه‌ندامه‌كانی، گه‌ریلاكانی له‌پێناو ئامانجه‌كانیاندا، خۆیان ئهتهفێننهوه، ئاماده‌ی هه‌موو قوربانییه‌كن، هه‌روه‌ها باشترین په‌روه‌رده‌ی سیاسی و سه‌ربازی و ئه‌كادیمی و شۆرشگێری كراوون و تاسه‌ر پابه‌ندن به‌و خه‌بات و تێكۆشانه‌ی كه ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن.. جگه له‌وانه، خه‌ڵكی باكووری كوردستان، خه‌ڵكی سه‌رده‌می هه‌شتاكان و ته‌نانه‌ت نه‌وه‌ده‌كانیش نییه، خه‌ڵكى ئه‌مرۆی باكوور، ته‌واوو دیواری ترس و تۆقاندیان شكاندووه، خۆیان ساز‌و ئاماده‌كردووه، ريزه‌كانی خۆیان یه‌كخستووه، بۆ هه‌موو ئهكهرێك له‌سه‌ر پێ وه‌ستاوون و هوشیاری پێویستیان هه‌یه.. هه‌ده‌په هێزێكی سه‌ره‌كییه‌و توانی به 81 كورسی دیواری 10% بشكێنێ و ببیته ئه‌مری واقع و مامه‌ڵه‌ی لهگهڵدابكرێ..
له‌رووی بارودۆخی ناوچه‌كه‌یشه‌وه، گۆرانگاری گه‌وره روویداوه، ئه‌مرۆ خه‌باتی په‌كه‌كه ته‌نها له‌باكووری كوردستان قه‌تیس نه‌ماوه، پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیشی گرتووه‌ته‌وه، گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له باشووری كوردستان بڵاووبوونهتهوهو شه‌ڕی داعش ئه‌كه‌ن... له‌رۆژئاوای كوردستان فكر‌و ئایدۆلۆژیای رێبه‌ر ئاپۆو په‌كه‌كه حوكم ئه‌كات،، له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پژاك رۆڵی كاریگه‌ری هه‌یه،، هه‌موو ئه‌مانه هێزێكی مه‌عنه‌وی، ساسى, سه‌ربازی گه‌وره‌ن بۆ كورد‌و په‌كه‌كه به‌تایبه‌تى...
له رووی جیهانی و نێونه‌ته‌وه‌یشه‌وه، گۆرانكاری قووڵ و فراوان له هه‌ڵوێست تێروانینی ولاتانی جیهان روویانداوه سه‌باره‌ت به توركیا و په‌كه‌كه،، نهتوركیا ئه‌و سه‌نگ و قورساییه‌ی جارانی ماوه له‌ناوچه‌كه‌دا، نهوڵاتانی هاوپه‌یمانیشی ئه‌و حسابه‌ی جارانی بۆ ئه‌كه‌ن....نهپهكهكهیش به‌چاوی جارانه‌وه تهماشائهكرێ.. ئه‌مرۆ، كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌چاوی رێز‌و شكۆوه له په‌كه‌كه ئه‌روانن (ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆش بێت).. ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچوو توركیا دڵی به‌وه‌خۆش بێ، وڵاتانی جیهان به‌چاوی تیرۆریستییه‌وه له‌په‌كه‌كه ئه‌ڕوانن،، هاوكاری و هاوپه‌یمانی توركیا بۆ داعش.. شه‌ڕی په‌كه‌كه له‌دژی داعش، رزگاركردنی سه‌دان هه‌زار ئێزيدی له‌لایه‌ن گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌وه له‌چنگی ئه‌و رێگخراوه تیرۆریستییه، سه‌ركه‌وتنه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، هه‌موو ئه‌مانه بوونه تیرێك و جه‌سته‌ی توركیایان كون كون كردووه‌و كۆمه‌ڵگای جیهانیان هێناوه‌ته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه توركیا تیرۆریسته، نه‌ك په‌كه‌كه..( هه‌رچه‌نده ئه‌مه زۆر جار به‌ئاشكرا نه‌وتراوه) به‌لآم له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع ره‌نگی داوه‌ته‌وه، پاڵپشتی فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مریكا بۆ شه‌رڤانان له‌رۆژئاوای كوردستان و بوونی هه‌ماهه‌نگی ته‌واوو بۆ شه‌ری داعش.. نارازیبوونی ئهمریكاو وڵاتانی دیكه، له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه توركیا ئه‌یكاته سه‌ر په‌كه‌كه... پێشوازیكردن له‌شانده‌كانی رۆژئاوای كوردستان و باكووری كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رۆك و لێپرسراوه باڵاكانی ئهمریكاو رۆژئاواوه، به‌ڵگه‌ی راستین له‌سه‌ر ئه‌و پؤچوونهمان....
ته‌نها شتێك كه كه توركیا‌و ئه‌ردۆگان ئه‌بێ بیكه‌ن ( تا زیان له‌نیوه بگه‌رێته‌وه) ئه‌وه‌یه كه شه‌ڕه‌كه رابگرن و به هه‌ڵویسته هه‌ڵه‌كانی خۆیاندا بچنه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی واقعی و زانستی بۆ رووداوه‌كان بكه‌ن، ئه‌گینا ئاگره‌كه هه‌موو جه‌سته‌یان ئهستووتێنێت....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست